بۆچی عەباس عێراقچی بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران دەستنیشانکرا؟

#
10 مانگ لەمەوپێش
رێباز عەلی
Primary Asset

سبەی
دوینێ وەزیری نوێی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدا دەستنیشان کرا کە ئێران ڕوبەڕوی دوو تەحەددا گەورە دەبێتەوە، ئەویش دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانە لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی ڕۆژئاوا سەبارەت بە سوککردنی سزاکان و باشترکردنی ئابوری ئێران، هەروەها تەحەدای دووەم ئەگەری ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی ئێرانە لەگەڵ ئیسرائیل.
بۆچی پزیشکیان "عەباس عێراقچی" بۆ ئەو پۆستە چارەنوسسازە دەستنیشانکرد؟

دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کە یەکێکە لەو پرسە چارەنوسسازەکان کە دەتوانێت کەمێک ئێران لەو قەیرانە ئابورییە ڕزگاربکات کە تێی کەوتووە، بۆیە پزشکیان هەستا بە دەستنیشانکردنی "عەباس عێراقچی" بە هۆکاری ئەوەی عێراقچی پێشتر ڕۆڵێکی چارەنووسسازی هەبووە لە دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015، عەباس عێراقچی لە وتارێکیدا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی وتی: وەزارەتی دەرەوە بە تایبەت کار له سه ڕ پوچەڵکردنەوه ی سزاکان دەکات.

عەباس عێراقچی "درێژەپێدەری سیاسەتەکانی دەرەوەی ئێران دەبێت"
لەگەڵ ئەوەی ئێران لە پلانیدا گرژییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا بڕەوێنێتەوە، بەڵام پەیوەندی بە وڵاتانی زلهێزی وەک ڕوسیا و چینەوە هەر لە کارە لە پێشینەکانی دەبێت، لەوبارەیەوە عێراقچی وتی: چین، روسیا و وڵاتانی دیکە کە لە کاتی سەختی و گەمارۆکاندا لە تەنیشت ئێران وەستاونەتەوە، هەروەها زلهێزە تازەپێگەیشتوەکانی ئەفریقا، ئەمەریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەولەوییەتی ئیدارەی پزشکیان دەبێت بە مەرجێک پەیوەندیی دەرەکی هاوکاربێت.
سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ ئەوروپا، وەزیری دەستنیشانکراوی دەرەوەی ئێران وتی: ئەوروپاش لە پێوەندییەکانی دەرەوەی ئێراندا دەبێتە پێشەنگ بەمەرجێک وڵاتانی ئەوروپا ڕەفتاری هەڵە و دوژمنکارانەی خۆی بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاست بکاتەوە و باسی لەوەش کرد سیاسەتی بەرامبەر ئەمەریکا سیاسەتێکی "بەڕێوەبردنی دوژمنایەتی" دەبێت.
ڕۆژی شەممە، پەرلەمانی ئێران دانیشتنەکانی بۆ هەڵسەنگاندنی وەزیرەکانی کابینەی حکومەتی ئێران دەستپێکرد کە لەلایەن پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشنیارکرابون. دانیشتنەکان، کە هەموو ڕۆژێک بەڕێوەدەچن، تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبن کە پەرلەمانتاران بڕیار لەسەر پێدانی دەنگی متمانە بە کابینەی پێشنیارکراوی حکومەت دەدەن.
 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی