ئەو كوردەی بە تۆمەتی كوشتنی زانایەكی ئێرانی دەستگیرا، لەسێدارە دەدرێت

#رۆژهەڵاتی کوردستان#ئیسرائیل#سلێمانی#ئێران
2 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • ئازاد شوجاعی، ئەو پیاوە كوردەی بە تۆمەتی "سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل" دەستگیركرا، سزای لە سێدارەدانی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەندكرا.
Primary Asset

ئازاد شوجاعی

سبەی

ئازاد شوجاعی، ئەو پیاوە كوردەی بە تۆمەتی "سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل" دەستگیركرا، سزای لە سێدارەدانی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەندكرا.

ئازاد شوجاعی، لەگەڵ دوو هاوڵاتیی دیكەی كورد، دانیشتووی شارەكانی سەردەشت و سلێمانی بە تۆمەتی كوشتنی موحسن فەخریزادە، زانای ئەتۆمیی ئێران لە تەمووزی 2023ـوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركراون.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی هەنگاو، لە ماوەی دەستگیركردنیدا، ئازاد شوجاعی، سەرەڕای بێبەشكردنی لە مافی هەبوونی پارێزەر و بینینی خێزانەكەی، رووبەڕووی توندترین ئەشكەنجەدان بووەتەوە و بەزۆر دانپێدانانی پێكراوە.

وەك ئەو تۆڕە دەڵێت " لێپرسراوە ئەمنییەكان لە سیناریۆیەكی هەڵبەستراودا تۆماتباریان كردوون بە "سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل" و "گواستنەوەی كەرەستەكانی كوشتنی فەخریزادە."

"ئیدریس ئالی و ئازاد شوجاعی، خەڵكی گوندی دۆڵەگەرمەی سەردەشتن و كۆڵبەر بوون، لەگەڵ ڕەسول ئەحمەد، كاسبكاری خەڵكی سلێمانیی هەرێمی كوردستان، سەرەتا هەموو تۆمەتەكانیان رەت كردەوە، بەڵام دواتر لەژێر ئەشكەنجەی قورسدا ناچار بوون دان بە تاوانباربونی خۆیاندا بنێن،" تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان وا دەڵێت.

سەبارەت بە دەستگیكردنی كەسانی دیكە، ئەسغەر جەهانگیری، وتەبێژی دادگای كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بەلایەنی كەمەوە تائێستا هەشت كەس دەسرگیركراون، سێ لە دەستگیكراوەكان لە قۆناغی یەكەمدا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.

موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێران بوو، ڕۆژی هەینی (27ی تشرینی دووەمی 2020) لە ناوچەی ئاوساردی دەماوەند نزیك شاری تاران تیرۆر كرا، ئەوكات كاربەدەستانی ئێران ئیسڕائیلیان تۆمەتباركرد.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی