جۆ بایدن
سبه‌ی
میدیای ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت، "جۆ بایدن له کێبڕکێی سەرۆکایەتی ده‌كشێته‌وه" و ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس واده‌كه‌ی ئاشكراكردووه و پێشبینیده‌كات له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا بایدن ئه‌و بڕیاره بدات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ خواستی ده‌نگده‌ران ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا و كاندیدی دیموكراتخوازه‌كان بۆ خولی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن، باسێكی گه‌رمی میدیای ئه‌مه‌ریكییه و به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن و نیوز نەیشن كه زانیارییه‌كانیان لە زاری سەرچاوەی ئاگاداره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکشێتەوە.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ماوەیەکە بەشێک لە دیموکراتخوازەکان داوادەکەن بایدن لە کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بکشێتەوە و کامێلا هاریس جێگەی بگرێتەوە. ته‌نانه‌ت چەک شومەر ڕابەری دیموکراتخوازەکان لە کۆنگرێس بە بایدنی وتووە، "بۆ وڵات وا باشتره لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی بکشێیتەوە".
له نوێترین هه‌واڵدا له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه، ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای دیموكراتخوازه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه، "فشاری سەرکردەکانی کۆنگرێس و هاوڕێ نزیکەکانی جۆ بایدن، ناوبراو قایل دەکەن بڕیاربدات واز لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی بهێنێت".
ئه‌كسیۆس "پشتبه‌ست به زانیارییه‌كانی" واده‌ی ئه‌و بڕیاره چاوه‌ڕوانكراوه‌ی بایدنی ده‌ستنیشانكردووه و ده‌ڵێت، "له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا بایدن ئه‌و بڕیاره ده‌دات".
هۆكاری فشاره‌كان بۆ سه‌ر بایدن بۆ ئه‌وه‌ی له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن بكشێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه وه‌ك ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس ئاشكرایكردووه، "سەرکردە باڵاکانی پارتەکەی سه‌رۆك بایدن و هاوڕێکانی و ئه‌وانه‌ی كۆمه‌كی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ناوبراو ده‌كه‌ن، پێیان وایە بایدن ناتوانێت له هه‌ڵبژاردندا سەربکەوێت".
دوێنێ چوارشه‌ممه هه‌ریه‌ك له ڕۆیتەرز و ئیپسۆس بڵاویانكرده‌وه، "40%ـی دەنگدەرانی دیموکراتخواز پێیانباشە بایدن لە کاندیدبوون بکشێتەوە". له كاتێكدا ڕاپرسییەكی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس دەریخستووه كه نزیکەی دوو لەسەر سێی دیموکراتخوازەکان، دەیانەوێت بایدن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی بکشێتەوە.
له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی جۆ بایدن له کێبڕکێی هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتی، كامێلا هاریس كه جێگری سه‌رۆكه، به‌هێزترین چانسی هه‌یه بۆ بوون به كاندیدی دیموکراتخوازەکان و ڕكابه‌ریكردن له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشانكردنی ناوبراو وه‌ك كاندید یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له دیموکراتخوازەکان "پێیانوایه كامێلا هاریس خاوه‌نی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگری زۆر نییه و سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر نییه".