پاسێک لە ئامێدی وەرگەڕا و 10 کەس برینداربوون

#ئامێدی#ڕووداوی هاتوچۆ#دێره‌لوك
6 مانگ لەمەوپێش
زانا داود
Primary Asset

سبه‌ی

به‌هۆی وه‌ڕگه‌ڕانی پاسێکی گەشتیاران لە ئامێدی، 10 کەس برینداربوون و دۆخی ته‌ندروستیی دووانیان ناجێگیرە.

ڕووداوه‌كه‌ ئەمڕۆ هه‌ینی 19ـی ته‌موزی 2024 لەسه‌ر ڕێگای گەلی شێرانە لە سنوری قەزای ئامێدی ڕوویداوه‌.

په‌یامنێری "سبه‌ی" له‌ پارێزگای دهۆك ده‌ڵێت، "سه‌رنشینانی پاسه‌كه‌ خه‌ڵكی موسڵن و ژماره‌یان 20 سه‌رنشین بووه‌، له‌ كاتی ڕووداوه‌كه‌دا 10 كه‌سیان برینداربوون".

حەمید محه‌مەد ساڵح، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی زانیاریی زیاتری بۆ "سبەی" ئاشكراكرد و وتی، "به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان، هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ له‌ده‌ستدانی کۆنترۆڵ بووه‌ له‌ لایه‌ن شۆفێری پاسه‌كه‌وه‌ و پێده‌چێت به‌هۆی تیژڕه‌وی، یان نه‌بوونی شارەزایی له‌باره‌ی ڕێگاوبانی ناوچه‌كه‌وه‌ ڕوویدابێت".

ڕاشیگه‌یاند، "هه‌موو بریندارەکان لە بنکەی تەندروستیی ناحیەی دێره‌لوک و نەخۆشخانەی ئامێدی چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت، برینی زۆرینه‌یان شکانی دەست و قاچه‌".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی