Primary Asset

4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکۆ جەمال

لە رێگەی ئامێرێكەوە بە قەد دەنكە خوێیەك دەبێت؛ چین هەنگ بۆ ئامرازێكی سیخوڕی دەگۆڕێت

شەیر بکە

شانەیەکی هەنگ

سبەی

لە هەنگاوێكدا كە دەرگای نوێ دەكاتەوە لە دونیای تەكنەلۆجیا و سیخوڕیدا، زانایانی چین سەركەوتووبوون لە گۆڕینی هەنگی راستەقینە بۆ بوونەوەرێكی نیمچە رۆبۆت "سایبورگ" لە رێگەی چاندنی ئامێرێكی هەڵسوڕێنەری ورد لە مۆخیدا، كە وادەكات جوڵەی بە وردیی و لە دوورەوە ئاراستە بكات.

ئەو ئامێرە بچوكەی لە مۆخی هەنگەكەدا دەچێنرێت، تیمێك بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆر "چاو جیلیانگ" لە پەیمانگەی پەیجین بۆ تەكنەلۆجیا پەرەیان پێداوە، بە قەبارەی دەنكە خوێیەكە، لەسەر پشتی هەنگەكە دەبەسترێت و لە رێگەی دەرزییەكی وردەوە بە ناوەندی بینینەوە دەبەسترێتەوە كە لە رێگەی دەرزییەكەوە جێگیر دەكرێت.

بەپێی تاقیكارییەكان، لە هەر 10 جارێك هەنگەكە وەڵامی بۆ 9 فەرمان هەبووە، بۆیە توانیویانە بەپێی رێنماییەكانی خۆیان بە راست و چەپدا ئاراستەی بكەن.

چاوێكی بچوك بۆ مەبەستێكی مەترسیدار

ئەم داهێنانە، دەبێتە شۆڕشێك لە چەندین بواردا، لەوانەش پرۆسەی توێژینەوە و رزگاركردن لە ژینگەیەكی تەنگەبەر و مەترسیدار.

لە هەمووی مەترسیدارتر و گرنگتر دەتوانرێت بۆ پرۆسەی سەربازیی و سیخوڕی لە ناوچەی هەستیاردا بەكاربهێنرێت.

یەكێك لەو ئەركانەی دەتوانرێت بە هەنگەكە بسپێردرێت، چاودێریكردنی ژینگەی پیسبوو و ناوچەی وێران بووە، بەبێ ئەوەی ژیانی مرۆڤ بكەوێتە مەترسییەوە.

بەوتەی توێژەران، دەكرێت ئامێرەكە كامێرای بچوكی لێ ببەسترێت، یاخود دەنگهەڵگر، هەروەها هەستپێكەری گەرمیی و گازەكان، بەمەش هەنگەكە دەتوانێت زانیاریی كۆبكاتەوە و بیگوێزێتەوە.

بۆچی هەنگ نەك رۆبۆت؟

تیمی توێژینەوە لەسەر هەنگ و گیانەوەرەكان دەڵێن، زیندەوەر و گیانەوەرەكان بەوە لە رۆبۆتە پیشەسازییەكان جیادەكرێنەوە كە توانای زیاتری گواستنەوە و خۆگونجاندنیان لەگەڵ كەشی قورسدا هەیە، ئەمەش وادەكات نمونە بێت لەو پرۆسانەی وادەخوازێت شاراوە بێت و وزەیەكی كەمتری دەوێت.

ئاڵنگاری تەكنیكی

سەرەڕای ئەو پێشكەوتنە، بەڵام هەندێك ئاستەنگی تەكنەلۆجی هەن، لەوانەش تەمەنی پاترییەكەی كورتە، لە ئەگەری گەورەكردنی قەبارەی پاترییەكەش بۆ هەنگەكە قورس دەبێت.

ئامێرەكە دەبێت بۆ هەر جۆرە گیانەوەرێك دەستكاری بكرێت، چونكە لە دۆخی جیاوازدا كاردانەوەی جیاوازیان دەبێت.

پێشبڕكێی جیهانیی بەرەو "زیندەوەرە ئامێرییەكان"

چین تەنها دەوڵەت نییە لەو بوارەدا، هەریەك لە ئەمەریكا و ژاپۆن پرۆژەی هاوشێوەیان هەیە.

لە ژاپۆن زاناكان كاریان لەسەر "سیسرك" كردووە، كە ئامێرێكیان لێبەستووە و بە وزەی خۆر كاردەكات، دەینێرنە ئەو ناوچە مەترسیدارانەی مرۆڤ ناتوانێت بچێتە ناوی.

 

بیروڕا

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی