سبەی
مۆزایکێک لە مەڕەشی باکوری کوردستان دۆزراوەتەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر.
ئاژانسی هەواڵی دەمیرئۆرەن بڵاوی کردەوە لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی کنە و پشکنین مۆزایکێک لە شاری مێژوویی گەرمانیجیا لە پارێزگای مەڕەش (گومگوم) لە باکوری کوردستان دۆزراوەتەوە.
ئەم مۆزایکە هیی سەردەمی درەنگی رۆمایە و مێژووەکەی بۆ هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
دوای چرکاندنی وێنە و بەڵگاندنی مۆزایکەکە لە لایەن پسپۆڕانەوە، تیمەکانی شوێنەوار و گەشتیاری مەڕەش بۆ پاراستنی مۆزایکەکە بەبێ ڕووپۆشکردن سەریان بە مادەی تایبەت داپۆشی.
دۆزینەوەی ئەم شارە مێژووییەی مەڕەش بۆ 2007 دەگەڕێتەوە کاتێک خەڵکانێک ویستبوویان بە شێوەی نایاسایی شوێنەوارە مێژوویییەکانی ئەوێ دەربهێنن و بیفرۆشن.
تائێستا چەندین مۆزایکی دیکەیش لەو شارە مێژوویییە دۆزراونەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەم و شەشەمی دوای زایین.