ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی خامنەیی دەکات

#ئێران#ئیسرائیل#عەلی خامنەیی#ئیسرائیل کاتز
10 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 8 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بەپشتبەستن بە سەرچاوەیەکی دیکەی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەگەر تاران بەردەوامبێت لە هێرشەکانی بۆ سەر هاوڵاتییانی سڤیل، سوپای ئیسرائیل بیر لە بەئامانجگرتنی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە، هەروەها کار دەکەن بۆ روخانی حکومەتی تاران.
Primary Asset

عەلی خامەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران

سبەی

دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل هۆشداریی دەدەن لە فراوانترکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران، تەنانەت روخانی دەسەڵات و بە ئامانجگرتنى عەلى خامنەیی.

ئەمڕۆ (15ـی حوزەیرانی 2025)، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر ئێران بەردەوامبێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل، هێزە ئاسمانییەکانمان هەموو بنکە و ناوەندێکی سەربازی ئێرانی لەناو دەبات.

وتەکانی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە کاتێکداتە شەوی رابردوو، تاران بە سەدان موشەک هێرشی کردە سەر شارەکانی ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەکانی دوو رۆژی رابردووەوە، تائێستا 10 هاوڵاتیی کوژراون و 250ـی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی باڵای ئیسرائیل بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، چۆڵکردنی بەشێکی زۆری تاران بەشێکە لە پلانی درێژخایەنی ئیسرائیل، بەمەبەستی فشاری زیاتر بۆ سەر تاران.

هەروەها رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بەپشتبەستن بە سەرچاوەیەکی دیکەی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەگەر تاران بەردەوامبێت لە هێرشەکانی بۆ سەر هاوڵاتییانی سڤیل، سوپای ئیسرائیل بیر لە بەئامانجگرتنی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە، هەروەها کار دەکەن بۆ روخانی حکومەتی تاران.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئیسرائیل کاتز رایگەیاند، "دیکتاتۆرە ئێرانییەکە (مەبەستی خامنەییە)، تاران دەکات بە بەیروت، هەروەها هاوڵاتیانی سڤیلی ئێران وەک بارمتە دەهێڵێتەوە لەپێناو رزگاربوونی رژێمەکەی."

ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل لە دوو رۆژی رابردوودا، تەنها ناوەندە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران بووە، لەگەڵ کوشتنی فەرماندە باڵاکانی سوپا، ئەوەش بەپێی میدیاکانى ئیسرائیل.

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار سوپای ئیسرائیل پێش بۆردومان خەڵکی ئێرانى ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی ناوەندە سەربازییەکان جێبهێڵن.

بۆ سییەم رۆژ لەسەریەک، شەڕى نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و بەهۆیەوە سەدان کەس لەهەردوولا کوژران و برینداربوون.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ئەمەریکای بە تێوەگلان لە هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران تۆمەتبار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە تاران "بەڵگەی سەلماندنی تێوەگلانی واشنتۆن"ی لەبەردەستدایە.

عەراقچی لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی بیانی لە تاران، کە لە تەلەفزیۆنی فەرمى ئێرانەوە پەخشکرا، وتی "ئەمەریکا هاوبەشی ئەم هێرشانەیە و ئێمەش بەڵگەی ئەوەمان لەبەردەستە". ئاماژەی بەوەشکرد، “ئیسرائیل هەموو هێڵە سوورە نێودەوڵەتییەکانی بەزاند بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان و وەڵامدانەوەی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافێکی ڕەوایە.”

وتیشى “هێرشەکانی ئێران بەردەوام دەبن لەکاتێکدا تەلئەبیب دانوستاندن و هەوڵى دیپلۆماسی ڕەتدەکاتەوە.”

عەراقچی جەختی لە ئامادەیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەشداریکردن لە "هەر ڕێککەوتنێک کە ئامانج لێی ڕێگریکردن بێت لە خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی ئێران"، بەڵام لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە تاران “هیچ ڕێککەوتنێک قبوڵ ناکات کە ئامانج لێی زەوتکردنی مافە ئەتۆمییە ڕەواکانی بێت.”

جەختیشی لەوە کردەوە کە، ئیسرائیل دان بە هیچ ڕێسایەکی یاسایی نێودەوڵەتیدا نانێت و هەر هەڵکشانێکى سەربازی لە ناوچەیەکی زۆر هەستیاردا دەتوانێت ببێتە هۆی ململانێیەکی جیهانی.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی