لە نێوان پشتبەستن بە مامەڵەی نەختینەیی و لەدەستدانی متمانە؛ عێراق رووبەڕووی شەڕی چاکسازی بانکیی دەبێتەوە

#عێراق#ئابوری#سیستمی بانکیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • سیستمی بانکی لە عێراق ساڵانێکە بەدەست ناهاوسەنگیی قووڵی پێکهاتەییەوە دەناڵێنێت، دیارترینیان پشتبەستنی نزیکەی تەواو بە مامەڵەی کاش و لاوازی ژێرخانی دیجیتاڵی و سنوورداربوونی گشتگیری داراییە. ئەم ناهاوسەنگییانە گەشەی کەرتی تایبەتیان خاوکردووەتەوە و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کەمکردووەتەوە.
Primary Asset

بانکیی ناوەندیی عێراق

سبەی

پسپۆڕێکی دارایی و ئابوری، جەخت لەوەدەکاتەوە  چاکسازی لە سیستمی بانکی لە عێراق، بۆتە پێویستییەکی بەپەلە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە قووڵانەی کە ڕێگرن لە گەشەی ئابووریی نیشتمانی.

ئەحمەد ئەلتەمیمی، کە پسپورێکی دارایی و ئابورییە بە پێگەی بەغداد ئەلیەومی ڕاگەیاندووە، "پشتبەستنی زۆر بە مامەڵەی نەختینەیی و لاوازی ژێرخانی دیجیتاڵی و سنورداربوونی گشتگیری دارایی، بووەتە ڕێگر لە گەشەی کەرتی تایبەت و کەمبوونەوەی دەرفەت بۆ هاوڵاتیان".

ڕوونیشیکردەوە، "پێویستە پلانی چاکسازی نوێکردنەوەی سیستمە تەکنەلۆژییەکان و بەهێزکردنی چاودێری بانکییەکان و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی دژە سپیکردنەوەی پارە، پەسەندکردنی ستاندارداردە نێودەەڵەتییەکان، دووبارە بنیاتنانەوەی متمانە لەنێوان بانکەکان و ڕای گشتی لەخۆبگرێت، ئەم هەنگاوەی بە "بەردی بناغەی هەر چاکسازییەکی سەرکەوتوو" وەسفکرد.

پسپۆرە دارایی و ئابوورییەکە دەڵێت "چاکسازی لە سیستمی بانکیدا شتێکی بۆخۆشی نییە، بەڵکو پێویستییەکی ئابوری و ئەمنییە، پێویستە حکومەت و بانکی ناوەندی بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، دیدێکی هەمەلایەنە بگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لە گەشەپێدانی کەرتێکی بانکی کە توانای هاوسەنگی لەگەڵ پێشهاتە جیهانییەکان هەبێت و پاڵپشتی گەشەسەندنی ئابووری وڵات بکات".

سیستمی بانکی لە عێراق ساڵانێکە بەدەست ناهاوسەنگیی قووڵی پێکهاتەییەوە دەناڵێنێت، دیارترینیان پشتبەستنی نزیکەی تەواو بە مامەڵەی کاش و لاوازی ژێرخانی دیجیتاڵی و سنوورداربوونی گشتگیری داراییە. ئەم ناهاوسەنگییانە گەشەی کەرتی تایبەتیان خاوکردووەتەوە و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کەمکردووەتەوە. 

هاوکات کەلێنی متمانە لە نێوان خەڵک و بانکەکاندا، بەهۆی لاوازی حوکمڕانی و شەفافیەت و نەبوونی چاودێری توند و بڵاوبوونەوەی دیاردەی وەک سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی دارایی زیاتر بووە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی