فالح فەیاز: هیچ مەترسییەك لەسەر نەینەوا نیە

#حەشدی شەعبی#فالح فەیاز#نەینەوا#داعش
یەک ساڵ لەمەوپێش
ئەرسەلان ڕەحمان
پوختە :
  • فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ڕایگەیاند، بەڵێن دەدەینە محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، كە بەربەستێكی پتەو بین بۆ پاراستنی عێراق.
Primary Asset

سبەی:

فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ڕایگەیاند، بەڵێن دەدەینە محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، كە بەربەستێكی پتەو بین بۆ پاراستنی عێراق.

وتیشی: لە نەینەواوە پەیامی حەشدی شەعبی ئەوەیە، كە شانبەشانی هێزەكانی سوپا، دەبێتە بەربەستێكی پتەو لەبەردەم تیرۆردا و ڕێگە بە هیچ دوژمنێك نادەین عێراق بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی "تیرۆر".

جەختیكردەوە، حەشدی شەعبی ئامادەیە بۆ هەر گۆڕانكاری و ئاڵنگارییەك بێتە پێشەوە و ڕەوشی نەینەوا ئارامە و هەر كەسێك بیەوێت دەست بۆ عێراق بەرێت، ئەزموونێكی شكستخواردوو تاقیدەكاتەوە.

ئەم قسانەی فالح فەیاز، دوای ئەوە دێن لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە چەند پەیج و هەژمارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە نزیكەی 100 چەكداری ڕێكخراوی داعش گەیشتوونەتە سنووری نەینەوا و مەترسی كەوتنی شارەكە لە ئارادایە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی