ئه‌ردۆغان و نه‌ته‌نیاهۆ
سبه‌ی
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و دووه‌میشیان به په‌له وه‌ڵامی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان له باره‌ی نه‌ته‌نیاهۆوه وتی: "هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌دۆڵف هیتله‌ردا نیه".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستی داوه‌تێ، هاوشێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی نازییه‌كانه له‌گه‌ڵ جووه‌كان".
ئه‌ردۆغان، ئه‌و قسانه‌ی له میانی ئه‌و چالاكییه‌دا كردن، كه له ئه‌نقه‌ره بۆ پشتیوانی له كه‌رتی غه‌ززه ڕێكخرابوو.
له وتارێكدا، سه‌رۆكی توركیا ڕه‌خنه‌ی له پشتیوانی بێ چه‌ندوچوونی خۆرئاوا له ئیسرائیل گرت و وتی: توركیا ئاماده‌یه به‌خێرهاتنی هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئه‌كادیمی و زانایانه بكات، كه به هۆی بیروڕاكانیان له باره‌ی ململانێی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، ڕوبه‌ڕوی چه‌وساندنه‌وه و ته‌نگپێهه‌ڵچنین بوونه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ردۆغاندا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" وه‌ڵامی سه‌رۆكی توركیای دایه‌وه و وتی: "ئه‌ردۆغان كۆمه‌ڵكوژی كورد ده‌كات و ڕۆژنامه‌نوسان له زیندان ده‌ئاخنێت و ئه‌و ده‌بێت دوا كه‌س بێت له باره‌ی ئاكاره‌وه قسه له باره‌ی ئێمه‌وه بكات".
شه‌ڕی غه‌ززه له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردووه‌وه له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل هه‌ڵگیرساوه و تا ئه‌مڕۆ 82 ڕۆژه به‌رده‌وامه و له ئاكامیدا ده‌یان هه‌زار كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، جگه له ئاواره‌بوونی ملیۆنێك و نۆ سه‌د هه‌زار هاووڵاتی ناوچه جیاجیاكانی كه‌رتی غه‌ززه.
له ده‌ستپێكی شه‌ڕی غه‌ززه‌وه، سه‌رۆكی توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له چه‌ندین بۆنه‌دا ڕه‌خنه‌ی له تاوانه‌كانی "كۆمه‌ڵكوژی" سوپای ئیسرائیل له دژی مه‌ده‌نییه‌كانی غه‌ززه گرتووه.
ئه‌ردۆغان، ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل به "تاوانی جه‌نگ" و "تیرۆریستی" وه‌سفكردووه.