یەکێتی ئەوروپا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان قەدەغە دەکات

#کۆمسیۆنی ئەوروپا#ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین#تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
7 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەیەوێت بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵان لە وڵاتانی ئەوروپا سنوردار بکات
Primary Asset

سبەی

کۆمسیۆنی ئەوروپا بەنیازە بە کارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵان سنوردار بکات.

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەیەوێت بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵان لە وڵاتانی ئەوروپا سنوردار بکات.

سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکە. ڤۆن دێر لاین رایگەیاند، "لە رۆژانی مندا، ئێمە وەک کۆمەڵگە منداڵەکانمان فێردەکرد، جگەرە نەکێشن و خوارنەوە کحولییەکان نەخۆنەوە،" ئۆرسولا دەڵێت: "باوەڕموایە ئێستا کاتی ئەوەیە ئێمە بیر لە ئەوە بکەینەوە بە منداڵەکانمان بڵێین، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بەکارمەهێنن."

لێدوانەکانی ڤۆر دێر لایین، دوای فشاری حکومەتەکانی ئەوروپا دێت بۆ پەیڕەو کردنی یاسای توندتر بۆ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئاستی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

سەبارە بە توندکردنی یاسای سنوردارکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، فەڕەنسا، ئیسپانیا و یۆنان فشار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی تەمەنی ناچاری بۆ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. واتە تا تەمەنێکی دیاریکراو منداڵان نەتوانن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنن.

حکومەتەکان لە سەرانسەری جیهاندا هەوڵدەدەن زیاتر منداڵان لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووربخەوە، ئەوەش لە پێناو پاراستنیان لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی.

لە تەمموزی ئەمساڵەوە، حکومەتی بەریتانیا داوای لە ئەو ماڵپەڕانە کرد ناوەڕۆکی گەورەساڵان و پۆڕنۆگراڤی پێشکەشدەکەن، پشکنینی تەواو لە بەکارهێنەرانی ئەو ماڵپەڕانە بکرێت و دڵنیابن لە وەی هیچ کەسێکی خوار 18 ساڵان بەکاریانناهێنێت.

جگە لە بەریتانیا، دادگای باڵای ئەمەریکا داوای لە ویلایەتەکان کردووە هەمان میتۆدی بەریتانیا بەکاربهێنن بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی ژمارەیەک لە ماڵپەڕەکان لەلایەن کەسانی خوار 18 ساڵەوە.

بەپێی یاسایەکی نوێی ئوسترالیا کە لە 10ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە دەڕواتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەسەر فەیسبووک، ئینستاگرام، سناپچات، تیکتۆک، ئێکس و یوتوبدا دەسەپێنرێت بۆ پاراستنی منداڵان لە بەسەربردنی کاتێکی زۆر لە تەماشاکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پاراستنیان لە بینینی ناوەڕۆکی زیانبەخش و مێشک گەنین.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی