وێنە: adelaidenow
سبەی
لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە داتاکانی زیاتر لە 500 هەزار سەگ کۆڵدراوەتەوە، دەرکەوتوە پەیوەندیی لە نێوان تەمەندرێژیی و درێژیی لوت، گەورەیی و جیاوازی ڕەگەزی سەگ هەیە.
توێژەران بە CNNیان ڕاگەیاندوە بۆ زانینی ماوەی تێکڕای تەمەنی سەگەکان لە ڕەچەڵەکناسی، نەژادپاکی، قەبارەی لەش، ڕەگەز و دەرخستەی کاسەسەری 548 هەزار و 734 سەگیان کۆڵیوەتەوە.
توێژەران هەروەها لە زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە 155 سەگی نەژادتێکەڵیان کۆڵیوەتەوە. بۆیان دەرکەوتوە بە پێچەوانەی ئەوەی دەگوترێت ئەوانەی نەژادیان تێکەڵ بوە تەندروستییان باشتر نییە لەوانەی نەژادی دیکەیان تێکەڵ نەبوە و ئەوانەی نەژادپاکن تەمەنیان لە نەژادتێکەڵەکان زیاترە.
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئەوانەی لوتیان درێژە لەوانەی ڕوخسیاریان ڕێکە، مێیەکان لە نێرەکان و ئەوانەیش قەبارەیان بچوک یان مامناوەندە لە گەورەکان زیاتر دەژین.
توێژەران ئاماژەیان بەوە داوە کە سەگە لوتدرێژەکانی جۆری Labrador و border collie بە تێکڕایی زیاتر لە 13 ساڵ دەژین و هەروەها Shiba Inu، Papillion و تاژییەکانی ئیتاڵیا لە ڕیزی ئەو جۆرانەی سەگدا دێن کە درێژترین تەمەنیان هەیە و 14 ساڵ دەژین.
توێژەران سەرنجیان خستوەتە سەر ئەوەی سەگە لوت کورتەکانی وەک mastiff و bulldog ی بەرتیانی و فەڕەنسی نزیکەی نۆ ساڵ دەژین و دەریش کەوتوە لەنێو ڕوخسار گرژەکانیشدا Lhasa Apsoی تبێتی بە تێکڕایی 14 ساڵ دەژی.
وردەکارییەکانی توێژینەوەکە لە گۆڤاری زانستیی "Scientific Reports" بڵاو کراونەتەوە.