سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، "ئه‌نییس كالامار"
سبه‌ی
سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، "ئه‌نییس كالامار" ڕایگه‌یاند، ئه‌و سیستمه‌ی له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه هاتبووه ئاراوه، ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داڕمانه.
ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه 24ـی نیسانی 2024، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی مافی مرۆڤ له جیهاندا بڵاوكرایه‌وه.
كالامار ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌م 12 مانگه‌ی ڕابردوو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه تا ئۆكراینا و له‌وێوه بۆ بۆرما، سودان و ئه‌سیوپیا بینیمان، ململانێگه‌لێك بوون به هۆیانه‌وه پێشێلكاری بێچه‌ندووچوونی مافه‌كانی مرۆڤ كراوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌روبه‌ندی داڕمانه.
وتیشی: له شه‌ش مانگی ڕابردوودا، به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا پارێزگارییه‌كی تایبه‌تی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیانپارێزێت له هه‌ر جۆره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌و هه‌موو تاوانه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌یكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی: "ئیسرائیل زۆر بێ په‌روایه و به ته‌واوی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پشتگوێ خستووه و ئه‌مه‌ش تا دێت زیاتر ده‌بێت به هۆی ئه‌و چاوپۆشییه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئیسرائیل ده‌یكه‌ن له ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی غه‌ززه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زۆرێك له هاوپه‌یمانه‌كانی ئیسرائیل، له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه، خۆیان سیستمی نێوده‌وڵه‌تییان داڕشت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی وتی: له سایه‌ی هێرشی به‌رده‌وامی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا و په‌ره‌سه‌ندنی ململانێ چه‌كدارییه‌كان و ئه‌و پێشێلكارییه زه‌قانه‌ی مافی مرۆڤ له سودان و ئه‌سیوپیا و میانمار ده‌كرێن، سیستمی جیهانیی كه له‌سه‌ر ڕێسا هه‌ڵچنراوه هه‌ڕه‌شه‌ی داڕمانی له‌سه‌ره.
وتیشی: به‌كارهێنانی ڤیتۆ بۆ په‌كخستنی بڕیاری ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی خاڵیكردووه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه‌دا ڕه‌خنه له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا گیراوه، كه ڤیتۆی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئیفلیج كردووه و ڕێگه نادات شه‌ڕی غه‌ززه ڕابگیرێت و له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وامه له ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئیسرائیل و به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه ده‌كرێت بوترێت تاوانی جه‌نگی پێكراوه.
كالامار باسی له‌وه‌شكرد، وڵاتانی وه‌ك ڕوسیا و چین، خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه ڕێساكانی ساڵی 1948ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان فه‌رامۆش بكه‌ن و ئه‌و ڕێسایانه كه‌وتوونه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له تاوانه‌كانی سوپای میانمار و گروپه میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی كراوه و تێیدا هاتووه، ته‌نیا له 2023دا زیاتر له هه‌زار هاوڵاتی بۆرمی به ده‌ستی ئه‌و گروپانه كوژراون و چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی چاوپۆشی له تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی میانمار ده‌كات.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023ه‌وه، شه‌ڕی غه‌ززه هه‌ڵگیرساوه و تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 201 ڕۆژه شه‌ڕ به‌رده‌وامه و له ئاكامیدا ته‌نیا ئاماری ئه‌و ته‌رمانه‌ی گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان و تۆمار كراون، 34 هه‌زار و 183 هاوڵاتی فه‌له‌ستینی كه زۆرینه‌ی ڕه‌هایان منداڵ و ژن و به‌ساڵاچوانن كوژراون و ده‌یان هه‌زار كه‌سی دیكه سه‌ختی برینه‌كانیان هه‌ڕه‌شه له ژیانیان ده‌كات، جگه له‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی تا ئێستا ته‌رمیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌پرون بوونه.
دوای له‌شكركێشییه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باكووری كه‌رتی غه‌ززه له 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ئێستا ناوچه‌كه بووه‌ته وێران و سه‌دان هه‌زار فه‌له‌ستینی له باكووری كه‌رته‌كه‌وه به‌ره‌و ڕه‌فه‌ح له‌و په‌ڕی باشووری كه‌رته‌كه ڕایانكردووه و شوێنه‌كانی خۆیان بوونه‌ته مه‌یدانی جه‌نگ و شوێنه‌واری ژیان به ناوچه‌كانه‌وه سڕاوه‌ته‌وه و به ته‌واوی خاپوور كراون.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نۆ سه‌د هه‌زار هاوڵاتی فه‌له‌ستینی له شوێنی ژیانیان ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره كراون و به زۆره‌ملێ ناچار به ڕه‌وكردن كراون.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردووه، ئیسرائیل كۆت و به‌ندی زۆری خستووه‌ته سه‌ر گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌ززه، ئه‌مه له كاتێكدایه برسێتی تا دێت زیاتر بڕستی هاوڵاتیان ده‌بڕێت.
چاكسازی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
كالامار، به گومانه‌وه ده‌ڕوانێت بۆ ڕۆڵی دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ڵێت "پێویست بوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی شتێك بكات و بجوڵێت، به‌ڵام ئێمه‌ی بێ هیوا كرد".
وتیشی: بێباكی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆر جێی سه‌رسوڕمانه له گیانی هه‌زاران هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی، كه به‌شێكی زۆریان منداڵن.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌وه‌ی له 2023دا بینیمان ده‌یسه‌لمێنێت، كه وڵاتانی جێبه‌جێكاری یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستبه‌رداری به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤایه‌تی و جیهانی بوون، كه له جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤدا جه‌ختیان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
سكرتێری ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختیكرده‌وه، به نسبه‌ت ملیۆنان كه‌سه‌وه له هه‌موو جیهاندا، غه‌ززه ئێستا بووه‌ته سیمبوڵی شكستی ڕه‌های ئه‌خلاقی زۆرێك له ئه‌ندازیارانی سیستمی جیهانی، كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان هاته ئاراوه.
ڕوونیكرده‌وه، ئه‌م ڕه‌وشه پێویستی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه ڕێكاری به په‌له بگیرێنه به‌ر بۆ نوێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ئامانجی پاراستنی مرۆڤایه‌تی و پێویسته هه‌نگاوی جددی بنرێن بۆ چاكسازی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و چیدیكه ئه‌نجومه‌نه‌كه شوێنێك نه‌بێت بۆ ئه‌ندامێتی هه‌میشه‌یی هه‌ندێك وڵات، كه ڤیتۆیان هه‌بێت و بێ هیچ ڕێكار و پێوه‌رێك به‌كاری بهێنن بۆ ڕێگرتن له پارێزگاری مه‌ده‌نییه‌كان.