باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین له سلێمانی
سبه‌ی
ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنی نەخۆشخانەی بەخشین له كاتی چوونی له سلێمانییه‌وه بۆ به‌غداد وه‌رگه‌ڕا، به‌هۆی ڕوداوه‌كه‌وه سێ سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نەخۆشخانەی بەخشین له سلێمانی، ئەمبوڵانسێكیان لە کاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە شاری سلێمانییه‌وه بۆ شاری بەغداد، له ڕێگا توشی ڕوداوی هاتوچۆ بووه و ده‌ڵێت، "لە ئاکامی ڕوداوەکەدا سێ کەس بوونە قوربانی".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نەخۆشخانەی بەخشین له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جگه له ئاشكراكردنی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڕوداوه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئاماژه بۆ برینداربوونی چه‌ند كه‌سێك ده‌كات و ڕاشیگه‌یاندوه، "لە ئێستادا (كه‌یسه‌كه) لە ژێر لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکاندایە".
به‌خشین نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلییه و بنكه‌ی سه‌ره‌كیی له شاری سلێمانییه، له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش لقی هه‌یه.