یه‌حیا سه‌ریع وته‌بێژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
سبه‌ی
حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌رپرسیارێتیی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیلیان گرته ئه‌ستۆی خۆیان و وته‌بێژه‌كه‌یان ده‌ڵێت، "ناوه‌ستین و ده‌گه‌ینه قووڵایی ئیسرائیل".
كاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ـی ته‌موزی 2024، دەنگی "تەقینەوەیەکی به‌هێز" لە ناوجەرگەی تەلئەڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیل بیسترا و پاشان میدیای ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه كه له ڕێگه‌ی درۆنه‌وه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك.
دواتر پۆلیسی ئیسرائیل ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، "درۆنێکی گەورە بە نزمی بەسەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له ته‌لئه‌ڤیڤ فڕیوە و لە نزیک باڵیۆزخانەکە خۆی کێشاوە بە باڵەخانەیەکدا و بەهۆی بەرکەوتنی پارچە و پاشماوەی هێرشەکەوە، ئۆتۆمبێلێک تەقیوەتەوە".
ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه كه‌سێك كوژراوه و 10 كه‌سی تر برینداربوون.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، یه‌حیا سه‌ریع وته‌بێژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئیسرائیل ئه‌وان ئه‌نجامیانداوه و درۆنێكی نوێیان به ناوی "یافا" به‌كارهێناوه.
وتیشی، "هێرشه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئامانجی خۆی پێكاوه و به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ئامانجگرتنی دوژمنی زایۆنی له ناوخۆوه تا ده‌گه‌ین به قووڵایی".
به‌پێی وته‌ی سه‌ریع، حوسییه‌كان بانكێك ئامانجی سه‌ربازی و ئه‌منیی هه‌ستیاری ئیسرائیلیان له به‌رده‌ستدایه و به‌رده‌وام ده‌بن له پێكانیان و جه‌ختیكرده‌وه، "تا جه‌نگی دوژمنكارانه‌ی سه‌ر غه‌زه ڕانه‌گیرێت و گه‌مارۆی سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گیرێت، هێرشه‌كانمان ڕاناگرین".
وتیشی، "هێرشه‌كه جۆری بووه و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی یافا ده‌توانێت سیستمی دژه‌ئاسمانیی ئیسرائیل ببه‌زێنێت و ڕاداره‌كان ناتوانن ئاشكرایبكه‌ن".
له ساته‌كانی سه‌ره‌تای دوای هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا، میدیای ئیسرائیل له‌وانه ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرونۆت، به نیگه‌رانییه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یان ده‌وروژاند كه "چۆن درۆنێک بەو قەبارە گەورەیەوە، سیستمی ئاسمانیی ئیسرائیلی بەزاندووە و گەیشتووەتە ناوچەیەکی هەستیاری وەک نزیک بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له تەلئەڤیڤ؟".