وێنە: eskisehir
سبەی
یەرلیکایا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە تیمەکانی جەندرمە و ئاسایشی کەناراوەکان، لە هەر 81 پارێزگەکەی تورکیا و باکوری کوردستان ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنەکاندا چوار هەزار و 995 کەسی هەڵاتوو دەستگیرکراون و سەرنجی خستە سەر ئەوەی 28 لە دەستگیرکراوان بە 10 ساڵ زیندانیکردن، 29یان بە 5-10 ساڵ زیندانیکردن و ئەوانەی دیکەیش بە پێنج ساڵ زیندانیکردن یاخود کەمتر لەو ماوەیە سزا دراون.
لەبارەی جۆری ئەو تاوانانەی دەستگیرکراوانیان پێ تۆمەتبار کراوە، یەرلیکایا نوسیویەتی: "882یان بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزی، 424یان بە قۆڵبرین، 182یان بە تاڵانکاری، 118یان بە دەستدرێژی سێکسی، 73یان بە کوشتن، 817یان بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، 50یان بە 'تیرۆر'، 495یان بە قاچاخچێتی و ئەوانەی دیکەیش بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دیکەی جۆراوجۆر دەستگیر کراون".