پێنج خۆراک بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین D و کالیسیۆم

#خۆراک#کالیسیۆم#ڤیتامین D
7 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 7 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
بەهادین عەلی
پوختە :
  • ڤیتامین D و کالیسیۆم بۆ تەندروستییەکی باشتر پێویستن، گرنگترین چارەسەرن لە پووکانەوەی ئێسکدا، کە دۆخێکی تەندروستییە و بە شێوەیەکی باو تووشی کەسانی بە تەمەن دەبێت و کاریگەری لەسەر شێوازی ژیانیان دروستدەکات.
Primary Asset

سبەی

ڤیتامین D و کالیسیۆم بۆ تەندروستییەکی باشتر پێویستن، گرنگترین چارەسەرن لە پووکانەوەی ئێسکدا، کە دۆخێکی تەندروستییە و بە شێوەیەکی باو تووشی کەسانی بە تەمەن دەبێت و کاریگەری لەسەر شێوازی ژیانیان دروستدەکات. 

ئەرکی ڤیتامین D و کالیسیۆم چییە؟

ڤیتامین دی کە بە "ڤیتامینی تیشکی خۆر" ناسراوە، پێویستە بۆ هەڵمژینی کانزاکان وەک کالیسیۆم لە جەستەدا، چونکە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر نزیکەی 80%  پێویستی ڤیتامین D بۆ جەستە دابین دەکات. بەڵام ئەگەر بەرکەوتنی خۆر سنووردار بێت، جەستە زیاتر پشت بە سەرچاوە خۆراکییەکان دەبەستێت بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامینی پێویست.

هەروەها کالیسیۆم رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی پێکهاتەی ئێسک.  پێویستیشە بۆ رێکخستنی کارەکانی تری وەک خوێن مەین و گرژبوونی دڵ و چالاکیی ماسولکەکان.

سەرچاوە خۆراکییەکانی ڤیتامین D و کالیسیۆم 

1-. ماسی

ماسی باشترین سەرچاوەی خۆراکی ڤیتامین D یە، گۆشتی ماسی چەور، وەک تونە و سەلەمون دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D. 

2. شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان

شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان وەک پەنیر و ماست دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D و کالیسیۆم. بەڵام بەرهەمە شیرەمەنییەکان پێویستە بە شێوەیەکی مامناوەند و هاوسەنگ بخورێت، بۆ ئەوەی کێش زیاد نەکات.

3. زەردێنەی هێلکە

هێلکەیەکی گەورە، بڕێکی باش ڤیتامین D3ی تێدایە، لەگەڵ چڕییەکی بەرزی کالیسیۆم لە زەردێنەکەیدا. زیادکردنی هێلکە بۆ ژەمەکانت، رێژەی ڤیتامین دی لە جەستەتدا بەرزدەکاتەوە.

4. قارچک

قارچکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین  دی،  کاتێک قارچک بەر تیشکی خۆر دەکەوێت بە شێوەیەکی سروشتی ڤیتامین D بەرهەم دەهێنێت.

5. سەوزەوات

سەوزەوات وەکو سپێناخ و بامیە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم. سەوزەوات کۆمەڵێک ڤیتامینی تێدایە کە پێویستن بۆ جەستە و نابێت پشتگوێ بخرێن.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی