گادی هاگای تەمەن ٧٣ ساڵ لەگەڵ جودی خێزانی بەر لە دەستگیركردنیان
کۆڕبەندی خێزانە بێسەروشوێنەکانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ هەینی ئاشكرای كردوە، گادی هاگای تەمەن ٧٣ ساڵ، كە هاوڵاتیەكی ئیسرائیلیەو هاوكات خاوەنی رەگەزنامەی ئەمەریکییە و یەكێك بووە لە بارمتە ئیسرائیلییەكان لە غەززە، ئەمرۆ گیانی لەدەستداوە.
لە ٧ی تشرینی یەکەمداو دوای هێرشی بەرفراوانی بزوتنەوەی حەماس بۆسەر چەند ناوچەیەكی ئیسرائیل گادی هاگای لەگەڵ نزیكەی 240 كەسی دیكەدا لەلایەن حەماسەوە لە ناوچەی (کیبوتز) بەدیل گیرابوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، گادی پیاوێکی قسەخۆش بوو، دەیزانی چۆن کەسانی دەوروبەری بخاتە پێكەنین، هاوكات میوزیك ژەنێكی بەهرەمەند بووەو لەگەڵ ئۆرکێسترای هێزەكانی سوپای ئیسرائیل كاری كردووە.
کۆڕبەندی خێزانە بێسەروشوێنەکانی ئیسرائیل باسی لەوەشكردووە كە هاگای بەیانی ٧ی تشرینی یەکەم لەگەڵ جودی هاوسەری بۆ پیاسەکردن دەرچوون، کاتێک تەقەیان لێکراوە "بە سەختی برینداربووە" و دواتر دەستگیركراون و ژنەکەی تا ئێستاش لەلایەن حەماسەوە بە دیل گیراوە.
بزووتنەوەی حەماس تا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانی هیچ زیندانییەكی بە فەرمی بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام هۆشداری داوە کە "کات تەواو دەبێت" بۆ بارمتەکان لە کاتێکدا شەڕی چەکدارە فەلەستینییەکان لەگەڵ ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە لە هەفتەی دوانزەهەم.
بەپێی ئاماری فەرمی ئیسرائیل، 129 کەس لە غەززە دەستبەسەرکراون، دوای ئەوەی ئەوانی دیکە لە ئاگربەستی مانگی نۆڤەمبەردا گەڕێنرانەوە بۆ وڵاتەکانیان.