
وێنەی پۆلێک لە گەریلاکانی پەکەکە، وێنە: AP
سبەی
زەکی ئاکتورک لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە سوپای تورکیا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر ئامانجەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
لەبارەی سەردانەکەی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ناوبراو گوتی: "لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کراوە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، ڕەوتەکەی فەتحوڵڵا گولەن و داعش و درێژکراوەکانیان".
زەکی ئاکتورک سەرنجی خستە سەر ئەوەی لەو پێناوەدا ژمارەیەک ڕێککەوتن کراوە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی ئەو ڕێکخروانە و پاراستنی ئاسایش، گوتی: "لەپێناو دروستکردنی ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەشی ئەمنی بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی دامەزراوەیی بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە بەردەوامین لە دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان".
زەکی ئاکتورک سەرنجی خستە سەر ئەوەی هەنگاوی گرنگیان ناوە لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و ڕایگەیاند: "ئامادەیی خۆمان نیشانداوە بۆ پشتیوانیکردنی سیستەمی پاراستنی ئاسایشی سنورەکان بۆ عێراق. لەو میانەیەدا لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقیش هاتونەتە تورکیا و لە سیستەمی پاراستنی ئاسایشی سنوریان کۆڵیوەتەوە".
