شارێکی کوردستان ناوی خرایە لیستی 100 باشترین ناوچە گەشتیارییەکانی جیهان

#ئامەد#کوردستان#گۆڤاری تایم#گەشتیاری
یەک ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ساڵ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • گۆڤاری تایم'ی ئەمەریکی لە ژمارەی تایبەتی خۆیدا بە ناوی "شوێنە هەرە ناوازەکانی جیهان" ئامەدی باکوری کوردستانی لە ڕیزی ئەو 100 خاڵەدا پۆلین کردووە کە پێویستە لە جیهان ببیندرێن و گەشتیان بۆ ئەنجام بدرێت.
Primary Asset

وێنە: میدیاکان

سبەی

گۆڤاری تایم لە ژمارەی تایبەتی خۆیدا بە ناوی "شوێنە هەرە ناوازەکانی جیهان" ناوی باشترین خاڵەکانی بۆ گەشتکردن و بینین لە جیهان بۆ ساڵی 2024 بڵاو کردووەتەوە.

لەنێو ئەو 100 خاڵەدا ئێکسپرێس (شەمەندەفەری خێرای) ئامەدی باکوری کوردستان دەبیندرێت.

بەدرێژایی ڕێگای گەشتەکە هەر لە قەڵای خارپوتەوە تاکوو دەریاچەی هەزار، دیوارە مێژووییەکانی ئامەد، پردی فوڕات و چەندین ناوچەی دڵڕفێنی باکوری کوردستان دەبیندرێن. 

بەم جۆرە گەشتیاران لە یەک کاتدا سروشتی دڵڕفێنی سەوز و شین بە چاوی خۆیان دەبینن و ئاشنای کلتور و کلتوری خوانسازی ئەم شارەی باکوری کوردستان دەبن.

ئەم شەمەندەفەرە خێرایە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیاوە بە ڕێ دەکەوێت و تاکوو ئامەد بەردەوام دەبێت و درێژییەکەی هەزار و 51 کیلۆمەترە.

شەمەندەفەرەکە بە قەیسەریدا و دواتر بە مەلەتی، خارپێت (ئەلعەزیز)ی باکوری کوردستان و تێپەڕ دەبێت و لە خاڵە گەشتیارییەکاندا، سەرنشینانی ناو کەشتییەکە پشوو دەدەن.

لەو ژمارە تایبەتەی گۆڤاری تایمدا ئاماژە بە مێژووی ئامەد دراوە و نوسراوە: "دیوارە سەرنجڕاکێشەکان لە سەدەی چوار لە ڕەشەبەرد بە دەوروبەری ئەو شارەدا دروست کراون کە مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە".

پارێزگای ئامەد لە نێوان هەریەک لە پارێزگاکانی مێردین، ئێله (باتمان)، موش، چەولیک (بینگۆل)، خارپێت، سەمسور (ئادیەمەن) و ڕها (ئورفا) هەڵکەوتووە.

شارەکە چەندین شوێنەواری مێژوویی گرنگ لە خۆدەگرێت و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 12 هەزار ساڵ لەمەوبەر و میوانداری چەندین شارستانییەتی کردووە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی