سبه‌ی
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له دژی كۆمسیۆن تۆماریكردووه، به "بانگه‌شه‌ی نادروست و دوور له ڕاستی و ناده‌ستوری" ناوده‌بات و ده‌ڵێت، "یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه له تایبه‌تمه‌ندیی دادگای باڵای فیدراڵی نییه". هۆشدارییش ده‌دات له دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه نوسراوێكی له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی دادگای باڵای فیدراڵی كرد. سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، كه ئاراسته‌ی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقی كردووه، ڕێكاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا بۆ چوار بازنه، به ناده‌ستوریی ناساندووه. هه‌روه‌ها دیاریكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به 100 كورسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕگه‌ی 11 كورسیی پێكهاته‌كانی له لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، به ناده‌ستوری پێناسه‌كردووه.
ناوه‌ڕۆكی وه‌ڵامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دادگای باڵای فیدراڵی ده‌ڵێت، هه‌موو ئه‌و ڕێكارانه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر، به‌پێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بوون و به پێچه‌وانه‌وه "ته‌رخانكردنی 11 كورسی بۆ پێكهاته‌كان، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕگه‌ی 11 كورسی، ده‌ستورییه".
هۆشدارییش ده‌دات له‌وه‌ی كه ده‌ستوه‌ردان له هه‌ر بڕگه‌یه‌كی خشته‌ی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دواخستنی، كارده‌كاته‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیشده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، له تایبه‌تمه‌ندیی دادگای باڵای فیدراڵی نییه، به‌ڵكو ده‌بێت له ده‌سته‌ی دادوه‌ریی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری تۆماربكرێت و له‌وێ یه‌كلابكرێته‌وه.
ڕه‌وتی ڕوداوه‌كان و قۆناغه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنیان
ڕۆژی 6ـی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد، كه سیستمه‌كه له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه داڕێژراوه و دیاریكراوه.
سکاڵاکەی مەسرور بارزانی دژ بە کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە كه "كۆمسیۆن لە دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن، سەرپێچیی دەستور و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی کردووه".
مەسرور بارزانی لە سکاڵاکەیەدا پشتی بە ماددەی 49ـی دەستوری عێراق بەستووە سەبارەت بە دابەشکردنی کورسییەکانی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و باسی لەوە کردووە، "کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، لە دابەشکردنی ژمارەی کورسیی بازنەکاندا، پشتی بە ژمارەی دەنگدەران بەستووە، نەوەک ژمارەی دانیشتووانی ئەو بازنانە"، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستور ناودێرده‌كات.
ڕۆژی 7ـی ئایاری 2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دادبینیی بۆ سکاڵاكه‌ی مەسرور بارزانی كرد و دواتر فه‌رمانێكی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركرد و جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی ڕاگرت، كه 11 كورسییه‌كه‌ی كۆتاكان له په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌ڵێت، "جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌ی دوو له سیستمی تۆماركردنی لیستی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ژماره حه‌وتی ساڵی 2024، كه له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، ڕاده‌گیرێت تا ئه‌و كاته‌ی داواكه یه‌كلاده‌كرێته‌وه".
له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به نوسراوێك وه‌ڵامی دادگاكه‌ی داوه‌ته‌وه".
له نوسراوه‌كه‌یدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت، "دانانی سیستم و ڕێنماییه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌كان له پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندیی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه، هه‌ر تانه و سكاڵایه‌كیش له‌باره‌ی پرسێكی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌وه، ده‌بێت له ده‌سته‌ی دادوه‌ریی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری تۆماربكرێت و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌سته‌یه‌دایه".
كۆمسیۆن له‌باره‌ی بڕگه‌یه‌كی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانییه‌وه: بانگه‌شه‌یه‌كی نادروسته و دووره له ڕاستییه‌وه
سه‌باره‌ت به‌و بڕگه‌یه‌ی سكاڵاكه‌ی مەسرور بارزانی كه ده‌ڵێت، "کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە دابەشکردنی ژمارەی کورسیی بازنەکاندا، پشتی بە ژمارەی دەنگدەران بەستووە، نەوەک ژمارەی دانیشتووانی ئەو بازنانە". كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ دادگای باڵای فیدراڵی ڕایگه‌یاندووه، "ئه‌مه بانگه‌شه‌یه‌كی نادروسته و دووره له ڕاستییه‌وه، چونكه دابه‌شكردنی 100 كورسیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه بووه، كه پێشتر به‌گوێره‌ی یاساكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ردوو ساڵی 2020 و 2018ـی عێراق، بۆ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك ته‌رخانكراون".
