
سبەی
بەرزبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرمی دەتوانێت ببێتەهۆی کێشەی تەندروستی مەترسیدار و کاریگەری دروستبکات لەسەر دڵ، مێشک، سییەکان، جگەر، ڕیخۆڵە و گورچیلە و چاو.
جەڵتەی چاو کە بە گیرانی خوێنهێنەری تۆڕی چاو ناسراوە، کاتێک ڕوودەدات کە گیران لە ڕۆیشتنی خوێن بۆ تۆڕی چاو دروستدەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینینی لەناکاو، گیرانی خوێنهێنەرەکانی تۆڕی چاو هەندێک جار بەهۆی هەوکردنێکەوە رودەدات.
هەندێک هۆکار کە دەبنەهۆی جەڵتەی چاو
بەرکەوتنی تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکەی زۆر بەبێ بەکارهێنانی چاویلکە زۆرجار دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە ملولە و لولە هەستیارەکانی خوێن لە چاودا.
نیشانەکانی جەڵتەی چاو
لەدەستدانی بینین لەناکاو و بێ ئازار لە چاوێکدا یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکان.
ڕەنگە هەندێک کەس تووشی نیشانەکانی هاوشێوە بن وەک کاڵبوونەوە و ڵێڵی لە بینیندا.
گۆڕانکاری لە بینین کە بە کەمی دەست پێدەکات بەڵام بە تێپەڕبوونی کات خراپتر دەبێت.
فشار و ئازار: هەرچەندە زۆربەی کات نیشانەکانی جەڵدەی چاو بێ ئازارە، بەڵام هەستکردن بە فشار یان ئازارێکی سووک لە چاودا دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ کێشەیەک.
خوێنبەربوون: هەر خوێنبەربوونێک لە چاوەوە نیشانەیەکی ترسناکە پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەیت.
ڕێگاکانی خۆپاراستن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی جەڵتەی چاو
گرتنەبەری هەنگاوی پێشوەختە بۆ پاراستنی تەندروستی چاو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بە تایبەت لە مانگەکانی هاویندا.
ڕۆژانە خواردنەوەی ئاوی پێویست، بەتایبەتی کاتێک لە دەرەوەیت و لەبەردەم خۆردا چونکە کەشوهەوا گەرمە.
لەچاوکردنی چاویلکەی تایبەت بە خۆر کە پارێزگاری لە تیشکی سەروو بنەوشەیی دەکات، دەبێتە هۆی پاراستنی چاو لە بەرکەوتنی تیشکی زیانبەخشی خۆر و کەمکردنەوەی ئەگەری زیانگەیاندن بە تۆڕی چاو و ملولەکانی خوێن.
- خواردنی خۆراکی تەندروست و وەرزشی پێویست.
