سبه‌ی
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی بۆ به‌كارهێنه‌رانی ده‌سته‌به‌ر كرد و گۆڕانكاری له ماوه‌ی ڕێگه‌پێدراو بۆ باركردن (ئه‌پلۆدكردن)ی ڤیدیۆ كرد.
ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تای كاری‌دا ته‌نیا ڕێگه‌ی به باركردنی سێ چركه ڤیدیۆ ده‌دات، ئێستا دوای چه‌ند ساڵێك له كاركردن ئاستی ماوه‌ی ڤیدیۆی به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك كاتژمێر. واته به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ڤیدیۆی یه‌ك كاتژمێری ئه‌پلۆدی پلاتفۆرمه‌كه بكه‌ن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كۆمپانیای خاوه‌نداری تیك تۆك له كێبڕكێیه‌كی تونده له‌گه‌ڵ پلاتفۆرمه ڕكابه‌ره‌كانی، به تایبه‌تی یوتیوب.
ڕۆژنامه‌ی "ساوس چاینا مۆرنینگ پۆس" بڵاویكرده‌وه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه تازه‌یه‌ی تیك تۆك ڕێگه به به‌كارهێنه‌ران ده‌دات له مۆبایله‌وه یاخود له دیسك تۆپه‌وه، ڤیدیۆی یه‌ك كاتژمێری ئه‌پلۆد بكه‌ن.
له قۆناغی سه‌ره‌تای گۆڕانكارییه‌كه‌دا، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه بۆ كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو له به‌كارهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌رانی ناوه‌ڕۆك له تۆڕه‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت، به جۆرێك له هه‌ر وڵاتێك گروپێك لێی سوودمه‌ند ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت تاقیبكرێته‌وه و له قۆناغی دواتردا بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك به‌رده‌ست ده‌خرێت.
كۆمپانیای خاوه‌نداری تیك تۆك هیچ واده‌یه‌كی بۆ به‌رده‌ستخستنی فراوانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه تازه‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه.
پلاتفۆرمه‌كه له جیهاندا زیاتر له ملیارێك به‌كارهێنه‌ری هه‌یه و له ژماره‌یه‌ك وڵات له‌وانه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕووی فشاری سیاسیی بووه‌ته‌وه.
مانگی ڕابردوو، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پڕۆژه یاسایه‌كی په‌سند كرد، كه 270 ڕۆژ مۆڵه‌تی داوه‌ته كۆمپانیای ByteDance بۆ ئه‌وه‌ی پشكه‌كانی بفرۆشێت و كۆمپانیاكه بكاته هاوبه‌شی، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه‌ریكا له بازاڕگه‌ی پلاتفۆرمه‌كان قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات.
كۆمپانیا چینییه‌كه ڕێگه‌ی دادگای گرتووه‌ته‌به‌ر و ئاماده نییه پشكه‌كانی بفرۆشێت و ڕایگه‌یاندووه، پێیان خۆشتره پلاتفۆرمه‌كه‌یان دابخرێت، نه‌ك ناچار بن پشكه‌كانی بفرۆشن.
هه‌ریه‌ك له یوتیوب و ئینستاگرام، به‌رده‌وام هانی به‌كارهێنه‌رانیان ده‌ده‌ن ڤیدیۆی كورت به‌رهه‌م بهێنن و بڵاوبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كێبڕكێی تیك تۆك بكه‌ن.
له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، تیك تۆك خزمه‌تگوزاری ئه‌پلۆدی ڤیدیۆی له 3 خوله‌كه‌وه گه‌یانده 30 خوله‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی هانی به‌كارهێنه‌رانی بدات له پلاتفۆرمه‌كانی دیكه به تایبه‌تی یوتیوب دوور بكه‌ونه‌وه.