
وێنە: ntv
سبەی
زانایان بۆیان دەرکەوتوە ئەو چوار جۆرە مەیمونە گەورەیە هاوشێوەی مرۆڤ هەر لە منداڵییەوە گاڵتە لەگەڵ یەکتردا دەکەن و بەیەکتریش ڕادەبوێرن.
زیندەناسانی ناسینەوە و پسپۆڕانی سەرەتاییناس لەو باوەڕەدان ئەم هەڵسوکەوتەی مەیمونەکان "فێربونی ناسینەوە"یە.

زانایان وای بۆ دەچن هاوشێوەی مرۆڤ پێ ڕابواردن لە مەیمونەکانیشدا مابێتەوە و ئاماژە بەوە دەدەن لەوانەیە ئەو تایبەتمەندییە 13 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ئەمە پەرەی سەندبێت بۆ باپیرەکانی مرۆڤ.

توێژەران شیکارییان بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆیییانە کرد کە 75 کاتژمێری خایاند. لە گرتە ڤیدیۆیییەکاندا نۆ بۆنۆبۆ، چوار ئۆرانگۆتان، چوار گۆریلا و 17 شەمپازی بەشدارییان پێ کرابوو.

تیمی توێژینەوەکە سەرنجیان خستە سەر هەر بەچکەیەکی هەریەک لەو چوار جۆرە مەیمونانە کە تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ پێنج ساڵدا بوو.

توێژەران بۆیان دەرکەوت مەیمونەکان 284 توانجی ناڕاستەوخۆیان لەیەکتر داوە کە 129یان بە هەڵسوکەوتی پێکەنیناوی یان ڕق هەڵستانەوە وەڵام دراونەتەوە.

توێژەران 18 جۆر هەڵسوکەوتی گاڵتەپێکەرانەی وەک دەست گەمە، قژ ڕاکێشان، لێدان، پاڵنان، ڕاوەشاندنی شت لە بەردەمی بەرامبەر، ختوکەدان و بەزاندنی مەودای کەسییان دەستنیشان کرد.
بە مەبەستی باشتر تێگەیشتن لە پەیوەندی و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی مەیمونەکان بەردەوام توێژینەوەی نوێ ئەنجام دەدرێت. دۆزینەوە نوێیەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی توانای کۆمەڵایەتیی مەیمونەکان.
