زیرەکی دەستکرد پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ دەستنیشان دەکات

#زیرەکی دەستکرد#چامپیۆنس لیگ#پاڵەوان#
4 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 4 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • نە بەرشەلۆنە و نە ڕیاڵ مەدرید و پاریس و بایرن میونشن، یەکەم پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ نین، بەڵکوو بە پێچەوانەوە دوو تیپ کە ڕەنگە هەڵبژاردنیان کەمێک چاوەڕواننەکراو بێت دەبنە پاڵەوانی ئەم وەزەی چامپیۆنزلیگ بە گوێرەی پێشبینییەکانی زیرەکی دەستکرد.
Primary Asset

سبەی

نە بەرشەلۆنە و نە ڕیاڵ مەدرید و پاریس و بایرن میونشن، یەکەم پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ نین، بەڵکوو بە پێچەوانەوە دوو تیپ کە ڕەنگە هەڵبژاردنیان کەمێک چاوەڕواننەکراو بێت دەبنە پاڵەوانی ئەم وەزەی چامپیۆنزلیگ بە گوێرەی پێشبینییەکانی زیرەکی دەستکرد.

سوپەر کۆمپیوتەری ئۆپتا دوای شیکردنەوەی 10 هەزار ھاوشێوەکردن و تێکەڵکردن، پاڵەوانی ئەم خولەی چامپیۆنس لیگ پێشبینی دەکات.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی سوپەر کۆمپییوتەرەکە نە بەرشەلۆنە و نە ڕیاڵ مەدرید و پاریس و بایرن میونشن، یەکەم هەلی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ نین، بەپێچەوانەوە بە گوێرەی شیکارییەکانی زیرەکی دەستکرد کە لەڕێگەی سوپەرکۆمپیوتەرەکانی ئۆپتا بەدەستهاتوە دوو تیپ زیاترین چانسیان هەیە بۆ پاڵەوانێتی چامپیونس لیگ کە ڕەنگە هەڵبژاردنیان کەمێک چاوەڕواننەکراو بێت، ئەوانش لیڤەرپوول و ئارسناڵ-ن.

 لیڤەرپوول و ئارسناڵ چانسی سەرەکین بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بەپێی داتاکانی زیرەکی دەرستکرد و  لە لایەکی تریشەوە هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا هەلێکی کەمیان هەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

چامپیۆنزلیگی 2025-2026 نزیک دەبێتەوە و سەرەڕای سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی پاریس سانجێرمان بە سەرکردایەتی لویس ئێنریکی لە قۆناغی پێشوودا، ئەو یانە فەرەنسییە بە پێی زیرەکی دەستکردی ئۆپتا چانسی سەرەکی سەرکەوتنی نییە لە چامپیۆنس لیگدا.

بەگوێرەی سوپەرکۆمپیوتەرەکە، ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هیچ چانسێکیان لە چامپیۆنزلیگی نوێدا نییە و لیڤەرپوول و ئارسناڵ زۆرترین چانسی بردنەوەیان هەیە، لیڤەرپوڵ بە پاڵێوراوی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی جامەکە دادەنرێت، دوای ئەوەی وەبەرهێنانێکی زۆری لە گواستنەوەکانی هاوینەدا کردووە.

ئۆپتا چانسی بردنەوەی لەسەدا 20.4 بە لیڤەرپوول دەبەخشێت، ئارسناڵ لە ژێر سەرپەرشتی میکێل ئارتێتا لە ڕیزبەندی دووەمدایە. هەڵبژاردەی لەندەن کە وەرزی ڕابردوو گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، بە ڕێژەی لەسەدا 16 لە دوای لیڤەرپوولەوەیە.

بەگوێرەی زیرەکی دەستکرد لێهاتوویی هێرشبەری لیڤەرپوول لە ئەنفێڵد و هێزی بەرگری ئارسناڵ وایان لێدەکات ئەو دوو یانەیە بن کە زۆرترین چانسی بەدەستهێنانی نازناوەکەیان هەیە.

ئەم داتایانە پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی ئێستا لە پلەی سێیەم دادەنێن و ئەو تیپە ئەگەری لەسەدا 12ی هەیە بۆ بەرگریکردن لە نازناوەکەی لە یاری کۆتایی لە شاری بوداپێستی هەنگاریا،  پێشبینییەکانی سوپەرکۆمپیوتەری ئۆپتا ئەوە دەردەخات کە تیپە ئیسپانییەکان دەبێت بە توندی شەڕ بکەن بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

لەگەڵ ئەوەی ڕیاڵ مەدرید 15 نازناو و بەرشەلۆنە پێنج نازناوی بەدەستهێناوە، ئەوە بەرشەلۆنەیە کە وەک یەکەمی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە لیستەکەدا دەردەکەوێت، ئەگەری سەرکەوتنی 8.4%ی هەیە و مانچستەرسیتی گواردیۆلاش هەمان چانسی بەرشەلۆنەی هەیە بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە دوایین وەرزدا ئاستێکی خراپی پێشکەش کردووە.

یانەی بەرشەلۆنە لە پلەی پێنجەمدایە، یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆر لە دواوەیە و تەنها 5.8% ئەگەری بردنەوەی هەیە، بەپێی داتاکانی زیرەکی دەستکرد ڕیاڵ مەدرید کە 16 نازناوی بەدەستهێناوە زۆر دوورە لەوەی لەم خولەدا نازناوەکە بەدەستبهێنێت، بەڵام یانەکەی مەدرید هەمیشە ئەگەری هەیە بەپێچەوانەی پێشبینییەکان هەنگاوبنێت بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی  چیرۆکی ڕیاڵ لەم پاڵەوانێتیەدا هەمیشە جیاواز بووە لە هەر جۆرە لۆجیکێک.

دۆخەکە بۆ سێ هەڵبژاردەکەی تری ئیسپانیا لە چامپیۆنزلیگ خراپترە، ئەتلەتیکۆ مەدرید تەنها لەسەدا 0.6 چانسی بردنەوەی یەکەم نازناوی هەیە، ئەتلەتیک بلباو و ڤیاریاڵ دۆخیان لەوەش خراپترە، تیپەکەی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی لەسەدا 0.5 چانسی بردنەوەی هەیە و ڤیاریالیش لەسەدا 0.4 چانسی بردنەوەی هەیە. 

بێ گومان یانەکانی پریمەرلیگ زیاترین چانسیان هەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە،  لالیگا، بەپێی ئەم پێشبینییە ڕێگایەکی دوور و درێژیان لەبەردەمە بۆ بردنەوەی نازناوی نوێی چامپیۆنزلیگ، لە کۆی 10 تیپ کە باشترین چانسی بردنەوەیان هەیە، تیپەکانی ئینگلتەرا بە تەواوی باڵادەستن.

پێنج لە شەش تیپی پریمەرلیگ لە ڕیزبەندی 10 باشترینەکاندان، جگە لە پێشەنگی ڕەهای لیڤەرپوول و ئارسناڵ و ڕێژەی بەرزی مانچستەرسیتی، چێڵسی و نیوکاسڵیش پاڵێوراوانی بەهێزن لە شیکارییەکانی ئۆپتادا، بە ڕێژەی 7% و 3% هەلەکانیان.

هێزی پریمەرلیگ لە چامپیۆنزلیگدا وەرزی ڕابردوو دەرکەوت کاتێک وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ بە قۆناغی خولی 36 یانە ناسێندرا،  ڕیاڵ مەدرید توانی لە پلەی ئۆفدا مانچستەرسیتی دەربهێنێت، بەڵام لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە ئاسوودەیی لە لیڤەرپوول بە ئەنجامی 2-0 و ئارسناڵ شکستی هێنا. هەروەها جیرۆنا نەیتوانی بەرگەی لیڤەرپوول و ئارسناڵ بگرێت. لە کاتێکدا بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ بەختیان هەبوو ڕووبەڕووی تیپە ئینگلیزیەکان نەبنەوە، ئەمجارە وا نابێت و جیاوازی نێوان تیپە ئینگلیزی و ئیسپانییەکان ڕوون دەبێتەوە.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی