چات جی پی تی پەرەی زیاتری پێدرا، ئێستا توانای لێکدانەوەی بۆ وێنە و دەنگ هەیە

#زیرەکیی دەستکرد#ئۆپن ئەی ئای#تەکنەلۆژیا#زانست
2 ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 ساڵ نوێ کراوەتەوە
ڕاڤی هۆرێن غەریب
پوختە :
  • کۆمپانیایی ئۆپن ئەی ئای زیرەکیی دەستکردەکەی نوێدەکاتەوە
  • کۆمپانیاکە GPT-4o بڵاوکردەوە کە توانای تێگەیشتن و لێکدانەوەی بۆ وێنە و دەنگ هەیە
  • بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم نوێکردنەوەیە بۆ هەموو بەکارهێنەرانەوە و بێ بەرامبەرە
Primary Asset

سبەی

چات جی پی تی ئێستا دەتوانێت لێکدانەوە بۆ وێنە و دەنگ بکات، تواناکانی بە گشتی بەرەوپێشەوەبراوە.

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) نوێکارییەکی بەرچاوی بۆ تەکنەلۆژیای بەناوبانگی زیرەکیی دەستکردی چات جی پی تی ئەنجامداوە، کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم نوێکارییە بێبەرامبەرە و بۆ هەموو بەکارهێنەرانە. مۆدێلە نوێیەکە بەناوی GPT-4oـەوەیە، هاوشێوەی مرۆڤە.

ئەم نوێکارییەیی ئۆپن ئەی ئای تەنها ڕۆژێک پێش ڕاگەیاندنەکەی گوگڵ دێت سەبارەت بە زیرەکیی دەستکردەکەی جێمنای (Gemini) کە ڕکابەری چات جی پی تی دەکات. سام ئاڵتمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی GPT-4o بۆ بەکارهێنەرانی، ئاڵتمان تیشکی خستە سەر توانای تێگەیشتن و وەڵامدانەوەی فەرمانەکان لە سەرانسەری فۆرماتە جیاوازەکاندا، لەوانەش دەنگ، دەق و وێنە.

چی نوێی تێدایە GPT-4o؟

جگە لە بەهێزکردنی تواناکانی بۆ پرۆسێسکردن و خوێندنەوەی دەقەکان، چەند تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ زیادکراوە وەک توانای تێگەیشتنی فرەزمان، شرۆڤەکردنی دەنگ، و شیکاری بۆ وێنە.

ئەم مۆدێلە نوێیە دەتوانێت وەرگێڕان ئەنجامبدات بۆ زمانەکان، لێکدانەوە بۆ دەربڕینی دەموچاو و تەنانەت ڕێنماییکردنی بەکارهێنەران لە کێشە ئاڵۆزەکان بکات. GPT-4o دەتوانێت شیکردنەوەی بۆ ژینگەیی بەکارهێنەرەکە بکات لە ڕێگەی کامێرای مۆبایلەوە هاوشێوەی یاریدەدەری زیرەکیی دەستکردی ناو فیلمی "Her".

بە کورتی ئەم نوێکردنەوەیە توانای لێکدانەوەی وێنە و دەنگی بۆ چات جی پی تی زیاکردووە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و جیاواز لە ڕکابەرەکانی؛ هاوکات بێبەرامبەریش بەردەست دەبێت.

کۆمپانیاکە هاوشانی مایکرۆسۆفت و گوگڵ و مێتا بەردەوامە لە نوێکردنەوە و بەرەوپێشبردنی ئامڕازەکانی زیرەکیی دەستکردەکەی؛ هەموویان کێبڕکێ دەکەن بۆ باڵادەستی لە بواری زیرەکیی دەستکردا.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی

بگەرێ لە سبەی
    2026 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی