ساڵانە بە بەهای یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار پێداویستییەکانی ناوماڵ بە ڕێگای نایاسایی رەوانەی ئێران دەکرێت

#ئێران#پێداویستییەکانی ناوماڵ#ڕێگای نایاسایی#بەرهەمهێنانی ناوخۆ
2 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 مانگ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی ئامێرەکانی دەنگ و ڕەنگ لە ئێران، محەمەد ڕەزا شاهیدی ڕایگەیاند هێنانی پێداویستییەکانی ناوماڵ بە ڕێگای نایاسایی بۆ ئێران، کاریگەری نەرێنی کردوەتە سەر بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە پێداویستییانە لە ئێران.
Primary Asset

سبەی

محەمەد ڕەزا شاهیدی بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە ساڵانە بە بەهای یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار پێداویستییەکانی ناو ماڵ بە ڕێگای نایاسایی دەهێندرێتە ئێران و ژمارەی ئەو تەلەڤزیۆنانەی بەو ڕێگەیە هێندراونەتە ئێران گەیشتوەتە 700 هەزار.

ناوبراو ڕەخنەی لەوە گرت کە لایەنە پەیوەندیدارەکان تەنها لەسەر کاغەز کار بەو یاسایانە دەکەن کە بۆ ڕێگەگرتن لە هاتنی پێداویستی و کەلوپەلی بە ڕێگای نایاسایی دەرچوون، دەڵێت: "بۆیە تا دێت هاتنی پێداویستی لە دەرەوە بە ڕێگای نایاسایی زیاتر دەبێت. لە کاتێکدا بە ڕێژەی لە سەدا 30 باج لەسەر بەرهەمهێنانی کەلوپەل و پێداویستییەکانی ناوخۆ داندراوە، کەچی هیچ باجێک لەسەر پێداویستی و کەلوپەلی بە قاچاخ هێندراو وەرناگیرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا هاوردەکردنی کەلوپەل و پێداویستی دەرەوە بە ڕێگای نایاسایی زۆر لەوە زیاترە کە پێشتر بەپێی یاسای هاوردەکردن کەلوپەل و پێداویستی بۆ ئێران هاوردە دەکرا. بۆ ئەمە نمونەی بەوە هێنایەوە کە لە 2017 شەش هەزار و 400 تەلەڤزیۆن هاوردەی ئێران کراون کەچی ئێستا 500 تاکوو 700 هەزار تەلەڤزیۆن بە ڕێگای نایاسایی هێندراونەتە ئێران. 

محەمەد ڕەزا شاهیدی گوتیشی: "لە کاتێکدا بانکی ناوەندیی ئێران چاودێری پارەی تەواوی ئێرانییەکان دەکات، خێرە چاودێری ئەو پێداویستی و کەلوپەلانە ناکات کە بە شێوەی قاچاخ دەهێندرێنە ئێران؟ تەنانەت فەرمانگەی وەرگرتنی باجیش تەقەی سەری دێت لەوەی پێداویستی و کەلوپەلی قاچاخ لە بازاڕ و بە شێوەی ئۆنلاین دەفرۆشرێت". 

بگەرێ لە سبەی
    2024 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی