ئالوودەبون بە کارکردنەوە، کەی دەگۆڕێت بۆ نەخۆشی دەرونی؟

2 ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 ساڵ نوێ کراوەتەوە
سبەی
Primary Asset

سبەی

"زیادەڕۆیی لە کارکردن، ڕەنگە ژیانت تێک بدات"

زۆرێک لە ئێمە ئاواتەخوازین ڕۆژانی پشومان درێژتر بوایە و بە هاتنی پشوی فەرمی دڵخۆش دەبین بۆئەوەی پشوویەک لە دەوام وەربگرین.

بەڵام ئەوانەی ئاڵودەبون بە کارەوە کەسانێکن بەهۆی خۆشەویستی زۆر بۆ کارەکەیان ، شەو و رۆژ لەکاردان و زۆرجار ڕۆژانی پشووشیان دەکەنە قوربانی.

ئایا ئالوودەبوون بە کار نەخۆشییەکی دەرونییە؟

ئاڵودەبوون ئەگەر بە جۆڕێک بێت زیادڕەویی تێدابکرێت و ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت لەوانەیە کەسەکە بخاتە بەردەم مەترسی مردن بەهۆی ماندوێتی.

بە بڕوای شارەزایان، ئالوودەبوون بە کار لە پێویستییەکی زۆرەملێیەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن، بەدەستهێنانی دەسەڵات، یان دەربازبوون لە فشاری سۆزداری.


نیشانەکانی ئالوودەبوون بە کارەوە کامانەن:

رارایەکی توند لەکاتی کارکردندا.

ترسێکی توند لە شکست لە شوێنی کار.

دوورکەوتنەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی نزیک زۆر جار لەدەستدانی کەسێکی ئازیزیش.

دەرکەوتنی دیاری ئەم نیشانانە لەسەر نەخۆشی دەرونی هەژماردەکرێت.

بگەرێ لە سبەی
    2026 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی