هەندێک زانیاری هەڵە سەبارەت بە هۆکاری ئۆتیزم

یەک ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ساڵ نوێ کراوەتەوە
سبەی
Primary Asset

سبەی

لەم بابەتەدا زانیاری لەسەر هۆکارەکانی تووشبوون بە ئۆتیزم و ئەو هۆکارانە بزانە کە ئەگەری تووشبون بەو نەخۆشییە زیاد دەکەن، هەروەها هەندێک تێڕوانینی هەڵە سەبارەت بە هۆکارەکانی تووشبوون بە ئۆتیزم لە منداڵاندا.

بەپێی پەیمانگای پێوەر و هەڵسەنگاندنی تەندروستی بێت نزیکەی زیاتر لە 125 هەزار نەخۆشی ئۆتیزم لە سەرانسەری عێراقدا هەیە، بە پێی ئامارەکانیش بێت ڕێژەکە هەمیشە لە بەرزبونەوەدان.

هۆکارەکانی تووشبوون بە ئۆتیزم لە منداڵاندا

نەخۆشی ئۆتیزم حاڵەتێکی نائاسایی گەشەکردنی دەمارەکانە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕەفتاری دوبارەبوەوە و ئاستەنگ لە پەیوەندیکردن و مامەڵەکردنی کۆمەڵایەتی. لە هەر کەسێکدا بە شێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت بە پێی ژینگە و کاریگەرییە بۆماوەییەکان نیشانەکانی دەگۆڕێت. 

هۆکاری ئۆتیزم زۆرن، لە هۆکارە بۆماوەییەکانەوە تا هۆکارە ژینگەییەکان کە ئەگەری تووشبوون بە ئۆتیزم زیاد دەکەن. 

 

دیارترین هۆکارەکانی ئۆتیزم :

 

هۆکارە بۆماوەییەکان

هۆکارە بۆماوەییەکان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئۆتیزم، مەترسی تووشبوون بەو نەخۆشییە زیاد دەکات، ئەو خێزانانەی کە پێشتر منداڵی ئۆتیزمی هەبووبێت ئەگەری لەدایکبونی منداڵی ئۆتیزم زیاددەکات، بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە منداڵ لەوانەیە تووشی ئۆتیزم بێت بەبێ ئەوەی مێژوی خێزانی هەبێت، ئەمەش لە ئەنجامی گۆڕانکارییە کە لە جینەکاندا ڕوودەدات.

پێدەچێت ئۆتیزم بەهۆی کەموکوڕی لە یەک جیندا نەبێت، بەڵکو لە ئەنجامی کۆمەڵێک جینەوە بێت کە هێشتا دەستنیشان نەکراون.

 

هۆکارە بایۆلۆژییەکان 

ئەو هۆکارە بایۆلۆژیانەی کە ڕەنگە هۆکاری ئۆتیزم بن لە منداڵاندا بریتین لە:

تێکچوونی پەیوەندی دەمارەکان لەناو مێشکدا.

گەشەکردنی زۆری هەندێک ناوچەی مێشکی منداڵەکە دوای ماوەیەکی کەم لە لەدایکبوون.

کێشە لە میتابۆلیزم ، كرداری میتابۆلیزم خۆراكی پێویست دەگۆڕێت بۆ وزە و پاشان پاشەڕۆ و مادە زیان بەخشەكان دەكاتە دەرەوەی لەش..

کێشە لە سیستەمی بەرگری لەش.

 

کێشە لە کاتی دووگیانیدا:

  • هۆکارەکانی ئۆتیزم لە منداڵدا لەوانەیە بۆ  کێشەی تەندروستی لە دایکی دووگیاندا بگەرێتەوە، هەوکردنی بەکتریا یان ڤایرۆس، یاخود “تا” لە کاتی دووگیانبونی دایکاندا.
  • بەرزی پەستانی خوێن یان نەخۆشی شەکرە لەکاتی دوگیانیدا .
  • خوێنبەربوونی پێش لەدایکبوون.
  • بەکارهێنانی هەندێک دەرمان لە کاتی دووگیانیدا.

 

هۆکارەکانی مەترسی بۆ ئۆتیزم:

ئەو هۆکارانەی کە ڕەنگە ئەگەری توشبون بە ئۆتیزم زیاد بکەن بریتین لە:

ڕەگەز: بەپێی هەندی توێژینەوە ئۆتیزم چوار هێندە زیاترە لە رەگەزی نێردا بە بەراورد بە رەگەزی مێ.

تەمەنی دایک و باوک: ئەگەری بوونی منداڵێکی تووشبوو بە ئۆتیزم زیاد دەکات لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی دایک و باوک.

ڕوودانی کێشە لە کاتی منداڵبووندا: وەک کەمی کێشی منداڵبوون یان زوو لەدایک بوون، یان هەندێ کێشەی منداڵبوون کە منداڵ ئۆکسجینی پێوێست بۆ مێشکی ناچێت.

ڕاستکردنەوەی هەندێک زانیاری ناڕاست سەبارەت بە هۆکارەکانی ئۆتیزم:

سەیرکردنی تەلەفزیۆن: تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی سەلمێنراو  نییە پشتگیری لەو بیرۆکەیە بکات کە منداڵێک بۆ ماوەیەکی زۆر تەماشای تەلەفزیۆن بکات ئەم تەماشاکردنە ببێتە توشبوی ئۆتیزم،. بەڵام کاتێک منداڵ تووشی ئۆتیزم بوو، بەڵام ئەوەی زانستییە باشتروایە توشبوی ئۆتیزم کاتی  تەماشاکردنی  تەلەفزیۆن سنوردار بکرێت زیاتر پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دەوروبەربکات.

"بەڵام لە هەموو بارودۆخەکاندا سنوردارکردنی کاتەکانی تەماشا کردنی شاشە سوودبەخشە بۆ منداڵان.

مۆبایل: هەندێك بۆچونیش هەیە لەسەرئەوەی تیشکی کارۆموگناتیسی لە مۆبایلەوە ڕەنگە ببێتە هۆی ئۆتیزم , بەڵام تائێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی ڕوون نییە و نەسەلمێنراوە جگە لەوەش، بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن دایک و باوکانەوە نابێتە هۆی ئەوەی منداڵەکە تووشی ئۆتیزم بێت.

ڤاکسین: ڤاکسینەکان، بەتایبەت ڤاکسینی سورێژە، کۆکە و ڕوبێلا (MMR)، پێدەچێت هۆکارێک بن بۆ تووشبوون بە ئۆتیزم، بەڵام ئەم باوەڕە نادروستە و هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەمە نییە، بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان.

جگە لەوەش هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە جگەرەکێشان لە کاتی دووگیانیدا ببێتە هۆکار.

 

هۆکارەکانی ئۆتیزم لەوانەیە بۆ هۆکاری بۆماوەیی یان بایۆلۆجی بێت، یان کێشەیەک کە لەوانەیە لە کاتی دووگیانیدا ڕووبدات دەستنیشانکردنی ئەم هۆکارانە و هۆکارەکانی مەترسی بەسوودە بۆ دوورکەوتنەوە لێیان تا دەتوانرێت بۆ پاراستنی منداڵ لە تووشبوون بە ئۆتیزم.

 

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی