
وێنە: میدیاکان
سبەی
Tasteatlas کە ڕێبەرێکی گەشتیارییە و گرنگی بە خواردنە کلتورییەکان دەدات، ناوی ئەو 10 شارەی لە جیهان بڵاو کردووەتەوە کە خۆشترین خواردن و خواردنەوەیان هەیە.
لەنێو لیستەکەدا هەرچەند ناوی هیچ شارێکی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دەوروبەر نابیندرێت، کەچی دیلۆکی باکوری کوردستان وەک یەکێک لەو 10 شارەی جیهان دیاریکراوە کە خۆشترین خواردنیان هەیە.
دیاریکردنی دیلۆک لە لیستەکەدا ڕۆڵی دەبێت لەوەی خەڵکی جیهان زیاتر سەرنجی بکەوێتە سەر خۆراکە کلتورییە کوردییانەی شارەکە.
لەنێو لیستەکەدا ناوی یەک شاری ئێندۆنیزیا، شارێکی چین، شارێکی نەمسا، دوو شاری ژاپۆن و چوار شاری ئیتاڵیا دەبیندرێن.
لیستی ناوی شارەکان بەم جۆرەیە:
10. باندونگ/ئێندۆنیزیا

9. باکوری کوردستان/دیلۆک
8. تۆرینۆ/ئیتاڵیا

7.چین/هۆنگ کۆنگ

6. ژاپۆن/ئۆساکا

5. تۆکیۆ/ژاپۆن

4. ڤیەننا/نەمسا

3. ناپۆلی/ئیتاڵیا

2. بۆلۆنیا/ئیتاڵیا

1. ڕۆما/ئیتاڵیا

دیلۆک لە نێوان هەریەک لە پارێزگاکانی ڕها (ئورفا)، سەمسور (ئادیەمەن)، گومگوم (مەڕەش) لە باکوری کوردستان و پارێزگاکانی عوسمانییە، هاتای و کیلیس لە تورکیا هەڵکەوتووە و کەمێکیشی هاوسنورە لەگەڵ چەند ناوچەیەکی سەر سنوری ڕۆژئاوای کوردستان.
دیلۆک یەکێکە لە شارە پیشەسازییەکانی باکوری کوردستان و چاودێران ئاماژە بەوە دەدەن بە هۆی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا بۆ پاکتاوکردن و تواندنەوەی کورد لە شارەکە، دیمۆگرافیا و سروشتی شارەکە تورکێندراوە و ئێستا تەنها زیاتر لە 450 هەزار کورد لە شارەکەدا دەژین.
ئەم شارە دێرینەی باکوری کوردستان نزیکەی 300 جۆر خواردنی تایبەت بە خۆی هەیە و کەباب، ئەو خواردنانەی بە گۆشت ئامادە دەکرێن و ئەو خواردنانەی لەناو مەنجەڵدا لێ دەندرێن و شیرینییەکانی زۆر بەناوبانگن.
دیلۆک لە 2015ەوە لە لایەن یونسکۆوە ناوی خرایە لیستی خوانسازی ئەو 116 شارەی لە تۆڕی شارە داهێنەرەکانی جیهاندان.
