وێنە: AA
سبەی
یانەی شاهانە لە یانە کەتەلۆنیەکەی بردەوە، بۆ 13 هەمین جار بووە سوپەری ئیسپانیا، ڤینسۆسیش بووە یەکەم یاریزانی ئەم سەدەیە کە لە تایمی یەکەمی کلاسیکۆدا بتوانێت هاتریک تۆمار بکات.
شەوی 14ـی کانوونی دووەمی2024، یاری کلاسیکۆ لە نێوان یانەی بارسێلۆنا و یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەوەل پارک لە سعودیە بەڕێووەچوو. یاریەکە بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژوەندی یانەی شاهانە کۆتایی هات.
ڕیاڵمەدرید بەم بردنەوەیە توانی بۆ 13هەمین جار ببێتە خاوەنی جامی سوپەری ئیسپانیا بەوەش تەنها یەک نازناو لە دوای یانەی بارسێلۆنای ڕکابەریەوەیەتی کە 14 جار بوەتە خاوەنی نازناوەکە.
ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم یاریەدا لەگەڵ ئەوەی بووە ئەستێرەی سەرکەوتنی یانەکەی توانیشی ڕیکۆردێکی نوێ بۆ خۆی تۆمار بکات و ببێتە یەکەم یاریزانی سەدەی 21 کە لە تایمی یەکەمی یاری کلاسیۆکدا هاتریک(سێ گۆڵ) تۆمار بکات.
ئەم یاریزانە توانی لە خولەکەکانی 7 و 10 دوو گۆڵی تۆمار بکات، پاش ئەو گۆڵانە یاریزانانی بارسێلۆنا چەند هەوڵیکیاندا بۆ کەمکردنەوەی ئەنجامەکەدا تا لە خولەکی 33 لیڤاندۆڤسکی توانی جیاوازیەکە کەم بکاتەوە بۆ یەک گۆڵ، بەڵام ئەم ئەنجامە زۆری نەخایاند و ڤینیسیۆس لە خولەکی 39 بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی خۆی و ریاڵ مەدریدی تۆمارکرد و تایمی یەکەمیش بەم ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانی ریاڵ مەدرید دیسان بەباشی هاتنەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 64 رۆدریگۆ گۆڵی چوارەمی بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکرد، سەرەنجام ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک براوە بوو.
ئەنچیلۆتی، چاڤی تێپەڕاند و لەگەڵ زیدان یەکسان بوەوە
پێش ئەنجامدانی ئەم یارییە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید و چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە هەموو شتێک بەرامبەر یەکتری یەکسان بوون، بە شێوەیەک لەکۆی هەشت یاریی نێوانیان ئەنچیلۆتی چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە و چاڤیش چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە، هەر یەکێکیشیان 14 گۆڵیان لەدژی یەکتری کردووە. بەم بردنەوەیە بەبردنەوەی ئەنچیلۆتی توانی لە نۆ یاری نێوان دوو یانە ئسپانیەکە توانی بردنەوەکانی لەگەڵ یانەکە بکاتە 5 بردنەوە و ژمارەی گۆڵەکانی بەرامبەر یانە کەتلۆنیەکە بکاتە 18 گۆڵ چایڤیش توانی ژمارەی گۆڵەکانی بارسا لە بەرامبەر ڕیاڵ لە سەردەمی خۆیدا بکاتە 15 گۆڵ.
ئەم نازناوە کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ ریال مەرید ئێستا خاوەنی 11 نازناوە و ژمارەی نازناوەکانی لە یانە ئیسپانییەکە لەگەڵ زینەدین زیدان یەکسان کردوەتەوە کە خاوەنی 11 نازناوە.