
سه‌ربازێكی عێراقی له كاتی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا/ وێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگری
عێراق یه‌ك ملیۆن و 239 هه‌زار چه‌كداری به جۆر و به‌شه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌یه جگه له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌و ژماره‌یه، زۆرینه‌یان كارمه‌ند و چه‌كدارانی پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆن، به‌وه‌ش عێراق بووه‌ته وڵاتێك كه كارمه‌ندی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی، ژماره‌یان له سه‌رباز و چه‌كدارانی سوپاكه‌ی زۆر زیاتره.
ژماره‌ی كارمه‌ندانی پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆی عێراق، 825 هه‌زار كه‌سه، ئه‌وه‌ی له‌و یه‌ك ملیۆن و 239 هه‌زار چه‌كداره‌ی كه هه‌یه‌تی ده‌مێنێته‌وه، هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری و دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ن، كه 370 هه‌زاریان سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی سوپا و به‌رگریین، له‌گه‌ڵ 16 هه‌زار كارمه‌ند و چه‌كداری ده‌زگای دژه‌تیرۆر، 10 هه‌زار كارمه‌ند و چه‌كداری ئاسایشی نیشتمانی، 18 هه‌زار كارمه‌ند و چه‌كداری ده‌زگای هه‌واڵگری و هێزه تایبه‌ته‌كانی دیكه و حه‌شدی شه‌عبییش زیاتر له 200 هه‌زار چه‌كداری هه‌یه.
ئاراسته‌ی سه‌ربازیی عێراقی نوێ
ڕژێمی پێشوی عێراق كه له ساڵی 2003ـدا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێنرا، به "ڕژێمێكی شه‌ڕخواز" به‌رامبه‌ر ناوخۆ و ده‌ره‌وه ناسراوبوو، به جۆرێك جگه له كوشتنی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتیی خۆی، له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییشدا له له‌شكركێشی یان ناكۆكیی توندی سیاسی و به‌كارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه‌دا بوو، ئه‌و ڕژێمه بووبوو به قۆناغێكی جیاكه‌ره‌وه له مێژوی عێراقدا، به‌و پێیه‌ی دوای ڕوخاندنی، ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت عێراقی نوێ سیاسه‌تێكی نوێی په‌یڕه‌وكرد و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ده‌ستی ئاشتی بۆ دراوسێكانی و جیهان درێژده‌كات و خۆی له پێكدادانی سه‌ربازی ده‌پارێزێت، به‌ڵام هه‌ر زوو قه‌یرانێكی دیكه به‌رۆكی ڕژێمی سیاسیی وڵاتی گرته‌وه، ئه‌ویش تێكچوونی دۆخی ئه‌منی و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ بوو، كه به درێژایی 15 ساڵ، جگه له پێكدادانی چه‌كداری و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین ڕێكخراو و گروپی چه‌كدار، ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له زۆرینه‌ی شوێنه گشتییه‌كاندا ئه‌نجامده‌دران، له بازاڕ و فه‌رمانگه و خوێندنگه و زانكۆ و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه و په‌رستگه‌كانیشدا.
زۆرترین پاسه‌وان
خراپیی دۆخی ئه‌منیی عێراق له ساڵی 2003 و ساڵانی دواتردا، وایكرد په‌ناببرێته‌به‌ر خشته‌یه‌كی چڕی ئێشكگریی ئه‌منی، به جۆرێك شوێنێكی گشتی له عێراقدا نه‌ما پۆلیس و پاسه‌وانی تیادا جێگیرنه‌كرێن، به‌وه‌ش عێراق زۆرترین كارمه‌ندی پۆلیس و ئه‌منیی له مێژوی خۆیدا دامه‌زراند و ژماره‌یان به نزیكه‌ی سێ هێنده، پێش ژماره‌ی سه‌رباز و كارمه‌ندانی سوپا كه‌وت و به‌پێی دوایین ئامار، كه له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 18ـی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2023ـی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا ده‌ركه‌وت، كارمه‌ند و چه‌كدارانی پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆی عێراق ژماره‌یان 825 هه‌زار كه‌سه، له كاتێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری 370 هه‌زار چه‌كدار و كارمه‌ندی هه‌یه.
پۆلیسێك بۆ حه‌وت هاوڵاتی
به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه باوه‌كان، پێویسته هه‌ر 21 هاوڵاتی، كارمه‌ندێكی پۆلیسیان بۆ ته‌رخانبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و ناوخۆوه، له عێراق پۆلیسێك به‌رامبه‌ر به حه‌وت هاوڵاتی له ئه‌ركدایه.
دوای شه‌ڕ ژماره‌كان زیاتربوون
ژماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی مه‌یدانیی دژ به داعش (2014 – 2017)، هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ژماره‌یان زیاتربووه و ڕێژه‌كه 15% به‌رزبووه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ساڵی 2023ـدا، یه‌ك ملیۆن و 239 هه‌زار كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامی ده‌زگای ئه‌منی و سه‌ربازی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، جیاواز له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ساڵی 2018 كه به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و كاته‌ی كۆمسیۆن، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌ك ملیۆن و 70 هه‌زار كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامی ده‌زگای ئه‌منی و سه‌ربازی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، ئه‌و زۆربوونه‌ی ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیش ده‌كاته ڕێژه‌ی 15%.
ڕیزبه‌ندیی سوپای عێراق
ساڵی 2023 سوپای عێراق ڕیزبه‌ندیی 45ـه‌مینی سوپاكانی جیهانی له‌ڕوی ژماره‌ی چه‌كداره‌وه به‌ده‌ستهێنا و 370 هه‌زار سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی هه‌یه، كه 200 هه‌زاریان چه‌كدارن و 130 هه‌زاریان ئه‌ندامی نیمچه‌سه‌ربازیین و 40 هه‌زاریشیان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به سوپادا كارده‌كه‌ن، جیاواز له سوپای به‌شێك له وڵاتانی دیكه و ته‌نانه‌ت جیاواز له عێراقی سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو، عێراقی ئێستا هیچ هێزێكی سه‌ربازیی یه‌ده‌گی نییه.