ده‌شڵێت، "به‌و پێیه هه‌ولێر 34 كورسی، سلێمانی 38 كورسی، دهۆك 25 كورسی و هه‌ڵه‌بجه‌ش 3 كورسیی بۆ ته‌رخانكراوه، ئه‌م دابه‌شكارییه‌ش به‌پێی هاوكێشه‌ی بیركارییانه كراوه و مایه‌ی هه‌ڵه‌كردن نییه".
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه "به‌پێی بڕیاری ژماره 83ـی ساڵی 2023ـی دادگای باڵای فیدراڵی، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه بۆ ده‌ركردنی ڕێنمایی تایبه‌ت به دیاریكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردندا".
له‌باره‌ی 11 كورسیی كۆتاكانه‌وه، كه مه‌سرور بارزانی له سكاڵاكه‌یدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به پێشێلكردنی ده‌ستور تۆمه‌تباركردووه، كۆمسیۆن له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ دادگای باڵای فیدراڵی ده‌ڵێت، "كۆمسیۆن بڕیاری ژماره '83ـی ساڵی 2024'ـی دادگای باڵای فیدراڵیی جێبه‌جێكردووه كه بڕیاری داوه به ناده‌ستوریبوونی بڕگه‌ی (11) كورسی و ماده‌ی 36ـی دووباره، كه له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ژماره‌ی 1ـی ساڵی 1992ـی هه‌مواركراودا هاتوون".
كۆمسیۆن: 11 كورسیی كۆتاكان دژی هه‌ردوو بنه‌مای یه‌كسانی و چوونیه‌كیی ده‌رفه‌ته‌كانه كه له ده‌ستوردا هاتوون
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاشیگه‌یاندووه، "بڕگه‌ی (11) كورسی و ماده‌ی 36ـی دووباره له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ژماره‌ی 1ـی ساڵی 1992ـی هه‌مواركراودا، دژی بنه‌مای یه‌كسانییه كه له ماده‌ی (14)ـی ده‌ستوردا هاتووه، هه‌روه‌ها دژ و پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای چوونیه‌كیی ده‌رفه‌ته‌كانیشه، كه له ماده‌ی (16)ـی ده‌ستوردا هاتووه".
كۆمسیۆن: به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 11 كورسییه‌كه، كۆتاكان ده‌توانن كورسیی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن
له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ دادگای باڵای فیدراڵی، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختده‌كاته‌وه كه "به ناده‌ستوری ناساندنی ماده‌ی 36ـی دووباره، به هیچ شێوه‌یه‌ك بێبه‌شكردنی پێكهاته‌كان له به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی سیاسی و مافی خۆكاندیدكردن و ده‌نگدان نییه، به‌و پێیه‌ی سیستمی تۆماركردن و په‌سه‌ندكردنی كاندیده‌كان، ڕێگه‌ده‌دات به هه‌موو ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ژماره‌ی 1ـی ساڵی 1992ـی هه‌مواركراویان تێدایه، خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن كاندیدبكه‌ن، ئه‌م ده‌قه‌ش هه‌موو پێكهاته‌كانی كلدانی ئاشوری و توركمان و ئه‌رمه‌ن ده‌گرێته‌وه، به‌وه‌ش ده‌توانن له هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌شداریی بكه‌ن و كێبڕكێ له‌سه‌ر 100 كورسی بكه‌ن، نه‌ك ته‌نها ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی كورسی، به‌م پێیه‌ش ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زیاتری كورسی به‌ده‌ستبهێنن، وه‌ك له‌وه‌ی كه پێشتر بۆیان دیاریكرابوو".
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ دادگای باڵای فیدراڵی، هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی "ڕێكار و كارنامه و خشته‌ی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان و ڕاهێنانی كارمه‌ندان و چاپكردنی كارته‌كانی ده‌نگدان و ڕێكار و پرۆسه‌كانی تری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌كانی كوردستان كه بڕیاره له 10ـی حوزه‌یرانی 2024ـدا ئه‌نجامبدرێت، تێچوویه‌كی زۆریان هه‌بووه و به‌شێك له‌و بودجه‌یه‌یان بۆ خه‌رجكراوه، كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌رخانكراوه".
ڕاشیگه‌یاندووه، "دواخستنی هه‌ر بڕگه‌یه‌كی خشته‌ی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كارده‌كاته‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، به تایبه‌ت له كاتێكدا كه ماوه‌ی یاسایی كاركردنی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، له 7ـی 7ـی 2024ـدا كۆتایی پێدێت".
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌وه كۆتایی به نوسراوی وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ دادگای باڵای فیدراڵی هێناوه، كه "سكاڵاكه‌ی سكاڵاكار (سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)، له ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه، بۆیه ده‌بوو كۆمسیۆن وه‌ڵامیبداته‌وه".