لەبارەی مووچەی هەرێم و هەناردەکردنەوەی نەوتەوە .. رۆبیۆ پەیوەندی بە سودانییەوە دەکات

#رۆبیۆ#سودانی#مووچە#نەوت#هەرێمی کوردستان#ئێران
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەژموونی ئێران لە عێراق، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەکات.
Primary Asset

سبەی

لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەژموونی ئێران لە عێراق، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەکات.

تامی برۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوە لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەپێوستی زانییوە لێپرسینەوە لەوکەسانە بکرێت کە هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگە نەوتییەکان و رێگریی لە دووبارەی بوونەوەی بکەن.

وەزیری دەرەوە، جەختی لەسەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق – جەیهانەوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، پرسی سنوردانان بۆ هەژموونی ئێران لە عێراق، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی رۆبیۆ و سودانی بووە.

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە دوای ئەوە هات، دوای نزیکەی سێ مانگ لە راگرتنی دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەرامبەر رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ و رادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بە خەزێنەی فیدراڵی.

لەلایەکی ترەوە، مارکۆ رۆبیۆ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: نیگەرانیی قوڵی ئەمەریکامان گەیاند، سەبارەت بە پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی کە ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەران "پێمانوایە پەسەندکردنی دەبێتە هۆی چەسپاندنی هەژموونی ئێران و پێگەیەکی رەسمی دەداتە گروپە چەکدارەکان و ئەوەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە سەروەریی عێراق".

رۆبیۆ نوسیویەتی: لەگەڵ سەرۆک وەزیران گفتوگۆمان لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کێڵگە نەوتییەکانی عێراق و کۆمپانیای ئەمەریکییەکان کرد، ئێمە پشتیوانی عێراقێکی پێشکەوتوو خاڵی لە هەژموونی پیسی ئێران دەکەین.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی