سەربەخۆکان پەیوەندى بە هاوپەیمانێتییە گەورەکانەوە دەکەن

#
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
Primary Asset

سبەى

لە کۆی ٦٠ ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمان تەنها نۆ ئەندام خۆیان کاندید نەکردووەتەوە و 51 ئەندامیان جارێکى تر کێبڕکێ دەکەن بۆ مانەوەیان لە پەرلەمان، کە بەشێکى زۆریان پەیوەندییان بە هاوپەیمانێتییەکانى سودانى و مەندەلاوییەوە کردووە.

لیستی کاندیدەکان دەریدەخەن کە ١٣ پەرلەمانتارى سەربەخۆ پەیوەندییان بە لیستی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە و نیوەی کاندیدەکانی دیکەش پەیوەندییان بە لیستی موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە کردووە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى مەداى عێراقى.

هەروەها به شێکی تریش بەسەر لیستەکانی نووری مالیکی، عەممار حەکیم، محەمەد حەلبوسى، عه سائیبى ئەهلی حەق و لیسته کوردییەکاندا دابەش بوون. بەپێچەوانەوە ژمارەیەک سەربەخۆ کە ئەمجارە خۆیان کاندید نەکردووە، کەسە نزیکەکانیان کاندیدکردووە.

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١دا، سەربەخۆکان نزیکەی ٦٠ کورسییان بەدەستهێنا، لەنێویاندا کورسییەکانی پێکهاتەکان بوونیان هەبوو کە زۆرینەیان بوونە پشکى شیعەکان.

لەو کاتەدا ١٦ سەربەخۆ لە هاوپەیمانی سوننە و کورددا توانەوە، لە کاتێکدا زۆربەی سەربەخۆکانی شیعە وا خۆیان نیشان دەدا کە بێلایەنن، پێش ئەوەی زۆربەیان پەیوەندیی بە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بکەن.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لەو کاتەدا دوو بانگەوازی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی کەسە سەربەخۆکان لە پەرلەمان پشتیوانی بکەن لە پێناو پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە، بەڵام هەردوو هەوڵەکە بە شکست کۆتایی هات.

لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2025 دەریدەخات کە تەنها چەند پەرلەمانتارێکى سەربەخۆ خۆیان کاندیدنەکردووەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامی توانەوەى سەربەخۆکان لەناو هاوپەیمانییە گەورەکاندا.

لە نێو ئەوانەدا ئەسما ئەلعانی خەڵکی ئەنبار و ئەمیر مەعمووری خەڵکی بابل بوونیان هەیە کە بە ئاشکراکردنی دۆسیەی گەندەڵی ناسراون.

لە سەڵاحەدین خالید دەراجی کشایەوە و وەلیدی کوڕی خۆی کاندید کرد لەناو هاوپەیمانی حەسم بە سەرۆکایەتی سابت عەباسی وەزیری بەرگری.

بەهەمان شێوە هادی سەلامی حەسەنی کوڕی خۆی لە نەجەف لە لیستی "هاوپەیمانی ئەلئەساس"ی موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کاندید کرد.

هەروەها محەمەد عەنوز بڕیاریدا لە نەجەف بکشێتەوە، لەکاتێکدا پەرلەمانتار فاروق حەنا خۆى بۆ کورسی پشکی مەسیحییەکان کاندید نەکرد.

بە پێچەوانەوە لە کۆی ١٥ پەرلەمانتار سێ پەرلەمانتار کە سەر بە بزووتنەوەی ئیمتیداد بوون کە لە دوای ناڕەزایەتییەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ پێکهێنرا و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەڵوەشایەوە، لە هەڵبژاردن کشانەوە.

ژمارەی کاندیدەکانی تاکەکەسی (سەربەخۆکان) لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ گەیشتە ٧٨٩ کەس لە کۆی سێ هەزار و ٢٤٠ کەس.

لەو کاتەدا ڕێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتی هادی عامری سێ نوێنەری لە ژێر ئاڵای "سەربەخۆکان" کاندید کرد، بەڵام هیچ کامیان کورسییان بەدەست نەهێنا. هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش پێنج نوێنەری لەژێر هەمان ناونیشاندا کاندید کرد، بەڵام تەنها یەک کاندید سەرکەوتوو بوو.

پێدەچوو ئەم کاندیدانە پلانێکی جێگرەەوە بێت پێش هەڵبژاردن بۆ دەربازبوون لە یاساى فرە بازنەیی: "سەربەخۆکان" سەرەتا دەنگیان کۆدەکردەوە، پاشان لەگەڵ هێزە سەرەکییەکان یەکدەگرنەوە، وەک ئەوەی دواتر ڕوویدا.

دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ئەم پارتانە لەگەڵ کەسایەتییە سەربەخۆکان بە خێرایی تێکەڵ بە هاوپەیمانی سیاسی بوون و هەندێکیان راگەیەندرا و هەندێکی تریان بە نهێنی مانەوە. تەنها دوو مانگ دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ نیوەی سەربەخۆکان پەیوەندییان بە هاوپەیمانییە گەورەکانەوە کرد.

دواتر سەربەخۆکان خۆیان لە دڵی ململانێی نێوان هێزە گەورەکاندا بینیەوە کاتێک وەک ئامرازێک لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەوتی سەدری و "چوارچێوەی هەماهەنگی" لە کاتی دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت لە دوای هەڵبژاردنی ڕابردوودا بەکارهێنران.

حەوت پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەستیان کردووە بە پەیوەندیکردن بە هاوپەیمانی (ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوە) سەر بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەنێویاندا باسم خەشان، کە لە ساڵی ٢٠٢١ پەرلەمانتاری سەربەخۆی موسەننا بووە و لە ساڵی ٢٠١٨ پەرلەمانتاری سەدری بووە.

هەروەها پەرلەمانتارانی سەربەخۆ حەسەن خەفاجی لە بەغداد، حسێن سەیدی لە بابل، حەیدەر شەمخی لە نەجەف و عەدنان جوهەیشی لە واست لە چوارچێوەی هاوپەیمانی سودانی کاندیدکراون.

لە هەنگاوێکی هاوشێوەدا، شەش پەرلەمانتاری بزووتنەوەی ئیمتیداد پەیوەندییان بە هەمان هاوپەیمانییەوە کرد، لەوانە دیا هیندی لە کەربەلا و فەلاح هیلالی لە زیقار.

هەروەها پەرلەمانتاران نور نافیع لە قادسیە و سائیب خەلەف و فاتن قەرەغولی لە بەغداد پەیوەندییان بە هەمان هاوپەیمانییەوە کرد.

لەبەرامبەردا شەش پەرلەمانتاری سەربەخۆ لەگەڵ هاوپەیمانی مەندەلاوی خۆیان کاندید دەکەن کە دوو پەرلەمانتاریان لە بزووتنەوەی ئیمتیداد و شەش پەرلەمانتاری دیکەش لەگەڵ لیستەکانی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان خۆیان کاندید دەکەن.

لە نێو ئەو گواستنەوە دیارانەدا نیسان زایر، پەرلەمانتاری ئیمتیداد لە زیقار و بەشدارێکی دیار لە ناڕەزایەتییەکانی تشرین ، لەسەر لیستی بەغدادی مالیکی خۆی کاندید دەکات.

عادل روکابی وەزیری پێشووی کاریش هاوپەیمانی حیکمەی بەجێهێشتووە و لەگەڵ عەسائیبى ئەهلی حەق خۆی کاندید دەکات.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی