دوای دواکارییەکان بۆ ڕاگرتنی، جەنگ بەردەوامە و سەخترتر دەبێت

2 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 مانگ نوێ کراوەتەوە
سبەی
Primary Asset

سبەی

دوای گوشار و داواکاری نێودەوڵەتی بۆ وەستانی جەنگ لە کەرتی غەززە ، ئیسرائیل لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی نێو کەرتی غەززە و رەفەح بەردەوامەو کوژرانی سەرکردەیەکی حەماسی راگەیاند، ئەمڕۆش کەتائیبى قەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە “هێزەکانیان توانیانوە کوژرانی 15 سەربازی ئیسرائیلی لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح لە باشوری کەرتی غەززە رابگەیەنن".

کەتائیبى قەسام لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپراسیۆنەکەیان دوای ئەوە هات کە گروپێکی قەسام هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک کە ژمارەیەکی زۆر سەربازی  ئیسرائیلی  تێیدابووە .

لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023دا، بزووتنەوەی حەماس دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی  دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند و هەزاران موشەکی لە غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

دواتریش ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشەکانی ئەو کاتەی بزووتنەوەی حەماسدا جەنگی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند، سەرەتا بە بۆردومانی وێرانکەر دەستی پێکرد و دواتر ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی لەناو کەرتی غەززە دەستی پێکرد.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل، لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، زیاتر لە 35 هەزار کوژراو و نزیکەی 79 هەزار برینداری لێکەوتووەتەوە .

بگەرێ لە سبەی
    2024 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی