ئەمەریكا، نەتەنیاهۆ بە پێشێلكردنی رێككەوتنی غەززە تۆمەتبار دەكات

#دۆناڵد ترەمپ#ئەمەریکا#حەماس#ئیسرائیل#رائید سەعد
8 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • بەپێی راپۆرتێكی پێگەی ئاكسیۆس کە لە دوو سەرچاوەی فەرمی ئەمەریکییەوە وەریگرتووە، كۆشكی سپی پەیامێكی تایبەتیان بۆ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ناردووە و بە شكاندنی ئاگربەست تۆمەتباریان كردووە
Primary Asset

ساتی بەڕێکردنی تەرمی رائید سەعد بۆ گۆڕستان

سبەی

رۆژی شەممە (13ـی كانوونی یەكەمی 2025)، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل لە هێرشێكدا رائید سەعد، جێگری پێشووی فەرماندەی باڵی سەربازیی حەماسی كوشت، ئەوەش ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكای نیگەران كردووە.

بەپێی راپۆرتێكی پێگەی ئاكسیۆس کە لە دوو سەرچاوەی فەرمی ئەمەریکییەوە وەریگرتووە، كۆشكی سپی پەیامێكی تایبەتیان بۆ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ناردووە و بە شكاندنی ئاگربەست تۆمەتباریان كردووە.

بەپێی وتەی دوو سەرچاوە فەرمییەكەی كۆشكی سپی، ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە، ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریكا و جارید كوشنەر، راوێژكاری ترەمپ زۆر نیگەرانن لە كوشتنی رائید سەعد لەلایەن ئیسرائیلەوە.

سەبارەت بە هێرشەكە دوێنێ دووشەممە (15ـی كانوونی یەكەمی 2025)، ترەمپ رایگەیاند، ئەمەریكا لێكۆڵینەوە دەكات لەسەر ئەوەی ئایا ئیسرائیل ئاگربەستی غەززە پێشێل كردووە یاخود نا، بەڵام جەختی كردەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ نەتەنیاهۆدا زۆر باشە.

بەپێی راپۆرتەكەی ئاكسیۆس لە پەیامەكەی كۆشكی سپیدا بۆ نەتەنیاهۆ هاتووە: "ئازادیت لەوەی كە دەتەوێت ناوبانگی خۆت لەكەدار بكەیت و پیشانی بدەیت پابەندی رێككەوتنەكان نابیت، بەڵام ئێمە رێگەت پێنادەین ناوبانگی سەرۆك ترەمپ لەكەدار بكەیت دوای ئەوەی رێككەوتنی غەززەی ئەنجامداوە."

وەك لە راپۆرتەكەی ئاكسیۆسدا هاتووە، بەپێی سەرچاوە فەرمییەكانی ئەمەریكا، لای كۆشكی سپی بە كوشتنی رائید سەعد، ئیسرائیل ئاگربەستی پێشێل كردووە، بەڵام حكومەتی ئیسرائیل بە ئیدارەی ترەمپیان راگەیاندووە، حەماس بە هێرشكردنە سەر سەربازانی ئیسرائیل و بە قاچاغبردنی چەك رێككەوتنی پێشێل كردووە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی