#هەڵبژاردن
#خولی شەشەم
#ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سبەی
بڕیارە رۆژی (11ـی تشرینی دووەمی 2025) هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. زیاتر لە 7900 کاندید ناوی خۆیان بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردن تۆمارکردووە. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان زۆربەی رێکارەکانی هەڵبژاردنی دەستپێکردووە. تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران تەواوکراوە. ژمارە دراوەتە قەوارە و هاوپەیمانی و کاندیدەکان. پڕۆسەی وردبینیکرنی ناوی کاندیدەکان دەستیپێکردووە. دەنگدانی ئەزموونی ئەنجامدراوە. رێکار و رێوشوێنەکانی دیکە بەردەوامە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران
هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، دەبێتە شەشەمین هەڵبژاردن لە دوای ساڵی 2003ـەوە، سیستمی یەك بازنەیی و دواتر فرەبازنەیی لەسەر ئاستی پارێزگاكان لە چوار هەڵبژاردنی سەرەتادا پەیڕەوكرا، لە دوایین هەڵبژاردنی ساڵی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنحومەنی نوێنەرانی، بەپێی سیستمی فرە بازنەیی ئەنجامدرا و عێراق بۆ سەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دیاری كرا.
دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمان
كۆی گشتی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق، 329 كورسییە، كە 320 كورسی گشتییە. لەو ژمارەیەش 83 كورسی بۆ ژنانە. 9 كورسی بۆ كۆتای پێكهاتەكانە، مەسیحی 5 كورسی، كوردی فەیلی و سابیئە مەندائی و ئێزیدی و شەبەك، هەریەكە و یەك كورسییان هەیە.
لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، پارێزگای سلێمانی 18 كورسی هەیە 5 كورسی بۆ كۆتای ژنان. هەولێر 16 كورسی، 1 كورسی بۆ مەسیحی و 4 كورسی بۆ ژنانە. دهۆك 12 كورسی، 1 كورسی بۆ مەسیحی و 3 كورسی بۆ ژنانە.
21 ملیۆن 200 هەزار دەنگدەر
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، 21 ملیۆن و 200 هەزار کەس لە سەرتاسەری عێراق تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان نوێ کردوەتەوە و لەکۆی زیاتر لە 29 ملیۆن دەنگدەر کە مافی بەشداریی کردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا، کەسانی لە دایکبووی ساڵی 2007 کە ئەمساڵ مافی دەنگدانیان هەیە ژمارەیان گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 50 هەزار کەس، رێژەی 40%ـی ئەو کەسانەش تۆمارەکانیان نوێ کردوەتەوە و بڕیارە مانگی ئەیلول کارتی دەنگدانەکانیان تەواو بێت و رادەستیان بکرێتەوە.
کۆمسیۆن بەکارهێنانى پەنجەمۆرى دەنگدانى هەڵوەشاندەوە
جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆمسیۆن بەکارهێنانی پەنجەمۆری دەنگدانی هەڵوەشاندوەتەوە.
رۆژی (16ـی تەمموزی 2025) کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بەکارهێنانى پەنجەمۆرى دەنگدانى هەڵوەشاندەوە، ئەوەش بۆ پاراستنى تایبەتمەندى دەنگدەران لەکاتى دەنگداندا، بەپێی نوسراوێکى کۆمسیۆن کە دەست "سبەى" کەوتووە، ئەنجومەنى کۆمسیاران بڕیاریداوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى بەکارهێنانى پەنجەمۆرى دەنگدان.
وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن
جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە "سبەى" راگەیاند: بەپێی یاساى هەڵبژاردن کۆمسیۆن بەفەرمى وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن دیارى دەکات، ئەوەش بەپێی خشتەى هەڵبژاردن و دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن لەلایەن کاندید و لایەنەکانەوە پێویستى بە مۆڵەتى فەرمى کۆمسیۆنە و هێشتا بەفەرمى هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە.
حەسەن هادى ئەندامى تیمى راگەیاندنى کۆمسیۆن بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند: بەپێی خشتەى هەڵبژاردن، چاوەڕواندەکرێت بانگەشەى هەڵبژاردن لە 10ـى تشرینی یەکەم دەستپێبکات و تا هەشتى تشرینى دووەم و 24 کاتژمێر پێش دەنگدانى تایبەت بخایەنێت.
وتیشى: "سزاى پێشێلکاریی بانگەشەى هەڵبژاردن، سەرەتا بە ئاگادارکردنەوە دەستپێدەکات تا سەپاندنى ملیۆنێک بۆ 25 ملیۆن دینار پێبژاردن و دورخستنەوەى کاندیدەکە، ئەوەش بەپێی جۆرى پێشێلکارییەکە".
7900 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کرد، 7900 کاندید پێشکەشکراون بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن، پرۆسەی وردبینیکردنی ناوەکانیان لە هۆبەی پارت و کاروباری کاندیدان ووردبینی بۆ دەکرێت.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: 343 پارت و قەوارەی سیاسی لای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تۆمارکراون، لەگەڵ 38 هاوپەیمانی، کە سەرجەمیان لیستی کاندیدەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن کردووە، بەشێکیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکان و بەشێکیشیان لیستی سەربەخۆی خۆیان هەیە.
ووردبینی ناوی کاندیدەکان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 470 کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی دوورخستۆتەوە، چۆنیەتی دوورخستنەوەو و لەجێگەدانانی کاندیدەکانیشی روون کردۆتەوە.
ئەلحەسەن قەبەس، ئەندامی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق "واع" ی راگەیاندووە "ژمارەی دوورخراوەکان لە هەڵبژاردن تا ئێستا زیاترە لە 470 کاندید، دوایین لیستی دەرچووش ناوی 253 کاندیدی تێدایە".
بە وتەی قەبەس، "بەپێی یاسا و دوای ئاگادارکردنەوەی کاندید و حیزبەکە لە بڕیاری دوورخستنەوەکە، حزبەکە سێ رۆژ کاتی پێدەدرێت بۆ گۆڕینی کاندیدی دوورخراوە، وەکچۆن هەمان کاندیدی دوورخراوەش مافی هەیە لەبەردەم دەستەی دادوەری تانە لە بڕیاری دوورخستنەوەی بدات".
ئەو ئەندامەی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت "کۆمسیۆن لایەنێکی سەربەخۆ و بێلایەنە و هیچ بەرژەوەندی لە دوورخستنەوەی کاندید یان بەشداریکردنی هیچ کاندیدێک نییە، بڕیاری کۆتاییش دەگەڕێتەوە بۆ دەستەی دادوەریی، ئەگەر کاندیدەکە توانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی خۆی لەو دەستەیە بەدەست بهێنێت، دووبارە دەگەڕێتەوە لیستی کاندید کراوەکان".
تۆمەتی ئەو کەسانەی دوورخراونەتەوە
بەگوێرەی بەڵگەنامەكان، ئەو كەسانەی دوورخراونەتەوە، دەستیان لە تاوانی كوشتن و رفاندن و تەقەكردن و هەروەها ساختەكاری و ئیفادەی درۆدا هەیە.
زۆربەی ئەوانەشی لەلایەن كۆمیسیۆنەوە رێگای كاندیدبوونیان لە هەڵبژاردەی پەرلەمانی عێراق لێقەدەغەكراوە، سەر بە گروپە چەكدارەكان و لیستە حكومییەكان و ئەوانەن كە پەیوەندییان بە سەركردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە هەیە.
هاوكات تائێستا ناوی ئەو كەسانە ئاشكرا نەبووە كە یاسای ریشەكێشكردنی بەعس دەیانگرێتەوە، كە رەنگە چەند كەسایەتییەكی ناسراوی تێدا بێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، پێدەچێت نزیكەی 500 كاندید بخرێنە ژێر رێكارەكانی ریشەكێشكردنی بەعس و یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەی بیانگرێتەوە.
فەرمانبەرانی رۆژی دەنگدان
سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەشکردووە وەک فەرمانبەری رۆژی دەنگدان کاربکەن، ژمارەیان گەیشتووەتە 650 هەزار کەس کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی و کاغەزیی داواکارییان پێشکەشکردووە، کە زۆرینەیان فەرمانبەری دەوڵەت و خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانن، لەکاتێکدا کۆمسیۆن پێویستی بە 250 هەزار کەسە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی دەنگدان، کۆمسیۆن لە رێگەی تیروپشکەوە ناوەکان یەکلایی دەکاتەوە و دوای ئەنجامدانی مەشق و راهێنان لەسەر پرۆسەکە گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام بدات.
چاودێرانی هەڵبژاردن
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت و لەلایەن 1079 تیمەوە چاودێریی دەکرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی پارێزگاکان، بۆ وەرگرتنی سکاڵا و ئاگادارکردنەوەکان لەسەر هەر پێشێلکارییەک کە ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەکرد؛ 20 لیژنەش پێکهێنراوە بۆ چاودێریی پرۆسەی بانگەشە لە رووی میدیاییەوە بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان لەسەر هەر پێشێلکارییەک کە لەلایەن کاندیدەکانی هەڵبژاردنەوە پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، سزای سەرپێچیکارانیش لە نێوان یەک بۆ 50 ملیۆن دینار دەبێت بەپێی جۆری سەرپێچییەکە.
بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بە تەکنەلۆژیای نوێ
نبراس ئەبو سودە، جێگری سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: زیادکردنی رێژەی بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنەکاندا، ئامانجێکی ستراتیژی کۆمسیۆنە، جگە لە ئاسانکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، متمانە بە هەڵبژاردن زیاد دەکات و گرەنتی بێلایەنی و شەفافیەتی پرسەکەش لە چوارچێوەی یاساییدا دەستەبەر دەکات.
ئاماژەی بەوەکرد؛ کۆمسیۆن هەڵمەتی هۆشیاریی و رۆشنبیریی دەستپێکردووە، زانیاریی لەبارەی میکانزمی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بەڕێوەدەبات، بۆ ئاساناریی بەشداریی لە دەنگدان لە رێگەی کاری بایۆمەترییەوە، هەروەها دابەشکردنی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان بەشێوەیەک گونجاوبێت لەگەڵ ژمارەی دەنگدەران و شوێنی نیشتەجێ بوون و جوگرافییان.
تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کرد، بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە تەکنەلۆژیاینوێ و پێشکەوتوو بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان بەکاردەهێنن، سەرەڕای هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ دروستکردنی تۆڕێکی گشتگیری چاودێریی، کە چاودێریی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن بەسەرجەم قۆناغەکانییەوە.
سبەى
لەناو 250 کاندیدى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کە بە تۆمەتى بەعسیبوون دوورخراونەتەوە 11 کاندیدیان کوردن، ئەوەش بەوتەى ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق، لەکاتێکدا شەپۆلى دوورخستنەوە بەردەوامە و گەیشتووەتە ئەو دادوەرانەش کە خۆیان کاندیدکردووە.
لەکۆى نزیکەى هەشت هەزار کاندید کە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق داواکارى کاندیدبووبونیان پێشکەشى کۆمسیۆن کردووە، تا ئێستا 470 کاندید دوورخراونەتەوە بە تۆمەتى جیاجیا و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
بە شێوەیەکی بەرفراوان دورخستنەوەی کاندیدەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بە "بەدەرکردنی نەخشەبۆکێشراو" ناودەبرێت، بە لەبەرچاوگرتنی دورخستنەوەی بەشێک لەو کەسایەتییە سیاسییانەی کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن ڕۆڵێکی دیاریان هەبووە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرقاڵی پشکنینە بۆ کاندیدەکان و دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی ناچنە ژێر یاسا و ڕێساکانی هەڵبژاردنەوە، (ئەو کەسانەی تاوانی تاوانکاری و داراییان ئەنجامداوە)، هەروەها بەشداریکردنی ئەندامانی پارتی هەڵوەشاوەی بەعس، لە هەڵبژاردنەکاندا قەدەغە دەکات.
بەگوێرەی نوسراوێکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەو 14 دادوەرە، بەپێی ماددەی حەوتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دورخراونەتەوە، کە بەپێی یاساکە پێویستە کاندیدەکانی هەڵبژاردن بە تاوانێکی گەورە یان تاوانێکی خراپ سزا نەدرابن، کە تیایدا گەندەڵی ئەخلاقی یان گەندەڵی دارایی تێدابێت.
پاڵنەری سیاسی
بەڵام زۆر کەس پێیانوایە ئەو پرۆسەیەی کۆمیسیۆنەکە دەستیپێکردووە، پاڵنەرێکی سیاسی لە پشتەوەیە، بەو پێیەی لە نوێترین بڕیاریدا 14 دادوەر لە کاندیدبوون بۆ شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی قەدەغەکردووە، کە بڕیارە لە 11ی مانگی 11ی داهاتوودا ئەنجامبدرێت.
یەکێک لە دادوەرە دورخراوەکان، وائیل عەبدول لەتیفە، کە ئەندامی "ئەنجوومەنی حوکم" بووە، کە لەلایەن دەسەڵاتی مەدەنی عێراق، پۆڵ بریمەر، بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لە مانگی تەمموزی 2003 دامەزرا، دواتر وەک پارێزگاری بەسرە و ئەندامی پەرلەمان و وەزیری دەوڵەت کاری کردووە.
وائیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە هۆکارەکانی دوورخستنەوەی، سەرەڕای ئەوەی ساڵێک لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا زیندانیکراوە.
ئەو دادوەرە پێیوایە "دوورخستنەوەی بەهۆی پاڵنەرە سیاسییەکانەوە بووە".
عەبدولئەمیر ئەلشەمەری (دادوەری خانەنشینکراو)، کە لە ساڵی 2009دا بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عەبدولفەلاح سودانی وەزیری بازرگانی دەرکرد،
لە نامەیەکدا نووسیویەتی، "نازانم ئەندام پەرلەمانێک چ بڕوانامەیەکی هەیە کە دادوەر عەبدولئەمیر ئەلشەمەری نییەتی، ئایا من بەشداریم لە قاچاخچێتی نور زوهێر (تۆمەتبار بە دزینی سەدە) کردووە، یان بەشداریم لە زیادکردنی قاچاخی دراودا کردووە، یان سێیەکی خاکی عێراقم ڕادەستی داعش کردووە، (ئاماژەیە بە نووری مالیکی، کە لە سەردەمی کۆنتڕۆڵکردنی یەک لەسەر سێی خاکی عێراق لەلایەن داعشەوە، سەرۆک وەزیران بوو".
ئەلشەمەری دەشڵێت، ساڵانێکی زۆر لە دەسەڵاتی دادوەری عێراق خزمەتى کردووە، هەروەها دوو سزای ئاگادارکردنەوەى بۆ دەرچووە، هەردووکیان بەهۆی ئەو لێدوانانەی سەبارەت بە گەندەڵی لە وەزارەتی بازرگانیدا داویەتى.
گروپەکان نایانەوێت دادوەرەکان بگەنە پەرلەمان
سەرچاوە دادوەرییەکان بە رۆژنامەى شەرقولئەوسەتیان ڕاگەیاندووە، "دورخستەوەی ئەم ژمارەیە لە دادوەران، لەلایەن ئەو گروپانە ڕێکدەخرێن کە نایانەوێت گروپێکی بژاردەى دادوەران بگەنە پەرلەمان، چونکە لەوانەیە مەترسی بۆ سەر حیزب و قەوارەکانی ناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان و تەنانەت بۆ هەندێک لە دەسەڵاتداران دروست بکەن".
11 کاندیدی کورد تۆمەتبارن بە بەعسیبوون
لای خۆیەوە ئەمیر مەعموری پەرلەمانتاری سەربەخۆ ئاشکرایکرد "145 کاندید لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە تۆمەتی بەعسی بوون دوورخراونەتەوە، لە بەرامبەردا 94 کاندید لە لیستە سوننەکان و 11 کاندید لە کورد و سێ کاندید لە پێکهاتەکانی دیکە".
ریشەکێشکردنی بەعس
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، ناڕەزایی خۆی لە ڕێکارەکانی کۆمسیۆن دەربڕی و تۆمەتباری کرد بە بەشداریکردن لە "ململانێیەکی خراپ" کە ئامانج لێی دوورخستنەوەی هەندێک کاندید و پشتگوێخستنی هەندێکی دیکەیە.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، عەبادی ڕایگەیاند، "ململانێیەکی شەرمەزارکەر لە ڕێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەریدا هەیە، دامەزراوەکە ملکەچی یاساکانی دادپەروەری راگوزەرە".
وتیشى "هەموو هێزە سیاسییەکان بەهۆی ئەو ڕێکارانەوە زیانیان پێدەگات، لەنێویاندا هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، دوای ئەوەی کۆمسیۆن زۆرێک لە کاندیدەکانیانی دەرکرد".
سبەی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ٤٧٠ کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی دوورخستۆتەوە، چۆنیەتی دوورخستنەوەو و لەجێگەدانانی کاندیدەکانیشی روون کردۆتەوە.
ئەلحەسەن قەبەس، ئەندامی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق "واع" ی راگەیاندووە "ژمارەی دوورخراوەکان لە هەڵبژاردن تا ئێستا زیاترە لە ٤٧٠ کاندید، دوایین لیستی دەرچووش ناوی ٢٥٣ کاندیدی تێدایە".
بە وتەی قەبەس، "بەپێی یاسا و دوای ئاگادارکردنەوەی کاندید و حزبەکە لە بڕیاری دوورخستنەوەکە، حزبەکە سێ رۆژ کاتی پێدەدرێت بۆ گۆڕینی کاندیدی دوورخراوە، وەکچۆن هەمان کاندیدی دوورخراوەش مافی هەیە لەبەردەم دەستەی دادوەری تانە لە بڕیاری دوورخستنەوەی بدات".
ئەو ئەندامەی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت "کۆمسیۆن لایەنێکی سەربەخۆ و بێلایەنە و هیچ بەرژەوەندی لە دوورخستنەوەی کاندید یان بەشداریکردنی هیچ کاندیدێک نییە، بڕیاری کۆتاییش دەگەڕێتەوە بۆ دەستەی دادوەریی، ئەگەر کاندیدەکە توانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی خۆی لەو دەستەیە بەدەست بهێنێت، دووبارە دەگەڕێتەوە لیستی کاندید کراوەکان".
تۆمەتی ئەو کەسانەی دوورخراونەتەوە
بەگوێرەی بەڵگەنامەكان، ئەو كەسانەی دوورخراونەتەوە، دەستیان لە تاوانی كوشتن و رفاندن و تەقەكردن و هەروەها ساختەكاری و ئیفادەی درۆدا هەیە.
زۆربەی ئەوانەشی لەلایەن كۆمیسیۆنەوە رێگای كاندیدبوونیان لە هەڵبژاردەی پەرلەمانی عێراق لێقەدەغەكراوە، سەر بە گروپە چەكدارەكان و لیستە حكومییەكان و ئەوانەن كە پەیوەندییان بە سەركردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە هەیە.
هاوكات تائێستا ناوی ئەو كەسانە ئاشكرا نەبووە كە یاسای ریشەكێشكردنی بەعس دەیانگرێتەوە، كە رەنگە چەند كەسایەتییەكی ناسراوی تێدا بێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، پێدەچێت نزیكەی 500 كاندید بخرێنە ژێر رێكارەكانی ریشەكێشكردنی بەعس و یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەی بیانگرێتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان مەزەندە دەكات كە نزیكەی هەشت هەزار كاندید بەشداری لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی پەرلەماندا بكەن، كە بڕیارە لە 11/11/2025 بەڕێوەبچێت.
جومانە غەلای وتەبێژەی كۆمیسیۆنەكە ئاماژەی بەوە كردووە، بڕیارەكانی كۆمیسیۆنەكە؛ بەهۆی پێشێلكردنی مادەی 3/7ـی یاسای هەڵبژاردن ژمارە 12ـی ساڵی 2018ـەوە، كە جێگیریی كردووە، كاندیدەكان خاوەن هەڵسوكەوت و رەفتاری باش بن، بە تاوانێكی گەورە سزا نەدرابن كە پەیوەندی بە گەندەڵی ئەخلاقی، گەندەڵی كارگێڕی یان داراییەوە هەبێت.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەكەی تایبەت بە بێبەشكردنی كاندیدەكان، دەتوانرێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە دوای بڵاوكردنەوەی، تانەی لێبدرێت لە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا، هەروەها بڕیارەكەی دەسەڵاتی دادوەری كۆتاییە و پابەندكەرە بۆ هەمووان".
هۆكارەكانی دوورخستنەوەی كاندیدەكان
تاوانی شەرەف، دەستبەسەرداگرتنی موڵك، رەفتار و هەڵسوكەوتی خراپ، تەقەكردن، ساختەكردن، كوشتن، رفاندن، هەڕەشەكردن، ئیفادەی درۆ.
دوورخستنەوەی كاندیدی دیار و ناسراو
تائێستا هیچ پشتڕاستكردنەوەیەكی فەرمی لەسەر قەدەغەكردنی كاندیدە ناسراوەكان (سیاسەتكاران یان سەركردە سەربازییەكان) لە هەڵبژاردن، یان هۆكاری وردی قەدەغەكردنیان ئاشكرانەبووە.
نەجم جبوری (فەرماندەیەكی سەربازی ناسراو كە دژی داعش شەڕی كردووە) دواتر بوو بە پارێزگاری نەینەوا، بەڵام لە ساڵی 2023دا پێش دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی، لە كاندیدبوون بێبەشكرا، بەهۆی رێكارەكانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری كە تایبەتە بە ریشەكێشكردنی حیزبی بەعس.
دوورخستنەوەی جبوری لە كاتێكی هەستیاردا بوو، پێش هەڵبژاردنی پارێزگاكانی ساڵی 2023، ئەمەش وایكرد كە نەتوانێت خۆی كاندید بكات.
كوڕەكەی عومەر جبوری لەبری ئەو خۆی كاندید كرد و كورسییەكی لە نەینەوا بەدەستهێنا، بەڵام بەپێی دوایین لیست و لێدوانەكانی كۆمسیۆن، جبوریی گەورە ئەمجارە بەهۆی "دۆسیەی گەندەڵی" پەیوەست بە زیانگەیاندن بە سامانی گشتی دوورخراوەتەوە.
هەر بەهەمان هۆكاری "بەعسی بوون"، عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆكی پێشووی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، كە لە ساڵی 2021دا وەك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و پارێزگاری زیقار كاری كردووە، دوورخراوەتەوە.
هەروەها سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمەكانی هەواڵ ناوی "بەعسییەكان"یان بڵاوكردەوە كە لە كێبڕكێكردن لە لیستی "ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان"ی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران دوورخراونەتەوە، دیارترینیان: ئیسماعیل هەلوب (كە بەرپرسێكی پێشووی پارێزگای سەلاحەدینە)، هەیسەم زەهوان (پەرلەمانتاری ئێستا)، مەزاحم تەمیمی (پەرلەمانتاری پێشوو).
لە نێو ئەو ناوانەی كە تۆمەتباركراون بە گەندەڵی و دورخراونەتەوە، جەمال كەربولی (سەرۆكی كوتلەی چارەسەر)، ئەحمەد جبوری ناسراو بە "ئەبو مەزن" (پارێزگار و ئەندامی چەند خولێك و وەزیری پێشووتر)، دوڕەید حیكمەت (مەسیحی و بەرپرسی پێشووی كشتوكاڵ لە نەینەوا)، لوقمان نەجم (پەرلەمانتاری پێشوو)، سدیق مەدلول (پارێزگاری پێشووی بابل)، سەلام شەنان لە هاوپەیمانییەكەی مالیكین.
#
سبەی
بەهۆی نەبوونی دیدێکی روون و کارنامەیەکی باش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خزمەتکردنی خەڵک، زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان پەنا دەبەنە بەر دروشمی کۆن و سواو و یاریکردن بە هەستی نەتەوەیی و مەزهەبی لایەنگرەکانیان و هاندانیان بۆ دەنگدان و بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنەکاندا.
کەمتر لە دوو مانگی ناوە بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیارە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبچێت، ماوەیەکی زۆرە بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەستی پێکردووە، لایەنە شیعەکان، کە لەئێستادا زۆرینەی پەرلەمان پێکدەهێنن، حەشدی شەعبی و بەرگریکردن لێی وەک هێزێکی چەکداری مەزهەبی دەکەنە کەرەستەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و لە رێگەی ختوکەدانی هەستی مەزهەبیەوە دەیانەوێت سۆزی دەنگدەرەکان بۆ خۆیان رابکێشن و دەنگیان پێبدەن.
ختوکەدانی مەزهەبی و لەبیربردنەوەی خزمەتگوزاری
ناوچەی هەژموونی هێزە شیعەکان، بەغدادی پایتەخت و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقە، ئەو ناوچانە بێبەشن لە سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکانی ئاوی خواردنەوە و کارەبا و رێگاوبان و خزمەتگوزارییەکانی دیکە.
هەژاری و نەبوونی و کەمداهاتی سیمای سەرەکیی ئەو پارێزگایانەن، بەتاڵەیەکی داپۆشراو هەیە، هەلی کار بۆ گەنجان و هێزی کار نییە، بەڵام وروژاندنی هەستی مەزهەبی رەنگە ئەو نەهامەتیانەیان بۆ ماوەیەکی کاتی لەبیر بباتەوە.
دژایەتی بەعس
نوری مالیکی، سەرۆکی حیزبی دەعوەی ئیسلامی و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق. هادی عامری سەرۆکی هێزەکانی بەدر و قەیس خەزعەلی سەرکردەی میلیشیاکانی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە دیارترین ئەو سەرکردانەی شیعەن کە یاسای حەشدی شەعبیان کردووەتە کەرەستەیەکی سەرەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
ریشەکێشکردنی بەعس و دوورخستنەوەی دەیان کاندید بە پاساوی ئەوەی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری دەیانگرێتەوە، کەرەستەیەکی دیکەی ئامادەی بانگەشەی هەڵبژاردنە بەدەستی ئەو سەرکردانەی شیعەوە و لەئێستاوە بازاڕگەریی بۆ دەکەن.
بەشێکی دەنگدەری بە ئاگا، پرسی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و قەیرانە گەورەکانی کارەبا، ئاو، بێکاریی لە پێشینەی داواکارییەکانە و دەیانەوێت فەرمانڕەواکانیان کار لەسەر چارەسەرکردنیان بکەن، بەڵام رەنگە دواجار ئەوانیش بکەونە ژێر کاریگەریی هەستی مەزهەبییەوە و بە دروشمە بریقەدارەکان قەیرانەکانیان بیر ببرێتەوە.
نوری مالیکی، کە لە ئێستاوە خۆی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق ئامادەکردووە و خۆی بە رکابەری سەرەکیی دەزانێت، ئەوپەڕی دژایەتی خۆی بۆ گەڕانەوەی بەعسییەکان دەردەبڕێت و پێشتریش لە راگەیەندراوێکدا هۆشداریی دا لەوەی بەعسییەکان لە رێگەی هەڵبژاردن، یان دامو دەزگاکانی دیکەی دەوڵەتەوە بگەڕێنەوە.
پرسی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری و رێکارەکانی کە پێشتر ناوی دەستەی ریشەکێشکردنی بەعس بوو، یەکێکی دیکەیە لە کەرەستەکانی هەڵبژاردنی ئەمجارەی بەشێک لە لایەنە شیعەکانی عێراق.
شارەزایان و چاودیرانی سیاسی هۆشداریی دەدەن لەوەی، رەنگە ئەو دەستەیە بکرێتە کەرەستەیەک بۆ پاکتاوی سیاسی نەیار و رکابەرەکان و دوورخستنەوەیان لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان، بەتایبەتی کە تۆمەتێکی ئامادە و حازرە بۆ دوورخستنەوەی ئەو کاندیدانەی کە رەنگە مەترسی لەسەر پێگەی لایەنێک یان چەند لایەنێک درووست بکەن لە هەڵبژاردنەکاندا.
بەرگری لە حەشد
بەرگریی کردن لە حەشدی شەعبی و نیشاندانی وەک فریادڕەسی عێراق، یەکێکی دیکەیە لە کەرەستەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، نوری مالیکی ئەو چەکەش بەکاردەهێنێت بۆ دژایەتیکردنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستا، بەوە تۆمەتباری دەکات بووەتە داردەستی "نەیار و دووژمنەکانی عێراق" بۆ لە چەکداماڵینی ئەو گروپانە.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نوری مالیکی، عەلی ئەکبەر ویلایەتی راوێژکاری عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئیران، نیگەرانی خۆی نیشاندا لە پرسی چەککردنی حەشدی شەعبی، ولایەتی، نوری مالیکی بە "پیاوێکی ئازا" وەسفکرد وەک بڕیاردەری لەسێدارەدانی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراق.
هادی عامری، سەرکردەی رێکخراوی بەدر و هاوپەیمانی فەتح، یەکێکی دیکەیە لەو کەسانەی وەبەرهێنان لە یاسای حەشدی شەعبی دەکات و لە بەرژەوەندی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاریدەهێنێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا، هادی عامری هەڕەشەی ئەوەیکرد کە جلوبەرگی سەربازی حەشدی شەعبی لەبەردەکات و دەچێتە پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، ئەگەر پەرلەمان بەردەوام بێت لەکات کوشتن و دەنگ بەو یاسایە نەدات.
عامری دەڵێت: پەرلەمان لەبەردەم تاقیکردنەوە و ئاڵنگارییەکی مێژویی گەورەدایە بۆ پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی، نەکەوتنە ژێر کاریگەریی ناوخۆیی و دەرەکی.
لەسەر هەمان ئاواز، قەیس خەزعەلی سەرکردەی کەتائیبی ئەهلی حەق دژی دەستوەردانەکانی ئەمەریکا لە یاسای حەشدی شەعبی وەستایەوە و بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق پێناسەی کرد.
خەزعەلی دەڵێت: رێگریی کردن لە پەرلەمان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی چاودێریی و یاسادانانی خۆی لەژێر فشاری ئەمەریکادا، پەکخستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و سوکایەتی سیاسییە و بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت. چونە ژێر باری ئەو فشارانەش بێنرخکردنی ئیرادەی گەلە. بێدەنگبوون لێی مانای مردنی دیموکراتییە لە عێراق.
لەبەرامبەردا دەنگێکی دیکەش هەیە کە رەنگە کز و لاوازبێت لەناو ماڵی شیعەدا بۆ دژایەتیکردنی بەکارهێنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت بەناوی پشتیوانی لە حەشدی شەعبی، یان ریشەکێشکردنی بەعسەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و بانگەشەی هەڵبژاردن.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی رەخنەی لەوە گرت کە دۆسیەی لێپرسینەوە و دادپەروەری بۆ بەرژەوەندی سیاسی بەکاردەهێنرێت داوای کرد ئەو دۆسیەیە دابخرێت و نەکرێتە دادپەروەرییەکی تۆڵەسەندنەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.
عەبادی دەڵێت: دۆسیەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، یان ریشەکێشکردنی بەعس ناکۆکییەکی ناشەریفانەیە، ناکرێت تا ئەبەد کار بەو یاسایە بکرێت، چونکە رێکارەکانی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ببوە، بەردەوام بوونی کارکردن بەو یاسایە راست نییە و دەبێت کۆتایی پێبهێنرێت.
#
سبەی
پارێزگاری پێشووی کەرکوک، لە کاندید بوون بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخرایەوە. پێشتر چەندین دۆسیەی گەندەڵی و بەهەدەردانی لەسەرە و چەند جارێک لەلایەن دادگاوە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەیەکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، راکان جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە کاندید بوون بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوور خرایەوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات، تا ئەوکاتەی کۆمسیۆن بە فەمی بڕیارەکەی بڵاودەکاتەوە.
دوورخستنەوەی راکان جبوری لەکاتێکدایە کە رۆژی (21ـی نیسانی 2025) راکان جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە وەکالەت، دەستگیرکرا، لەسەر دۆسیەیەک کە لیژنەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرد، دوو رۆژ دواتر و لە (23ـی نیسانی 2025) بە کەفالەتی پارە ئازاد کرا.
دەستگیردنەکەی راکان جبوری لەسەر داوای دەستەی دەسپاکی عیراق بوە، دوای بەدواداچونی ورد لەسەر سکاڵای ژمارەیەک پەرلەمانتار کە ئاراستەی دەستەکەیان کردبوو لەسەر خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و ئەنجامدانی گەندەڵی.
تۆمەتەکانی سەر جبوری، کەیسی وەرگرتنی هاوکاری لە دەوڵەتی تورکیا و دۆسیەی گەندەڵیەکانی سەرۆکی راوێژکارانی پارێزگای کەرکوک، کە لەژێر سەرپەرشتی خۆیدا کاریان دەکرد.
پرسی سەردانی وەفدێکی تورکیا بۆ کەرکوک بەمەبەستی دابەشکردنی پێداویستی مرۆیی بێ ئەوەی مۆڵەت لە حکومەتی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەربگیرێت، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، وەرگرتن و دیار نەمانی 9 ئۆتۆمبێلی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگا و چەندین دۆسییەی گەندەڵی دیکە و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەی.
خەرجکردنی 900 ملیۆن دینار بە نایاسایی
بەپێی نووسراوێكی دەستەی دەستپاكی عێراق کە لە (29ـی ئایاری 2025) بڵاوكراوهتهوه، پارێزگاری بەوەكالەتی كەركووكی بەتۆمەتی گەندەڵی، بانگهێشتی بەغداد كراوە و یەكێك لەو دۆسیانەش رووبەرووی كراوەتەوە، خەرجكردنی بڕی 900 ملیۆن دینارە بۆ خواردنی میوانخانەی پارێزگا لەماوەیەكی كەمدا.
راكان سەعید، كە پێشتر جێگری پارێزگار بوو، لەدوای روداوەکانی (16ـی ئۆكتۆبەری 2017)ـەوە وەكو پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك لەلایەن حەیدەری عەبادی سەرۆك وەزیرانی ئەوكات دانرا تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی 2014 لە پۆستەکەی بەردەوام بوو، رۆژی (10ـی تەمموزی 2024) لەبەردەم دادوەر وەک ئەنجامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندنی یاسایی خوارد و رۆژی دواتر لە یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا دەستبەكاربوو.
راکان جبوری بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکایەتی هاوپەیمانی عەرەبی دەکرد لە کەرکوک، بەبڕیاری کۆمسیۆن مافی بەشداری کردنی نییە وەک کاندید و لە پرۆسەکە دوورخراوەتەوە.
پێشتری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 2018دا راکان جبوری دەنگی پێویستی بەدەستهێنا بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەڵام ئەو لە پۆستی پارێزگاری كەركوكدا مایەوە و سوێندنی یاسایی نەخوارد و نەبوو بە پەرلەمانتار.
#هەڵبژاردن
#عێراق
#پەرلەمان
#کاندید
سبەی
سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكردووە، تا ئێستا 581 كاندید دوورخراونەتەوە كە 10 كاندیدی پێكهاتەی جیاوازەكانی تێدایە. دەشڵێت " ژمارەی دوورخراوەكان ئەگەری زیاد بوونیان هەیە، هەروەها پێویستە حزبەكان كاندیدی جێگرەوە بۆ شوێنی كاندیدە دوورخراوەكان دیاری بكەن".
عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە ئاماری نوێی كاندیدە دوورخراوەكان و وادەی پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكان لە لێدوانێكدا بۆ میدیای فەرمیی عێراق رایگەیاند:"نزیكەی 581 كاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخراونەتەوە، كە 195 كەسیان بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامە و پابەندنەبوون بە مەرجەكانی خۆكاندیدكردن و ئەو ڕێژەیەی كە كۆمسیۆن بۆ بڕوانامە و نوێنەرایەتی ژنان لە لیستەكاندا دیاریی كردووە، دەركراون".
سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەشڵێت" 104 كاندید بەهۆی بەڵگەی تاوانكارییەوە دوورخراونەتەوە، لەكاتێكدا 15 كاندید لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بەهۆی هەڵگرتنی بڕوانامەی ساختە دوورخراونەتەوە، هەروەها نزیكەی١٠ كاندیدی پێكهاتەكان دوورخراونەتەوە، ئەم ژمارانە ئەگەری زیادبوونیان هەیە، كاتێك وەڵامەكان لەلایەن دەسەڵاتە ئەمنی و یاساییەكانەوە تەواو بوو، ژمارەی كۆتایی ئەو كەسانە دیاریدەكرێن كە دوورخراونەتەوە".
" پێویستە دەستەی كۆمیسیاران مانگێك پێش ڕۆژی هەڵبژاردن ناوی كاندیدەكان پەسەند بكات، واتە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەم، هەروەها پێویستە حزبەكان كاندیدی جێگرەوە بۆ شوێنی كاندیدە دوورخراوەكان دیاری بكەن". عیماد جەمیل وا دەڵێت.
سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق باس لەوەشدەكات "پاڵێوراوانی جێگرەوە دەبێت پابەندبن بە پەیڕەوی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2025، كە تیایدا داوا دەكات كاندیدەكە تەمەنی 30ساڵ بێت و خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت، هەروەها هیچ گەندەڵییەكی دارایی یان كارگێڕی یان تاوانێكی ناشەرعییان نەبێت، مەرجی بنەڕەتی ئەوەیە كە نابێت ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بن".
بڕیارە رۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
#
سبەى
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دوورخستنەوەى 42 کاندیدى دیکەى لە هەڵبژاردنى پەرلەمان راگەیاند، کە لەناویاندا راکان جبورى پارێزگارى پێشووى کەرکوکى تێدایە.
بەپێی نوسراوێکى کۆمسیۆن کە دەست سبەى کەوتووە، ئەو کاندیدانە بەهۆى ئەوەى رێوشوێنەکانى یاساى لێپرسینەوە و دادوەرى دەیانگرێتەوە لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.
لەکۆى نزیکەى هەشت هەزار کاندید کە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق داواکارى کاندیدبووبونیان پێشکەشى کۆمسیۆن کردووە، تا ئێستا زیاتر لە 500 کاندید دوورخراونەتەوە بە تۆمەتى جیاجیا و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
بە شێوەیەکی بەرفراوان دورخستنەوەی کاندیدەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بە "بەدەرکردنی نەخشەبۆکێشراو" ناودەبرێت، بە لەبەرچاوگرتنی دورخستنەوەی بەشێک لەو کەسایەتییە سیاسییانەی کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن ڕۆڵێکی دیاریان هەبووە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرقاڵی پشکنینە بۆ کاندیدەکان و دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی ناچنە ژێر یاسا و ڕێساکانی هەڵبژاردنەوە، (ئەو کەسانەی تاوانی تاوانکاری و داراییان ئەنجامداوە)، هەروەها بەشداریکردنی ئەندامانی پارتی هەڵوەشاوەی بەعس، لە هەڵبژاردنەکاندا قەدەغە دەکات.
بەگوێرەی نوسراوێکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەو 14 دادوەرە، بەپێی ماددەی حەوتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دورخراونەتەوە، کە بەپێی یاساکە پێویستە کاندیدەکانی هەڵبژاردن بە تاوانێکی گەورە یان تاوانێکی خراپ سزا نەدرابن، کە تیایدا گەندەڵی ئەخلاقی یان گەندەڵی دارایی تێدابێت.
پاڵنەری سیاسی
بەڵام زۆر کەس پێیانوایە ئەو پرۆسەیەی کۆمیسیۆنەکە دەستیپێکردووە، پاڵنەرێکی سیاسی لە پشتەوەیە، بەو پێیەی لە نوێترین بڕیاریدا 14 دادوەر لە کاندیدبوون بۆ شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی قەدەغەکردووە، کە بڕیارە لە 11ی مانگی 11ی داهاتوودا ئەنجامبدرێت.
یەکێک لە دادوەرە دورخراوەکان، وائیل عەبدول لەتیفە، کە ئەندامی "ئەنجوومەنی حوکم" بووە، کە لەلایەن دەسەڵاتی مەدەنی عێراق، پۆڵ بریمەر، بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لە مانگی تەمموزی 2003 دامەزرا، دواتر وەک پارێزگاری بەسرە و ئەندامی پەرلەمان و وەزیری دەوڵەت کاری کردووە.
وائیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە هۆکارەکانی دوورخستنەوەی، سەرەڕای ئەوەی ساڵێک لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا زیندانیکراوە.
ئەو دادوەرە پێیوایە "دوورخستنەوەی بەهۆی پاڵنەرە سیاسییەکانەوە بووە".
عەبدولئەمیر ئەلشەمەری (دادوەری خانەنشینکراو)، کە لە ساڵی 2009دا بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عەبدولفەلاح سودانی وەزیری بازرگانی دەرکرد،
لە نامەیەکدا نووسیویەتی، "نازانم ئەندام پەرلەمانێک چ بڕوانامەیەکی هەیە کە دادوەر عەبدولئەمیر ئەلشەمەری نییەتی، ئایا من بەشداریم لە قاچاخچێتی نور زوهێر (تۆمەتبار بە دزینی سەدە) کردووە، یان بەشداریم لە زیادکردنی قاچاخی دراودا کردووە، یان سێیەکی خاکی عێراقم ڕادەستی داعش کردووە، (ئاماژەیە بە نووری مالیکی، کە لە سەردەمی کۆنتڕۆڵکردنی یەک لەسەر سێی خاکی عێراق لەلایەن داعشەوە، سەرۆک وەزیران بوو".
ئەلشەمەری دەشڵێت، ساڵانێکی زۆر لە دەسەڵاتی دادوەری عێراق خزمەتى کردووە، هەروەها دوو سزای ئاگادارکردنەوەى بۆ دەرچووە، هەردووکیان بەهۆی ئەو لێدوانانەی سەبارەت بە گەندەڵی لە وەزارەتی بازرگانیدا داویەتى.
گروپەکان نایانەوێت دادوەرەکان بگەنە پەرلەمان
سەرچاوە دادوەرییەکان بە رۆژنامەى شەرقولئەوسەتیان ڕاگەیاندووە، "دورخستەوەی ئەم ژمارەیە لە دادوەران، لەلایەن ئەو گروپانە ڕێکدەخرێن کە نایانەوێت گروپێکی بژاردەى دادوەران بگەنە پەرلەمان، چونکە لەوانەیە مەترسی بۆ سەر حیزب و قەوارەکانی ناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان و تەنانەت بۆ هەندێک لە دەسەڵاتداران دروست بکەن".
11 کاندیدی کورد تۆمەتبارن بە بەعسیبوون
لای خۆیەوە ئەمیر مەعموری پەرلەمانتاری سەربەخۆ ئاشکرایکرد "145 کاندید لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە تۆمەتی بەعسی بوون دوورخراونەتەوە، لە بەرامبەردا 94 کاندید لە لیستە سوننەکان و 11 کاندید لە کورد و سێ کاندید لە پێکهاتەکانی دیکە".
ریشەکێشکردنی بەعس
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، ناڕەزایی خۆی لە ڕێکارەکانی کۆمسیۆن دەربڕی و تۆمەتباری کرد بە بەشداریکردن لە "ململانێیەکی خراپ" کە ئامانج لێی دوورخستنەوەی هەندێک کاندید و پشتگوێخستنی هەندێکی دیکەیە.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، عەبادی ڕایگەیاند، "ململانێیەکی شەرمەزارکەر لە ڕێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەریدا هەیە، دامەزراوەکە ملکەچی یاساکانی دادپەروەری راگوزەرە".
وتیشى "هەموو هێزە سیاسییەکان بەهۆی ئەو ڕێکارانەوە زیانیان پێدەگات، لەنێویاندا هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، دوای ئەوەی کۆمسیۆن زۆرێک لە کاندیدەکانیانی دەرکرد".
#
سبەى
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق 17 کاندیدى دیکەى لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دورخستەوە و سێ کاندیدشى گەڕاندەوە کە پێشتر دوورخرابوونەوە.
بەپێی چەند نوسراوێکى کۆمسیۆن کە دەست "سبەى" کەوتوون، دوورخستنەوەى ئەو کاندیدانە بە پاساوى جیاجیا بووە، لەوانە نەبوونى مەرجى پێویست بۆ کاندیدبوونیان، سەربارى گرتنەوەى رێوشوێنەکانى لێپرسینەوە و دادوەرى.
کۆمسیۆن هەروەها بڕیاریدا لەسەر گەڕاندنەوەى سێ کاندید بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردن کە پێشتر بەپێی رێوشوێنەکانى لێپرسینەوە و دادوەرى دورخرابوونەوە.
هەروەها کۆمسیۆن سکاڵایەکى دژى کاندیدکردنى محەمەد حەلبوسى رەتکردەوە، بەوەش حەلبوسى لە مەترسی دوورخستنەوە رزگاریبوو.
لەکۆى نزیکەى هەشت هەزار کاندید کە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق داواکارى کاندیدبوونیان پێشکەشى کۆمسیۆن کردووە، تا ئێستا زیاتر لە 600 کاندید دوورخراونەتەوە بە تۆمەتى جیاجیا و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
لەگەڵ بەردەوامى دوورخستنەوەى کاندیدەکان، سۆزان مەنسور پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا هۆشداریدا لە هەوڵى کاندیدە دووخراوەکان بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ هەڵبژاردن لەرێگەى پێدانى بڕە پارەیەکى زۆرەوە.
وتیشى "متمانەى تەواو بە دادگاى عێراقى و کۆمسیۆن بۆ جێبەجێکردنى رێوشوێنەکانى یاساى لێپرسینەوە و دادوەرى گرەنتى سەرکەوتنى پڕۆسەى هەڵبژاردنە".
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرقاڵی پشکنینە بۆ کاندیدەکان و دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی ناچنە ژێر یاسا و ڕێساکانی هەڵبژاردنەوە، (ئەو کەسانەی تاوانی تاوانکاری و داراییان ئەنجامداوە)، هەروەها بەشداریکردنی ئەندامانی پارتی هەڵوەشاوەی بەعس، لە هەڵبژاردنەکاندا قەدەغە دەکات.
بڕیارە رۆژی (11ـی تشرینی دووەمی 2025) هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان زۆربەی رێکارەکانی هەڵبژاردنی دەستپێکردووە. تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران تەواوکراوە. ژمارە دراوەتە قەوارە و هاوپەیمانی و کاندیدەکان. پڕۆسەی وردبینیکرنی ناوی کاندیدەکان دەستیپێکردووە. دەنگدانی ئەزموونی ئەنجامدراوە. رێکار و رێوشوێنەکانی دیکە بەردەوامە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران
هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، دەبێتە شەشەمین هەڵبژاردن لە دوای ساڵی 2003ـەوە، سیستمی یەك بازنەیی و دواتر فرەبازنەیی لەسەر ئاستی پارێزگاكان لە چوار هەڵبژاردنی سەرەتادا پەیڕەوكرا، لە دوایین هەڵبژاردنی ساڵی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنحومەنی نوێنەرانی، بەپێی سیستمی فرە بازنەیی ئەنجامدرا و عێراق بۆ سەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دیاری كرا.
دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمان
كۆی گشتی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق، 329 كورسییە، كە 320 كورسی گشتییە. لەو ژمارەیەش 83 كورسی بۆ ژنانە. 9 كورسی بۆ كۆتای پێكهاتەكانە، مەسیحی 5 كورسی، كوردی فەیلی و سابیئە مەندائی و ئێزیدی و شەبەك، هەریەكە و یەك كورسییان هەیە.
لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، پارێزگای سلێمانی 18 كورسی هەیە 5 كورسی بۆ كۆتای ژنان. هەولێر 16 كورسی، 1 كورسی بۆ مەسیحی و 4 كورسی بۆ ژنانە. دهۆك 12 كورسی، 1 كورسی بۆ مەسیحی و 3 كورسی بۆ ژنانە.
21 ملیۆن 200 هەزار دەنگدەر
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، 21 ملیۆن و 200 هەزار کەس لە سەرتاسەری عێراق تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان نوێ کردوەتەوە و لەکۆی زیاتر لە 29 ملیۆن دەنگدەر کە مافی بەشداریی کردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا، کەسانی لە دایکبووی ساڵی 2007 کە ئەمساڵ مافی دەنگدانیان هەیە ژمارەیان گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 50 هەزار کەس، رێژەی 40%ـی ئەو کەسانەش تۆمارەکانیان نوێ کردوەتەوە و بڕیارە مانگی ئەیلول کارتی دەنگدانەکانیان تەواو بێت و رادەستیان بکرێتەوە.
سبەی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاوی کردەوە، بە کۆی دەنگ بڕیاریان لەسەر گرەنتی کردنی هەڵبژاردنی پاک و بێگەر داوە، کە لە کۆبونەوەی چوار سەرۆکایەتی عێراق وەک راسپاردە ئاڕاستەیان کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی ئابی 2025) ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، بە کۆی دەنگ راسپاردەکانی کۆبونەوەی سەرۆکایەتییەکانی عێراقیان پەسەند کرد، کە تایبەتە بە گرەنتیکردنی پاکی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بڕیارەکەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ژمارە 2ـی نائاسایی 47 لە (20ـی ئابی 2025) دەرچووە، کە تایبەت بە ناوەڕۆکی نوسراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کە لە (19ـی ئابی 2025) ئاڕاستەیان کراوە.
پێشتر، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە کە لە رۆژی (18ـی ئابی 2025) کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکە بەڕێوەچووە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی وڵات و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق (کۆمار، وەزیران، نوێنەران و دادوەریی) کە لە کۆشکی بەغداد بەرێوەچوو، ئەو پێشنیازانە خرانەڕوو کە ئامانج لێیان رەخساندنی ژینگەیەکی هەڵبژاردنی ئارام و سەقامگیرە کە ناونیشانەکەی شەفافیەت و دەستپاکییە، هەوڵدانە بۆ رەخساندنی دەرفەتی یەکسان لەنێوان هەموو کێبڕکێکارانی هەڵبژاردن.
کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر ئەرکەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە جێبەجێکردنی یاساکانی هەڵبژاردن بەشێوەیەک کە سەروەری یاسا بەهێز بکات و پارێزگاری لە رەوتی دیموکراسی لە وڵاتدا بکات و بنەماکانی دەستپاکی و شەفافیەت بچەسپێنێت و متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوە دەستوورییەکان و ڕۆڵیان لە خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتیدا پتەوتر بکات.
#
سبەی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رەتی دەکاتەوە لەژێرفشاری سیاسیدا بێت بۆ دوورخستنەوە یان دووبارە گەڕاندنەوەی کاندیدەکان بۆ بەشداریی کردن لە کێبڕکێی هەڵبژاردن و ئاشکرای دەکات تائێستا 647 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە، تەنها سێ کاندیدیش بە بڕیاری دادگا گەڕاونەتەوە بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردن.
حەسەن قەبەس، راوێژکاری یاسایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندووە: ژمارەی ئەو کاندیدانەی بەهۆی ناشایستەییەوە لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە گەیشتووەتە 647 کەس، لەبەرانبەردا تەنها سێ کاندید بە بڕیاری دادگا گەڕاونەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی تانەیان لە بڕیاری کۆمسیۆن داوە بۆ دوورخستنەوەیان.
جەختی کردوەتەوە، کۆمسیۆن لەژێر هیچ فشارێکدا نییە، کارەکانی بەپێی یاسا بەرکارەکان ئەنجام دەدات وەک لایەنێکی جێبەجێکار. بەپێی یاسا ناوی کاندیدەکان دەنێردرێت بۆ 13 لایەنی پەیوەندیدار، ئەوانیش وەزارەتی بەرگری، ناوخۆ، دەزگای هەواڵگری، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، دەستەی لێپرسینەوە و دادوپەروەری، دەستەی دەستپاکی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە.
بەوتەی حەسەن قەبەس، کۆمسیۆن پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەو لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەگەر هەر ئاماژەیەک هەبوو لەسەریان دووردەخرێنەوە لەسەر بنەمای رێکارە یاساییەکان. سەرجەم بڕیارەکانی دوورخستنەوەش شیاوی تانەلێدانن، هەر کاندیدێک هەست بکات ناهەقی بەرامبەر کراوە دەتوانێت پەنا بۆ دەستەی دادوەریی تایبەتمەند ببات.
راوێژکاری یاسایی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە: تەنها بە ئاگادارکردنەوەی کۆمسیۆن یان قەوارەکەی، یاسا سێ رۆژ دەرفەتی پێداوە تانە پێشکەش بکات یان کاندیدەکە بگۆڕێت. دەستەی دادوەریی تایبەتمەند پابەندە بەوەی لەماوەی 10 رۆژدا سەیری تانەکەی بدات و وەڵامی بداتەوە. لەکاتی دەرچوونی بڕیار بۆ گەڕاندنەوەی کاندیدەکە، کۆمسیۆنی دەیگەڕێنێتەوە بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان. ئەگەر سەلمێنرا شایستە نییە بڕیاری دوورخستنەوەکەی پەسەند دەکرێت.
دوورخستنەوەی کاندیدەکان
لەکۆى نزیکەى هەشت هەزار کاندید کە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق داواکارى کاندیدبوونیان پێشکەشى کۆمسیۆن کردووە، تا ئێستا زیاتر لە 647 کاندید دوورخراونەتەوە بە تۆمەتى جیاجیا و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
تائێستاش کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرقاڵی ووردبینی ناوی کاندیدەکان و دوورخستنەوەی ئەو کەسانەیە ناچنە ژێر یاسا و ڕێساکانی هەڵبژاردنەوە، هەروەها بەشداریکردنی ئەندامانی پارتی هەڵوەشاوەی بەعس، لە هەڵبژاردنەکاندا قەدەغە دەکات.
بڕیارە رۆژی (11ـی تشرینی دووەمی 2025) هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان زۆربەی رێکارەکانی هەڵبژاردنی دەستپێکردووە. تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران تەواوکراوە. ژمارە دراوەتە قەوارە و هاوپەیمانی و کاندیدەکان. پڕۆسەی وردبینیکرنی ناوی کاندیدەکان دەستیپێکردووە. دەنگدانی ئەزموونی ئەنجامدراوە. رێکار و رێوشوێنەکانی دیکە بەردەوامە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران
هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، دەبێتە شەشەمین هەڵبژاردن لە دوای ساڵی 2003ـەوە، سیستمی یەك بازنەیی و دواتر فرەبازنەیی لەسەر ئاستی پارێزگاكان لە چوار هەڵبژاردنی سەرەتادا پەیڕەوكرا، لە دوایین هەڵبژاردنی ساڵی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنحومەنی نوێنەرانی، بەپێی سیستمی فرە بازنەیی ئەنجامدرا و عێراق بۆ سەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دیاری كرا.
سبەی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ژمارەی کۆتایی وێستگە و بنکەکانی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کرد.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ئەنجومەنی کۆمسیاران، ژمارە و شێوازی دابەش بوونی کۆتایی ناوەند و وێستگەکانی دەنگدانی پەسەند کردووە.
ئاشکرای کرد: کۆی گشتی دەنگدەرانی گشتی 20.063.773 دەنگدەرە، دابەش دەکرێن بەسەر 8703 ناوەندی دەنگدان کە لە 39285 وێستگە پێکهاتوون، بەوەش هەر وێستگەیەکی دەنگدان 550 دەنگدەر لە خۆی دەگرێت.
بڕیارە رۆژی (11ـی تشرینی دووەمی 2025) دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و دوو رۆژ پێشتریش دەنگدانی تایبەت بە هێزە سەربازی و ئەمنی و نەخۆشخانە و گرتوخانەکان بەڕێوەبچێت.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران
هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، دەبێتە شەشەمین هەڵبژاردن لە دوای ساڵی 2003ـەوە، سیستمی یەك بازنەیی و دواتر فرەبازنەیی لەسەر ئاستی پارێزگاكان لە چوار هەڵبژاردنی سەرەتادا پەیڕەوكرا، لە دوایین هەڵبژاردنی ساڵی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنحومەنی نوێنەرانی، بەپێی سیستمی فرە بازنەیی ئەنجامدرا و عێراق بۆ سەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دیاری كرا.
دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمان
كۆی گشتی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق، 329 كورسییە، كە 320 كورسی گشتییە. لەو ژمارەیەش 83 كورسی بۆ ژنانە. 9 كورسی بۆ كۆتای پێكهاتەكانە، مەسیحی 5 كورسی، كوردی فەیلی و سابیئە مەندائی و ئێزیدی و شەبەك، هەریەكە و یەك كورسییان هەیە.
لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، پارێزگای سلێمانی 18 كورسی هەیە 5 كورسی بۆ كۆتای ژنان. هەولێر 16 كورسی، 1 كورسی بۆ مەسیحی و 4 كورسی بۆ ژنانە. دهۆك 12 كورسی، 1 كورسی بۆ مەسیحی و 3 كورسی بۆ ژنانە.
21 ملیۆن 200 هەزار دەنگدەر
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، 21 ملیۆن و 200 هەزار کەس بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەتی لە سەرتاسەری عێراق تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان نوێ کردوەتەوە و لەکۆی زیاتر لە 29 ملیۆن دەنگدەر کە مافی بەشداریی کردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا، کەسانی لە دایکبووی ساڵی 2007 کە ئەمساڵ مافی دەنگدانیان هەیە ژمارەیان گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 50 هەزار کەس، رێژەی 40%ـی ئەو کەسانەش تۆمارەکانیان نوێ کردوەتەوە و بڕیارە مانگی ئەیلول کارتی دەنگدانەکانیان تەواو بێت و رادەستیان بکرێتەوە.
کۆمسیۆن بەکارهێنانى پەنجەمۆرى دەنگدانى هەڵوەشاندەوە
جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆمسیۆن بەکارهێنانی پەنجەمۆری دەنگدانی هەڵوەشاندوەتەوە.
رۆژی (16ـی تەمموزی 2025) کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بەکارهێنانى پەنجەمۆرى دەنگدانى هەڵوەشاندەوە، ئەوەش بۆ پاراستنى تایبەتمەندى دەنگدەران لەکاتى دەنگداندا، بەپێی نوسراوێکى کۆمسیۆن کە دەست "سبەى" کەوتووە، ئەنجومەنى کۆمسیاران بڕیاریداوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى بەکارهێنانى پەنجەمۆرى دەنگدان.
وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن
جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە "سبەى" راگەیاند: بەپێی یاساى هەڵبژاردن کۆمسیۆن بەفەرمى وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن دیارى دەکات، ئەوەش بەپێی خشتەى هەڵبژاردن و دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن لەلایەن کاندید و لایەنەکانەوە پێویستى بە مۆڵەتى فەرمى کۆمسیۆنە و هێشتا بەفەرمى هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە.
حەسەن هادى ئەندامى تیمى راگەیاندنى کۆمسیۆن بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند: بەپێی خشتەى هەڵبژاردن، چاوەڕواندەکرێت بانگەشەى هەڵبژاردن لە 10ـى تشرینی یەکەم دەستپێبکات و تا هەشتى تشرینى دووەم و 24 کاتژمێر پێش دەنگدانى تایبەت بخایەنێت.
وتیشى: "سزاى پێشێلکاریی بانگەشەى هەڵبژاردن، سەرەتا بە ئاگادارکردنەوە دەستپێدەکات تا سەپاندنى ملیۆنێک بۆ 25 ملیۆن دینار پێبژاردن و دورخستنەوەى کاندیدەکە، ئەوەش بەپێی جۆرى پێشێلکارییەکە".
فەرمانبەرانی رۆژی دەنگدان
سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەشکردووە وەک فەرمانبەری رۆژی دەنگدان کاربکەن، ژمارەیان گەیشتووەتە 650 هەزار کەس کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی و کاغەزیی داواکارییان پێشکەشکردووە، کە زۆرینەیان فەرمانبەری دەوڵەت و خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانن، لەکاتێکدا کۆمسیۆن پێویستی بە 250 هەزار کەسە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی دەنگدان، کۆمسیۆن لە رێگەی تیروپشکەوە ناوەکان یەکلایی دەکاتەوە و دوای ئەنجامدانی مەشق و راهێنان لەسەر پرۆسەکە گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام بدات.
چاودێرانی هەڵبژاردن
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت و لەلایەن 1079 تیمەوە چاودێریی دەکرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی پارێزگاکان، بۆ وەرگرتنی سکاڵا و ئاگادارکردنەوەکان لەسەر هەر پێشێلکارییەک کە ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەکرد؛ 20 لیژنەش پێکهێنراوە بۆ چاودێریی پرۆسەی بانگەشە لە رووی میدیاییەوە بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان لەسەر هەر پێشێلکارییەک کە لەلایەن کاندیدەکانی هەڵبژاردنەوە پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، سزای سەرپێچیکارانیش لە نێوان یەک بۆ 50 ملیۆن دینار دەبێت بەپێی جۆری سەرپێچییەکە.
#
سبەی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری کۆتایی، ژمارەی دەنگدەران، ناوەند و وێستگەکانی دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان عێراق رایگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە (11ـی تشرینی دووەمی 2025) بەڕێوەدەچێت، کۆی گشتی دەنگدەران21.404.291 دەنگدەرە دابەش بوون بەسەر دەنگدەرانی تایبەت و گشتی و ئاوارەکاندا.
ژمارەی دەنگدەرانی گشتی 20.063.773 دەنگدەرە، دابەش کراون بە 8.703 ناوەندی دەنگدان کە 39.285 وێستگە لە خۆدەگرن.
ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت 1.313.980 دەنگدەرە، دابەش کراون بەسەر 809 ناوەندی دەنگدان کە 4.501 وێستگە لە خۆدەگرن.
ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارەکان 26.538 دەنگدەرە، دابەش کراون بەسەر 97 ناوەند کە 321 وێستگەی دەنگدان لە خۆدەگرن.
کۆمسیۆنی باڵا هاوکات لەگەڵ ئەرکە سەرەکییەکەی، هەڵمەتێکی هاوتەریبی رێکخستووە بۆ بەشداری کردنی ژنان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگداندا.
نبراس ئەبو سودە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە: کۆمسیۆن بەراوردکارییەکی کردووە لە چالاکییەکانی پەیوست بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2021، بۆی دەرکەوتووە ژنان ئامادەییەکی باشتریان هەیە لە چالاکییەکاندا.
هۆکاری ئەوەشی گەڕاندوەتەوە بۆ چڕکردنەوەی هەڵەکانی کۆمسیۆن و هاوبەشەکانی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن، جەختی کردەوە کۆمسیۆن هەوڵی تەواو دەدات بۆ دروستکردنی هاوسەنگییەکی باش لە نێوان ژنان و پیاوان لەوبوارەدا و پاڵپشتی تەواوی ژنان دەکەن بۆ بەشداریی کارایان لە هەڵبژاردن و دەنگداندا.