ئەندامێکی داعش
سبەی
وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی ناوخۆی ئێران، دەستگیركردنی تۆڕێكی سەر بە داعشی لە تارانی پایتەخت راگەیاند.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "ئیرنا" ی ئێران، عەمید مونتەزر مەهدی، وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی گشتیی هێزە ئەمنییەكانی ئێران رایگەیاندووە:"لە چەند رۆژی رابردوودا و لە رێگەی چەند پرۆسەیەكی بەرفراوان و ئاڵۆزەوە، یەكەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە فەرماندەیی گشتیی هێزە ناوخۆییەكانی ئێران، لە تاران و پارێزگاكانی ئەسفەهان و قوم و ئەلبورز، شانەیەكی داعشیان ئاشكراكردووە، كە بەنیازبوون چەند كردەوەیەكی تێكدەرانە و تیرۆریستی ئەنجام بدەن".
ئەو بەرپرسەی ئێران وتیشی "لەرێگەی ئەو پرۆسانەوە، سەرجەم ئەندامانی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە دەستگیركراون، كە 13 كەس بوون و بەرپرسی گروپەكەشیان لەنێودابووە، تیمێكیان خۆكوژبوون و پشتێنی بۆمبڕێژكراو و چەك و ئامرازی پێویستیان پێبووە".
بەوتەی عەقید مونتەزر مەهدی "لە چەند رۆژی داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو تۆڕە تیرۆریستییەوە و چۆنیەتی دەستگیركردنیان ئاشكرا دەكەن".