
سبەی
دیپلۆماتكار و باڵیۆزی ڕوسیا لە بەڕازیل، ئەلێكسی لاپیتسكی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵێكی بەڕازیلی، ڕایگەیاند، پێویستە كاتێك ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا باس لە ئەگەری ناردنی هێز بۆ ئۆكراینا دەكات،چارەنووسی ناپلیۆنی لەبەر چاو بێت، كاتێك لە 1812 ویستی ڕوسیا داگیر بكات.
وتیشی: هەموو هاوڵاتییەكی ڕوس، چارەنووسی ئەو فەرەنساییانەیان دێتەوە بەرچاو، كە ویستیان خاكی ڕوسیا داگیر بكەن و مێژوو دەیگێڕێتەوە، كە ناپلیۆن 600 هەزار سەربازی بە تەواوی لەناو چوون و دوا ساڵەكانی تەمەنی لە سانت هێلانە بەسەر برد.
هەروەها وتی: ئەگەر ماكرۆن ئەوەی لە بیر چووە، باشترە سەردانی شوێنی شەڕی بورودینۆی نزیك مۆسكۆ بكات و لەوێ ئادگارێكی گەورەی شەڕەكە هەیە، كە تەرمی فەرەنسییەكانی تێدا شاردراوەتەوە.
