تەمەنی 29 ساڵە؛ سێ هۆکار پەیوەندیکردنی رۆدری بە ریاڵ مەدرید قورس کردووە

#رۆدری#مانچستەرسیتی#ڕیاڵ مەدرید#
2 ڕۆژ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ، سێ هۆکار لە پشت ساردبوونەوە، یاخود خەمساردی ریاڵ مەدریدە لە واژۆکردنی گرێبەستی رۆدری، کە ساڵی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیادا، بووە براوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.
Primary Asset

رۆدری

سبەی

سێ هۆکار پەیوەندیکردنی رۆدری ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاڵۆزکردووە، گرنگترینیان تەمەنیەتی کە گەیشتووە بە 29 بەهار.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ، سێ هۆکار لە پشت ساردبوونەوە، یاخود خەمساردی ریاڵ مەدریدە لە واژۆکردنی گرێبەستی رۆدری، کە ساڵی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیادا، بووە براوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

مۆندۆدیپۆرتیڤۆ سێ هۆکارەکەی ئاشکراکردووە، کە یەکەمیان پەیوەندی بە توانای جەستەییەوە هەیە، بەو پێیەی ساڵێکی تەواو تێپەڕدەبێت بەسەر پێکانە قورسەکەیدا، کە بەهۆیەوە لە زۆربەی یارییەکانی وەرزی رابردوو دورکەوتەوە.

هۆکاری دووەم وەکو رۆژنامە کەتەلۆنییەکە بڵاویکردۆتەوە، تەمەنییەتی، چونکە تەمەنی گەیشتووە بە 29 ساڵ، کڕینیشی بە نرخێکی بەرز، پیچەوانەی سیاسەتی گواستنەوەی ڕیاڵ مەدریدە، کە زیاتر گرنگی بە واژۆکردنی گرێبەستی یاریزانی لاو دەدات.

لە هەواڵەکەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆدا هاتووە، هۆکاری سێیەم نرخەکەیەتی کە بە 100 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە، ئەوەش ئەو نرخەیە کە ریاڵ مەدرید کێشەی لەگەڵیدا هەیە.

بەگشتی وەکو سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، ریاڵ مەدرید چاوەڕێ دەکات تاکو گرێبەستی رۆدری لە ساڵی 2027دا لەگەڵ مانچستەرسیتی کۆتایی دێت، لەو کاتەدا بەبێبەرامبەر ئەستێرە ئیسپانیەکە دەباتە یاریگای سانتیاگۆبێرنابیۆ.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی