سبەی
وتەبێژی کاروباری دەرەوەی پەیەدە رایگەیاند: چەکدانانی هەسەدە بەو مانایەیە کە خەڵکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا روبەڕوی مەترسی کۆمەڵکوژی و جینۆساید ببنەوە، لەگەڵئەوەشدا لەگەڵ یەکڕیزیداین و تەسلیمبوون قبوڵ ناکەین، نامانەوێت بچینە ناو سوریایەکەوە کە خەلافەتێک حوکمڕانی بکات.
ساڵح موسلیم، وتەبێژی کاروباری دەرەوەی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لەبارەی لێدوانی تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا دەڵێت: لێدوانەکانی باراک لە بەرژەوەندی ئێمە و سوریادا نییە، ئەم رێبازە بۆ ماوەی 100 ساڵە بنەمای کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە، لە ڕێککەوتنی سایکس پیکۆوە تا پەیمانی لۆزان. دەبینین لە ئەوروپا سیستمی دەوڵەتی نەتەوەیی وازی لێدەهێنرێت. بەڵام کاتێک باس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت، دەوڵەتە نەتەوەییەکان دەسەپێنن، چونکە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیاندا ناگونجێت. لە سویسرا، چوار نەتەوە و چوار زمانن، بەڵام لە سوریادا بەرگری لە قۆرخکارییەکان دەکەن.
وتیشی: "ئێمە باوەڕمان بە بیرۆکە و کردار و هێزی خۆمان هەیە، لەگەڵ یەکڕیزیدان و تەسلیمبوون قبوڵ ناکەن، یان دەیانەوێت لە رێگەی ڕێککەوتنەوە خۆیان بسەپێنن، ئێمە نامانەوێت بچینە ناو سوریایەکەوە کە خەلافەتێک حوکمڕانی دەکات.
سەبارەت بەو لێدوانانەی دەربارەی چەکدانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەدرێن بە پاساوی ئەوەی لقێکی پەکەکەن، ساڵح موسلیم دەڵێت: دانانی چەک لەلایەن هەسەدەوە بەو مانایەیە کە هەموو ئەو خەڵکەی لێرە دەژین روبەڕوی مەترسی کۆمەڵکوژی و جینۆساید دەبنەوە. ئەگەر ژیان و کولتوور و مافەکانی مرۆڤ مسۆگەر بکرێن، بێگومان ئێمەش حەزمان لە چەک نییە. ئەم چەکانەش بۆ پاراستنن. لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەوبارەیەوە بۆ ئەوەیە هەسەدە چەک دابنێت.