نمایشێكی سوپای پاسداران
سبەی
سەرۆكی زانكۆی فەرماندەیی و ئەركانی سوپای ئێران ئامادەیی زانكۆكەی دەربڕی بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی ڕاهێنانی سوپای عێراق لە بواری فەرماندەیی و ئەركان پڕ بكاتەوە.
لەو بارەیەوە، فەریق حامد محەمەد قەمەر، یاریدەدەری كاروباری مەشقی سەربازی سوپای عێراق لە میانی سەردانی بۆ زانكۆی سەربازی سوپای ئێران ڕایگەیاند، ئەو گەورە ئەفسەرانەی سوپای عێراق، كە ئەم زانكۆیەیان تەواو كردووە، توانا و لێهاتووییان زیاترە لەوانەی خولی فەرماندەیی و ئەركانیان لە ناتۆ تەواو كردووە.
وتیشی: بۆیە دەمانەوێت پشكی ئەفسەرانی سوپای عێراق لە زانكۆكە زیاتر بكرێت.
هەروەها وتی: هەستمان پێكردووە، ئەو ئەفسەرانەمان لە پاكستان خوێندوویانە، ئاستیان بەرزە، دوای لێكدانەوە بۆمان دەركەوتووە، زۆرینەی مامۆستایانی فەرماندەیی و ئەركانی پاكستان بە هەمان شێوە لە زانكۆ ئێرانییەكە خوێندوویانە.