هەڤاڵ ئەبوبەکر: کۆتایی بەم دۆخە ناهەموارە بهێنن

#تیرۆر#درۆن#ڕۆژنامەنووس#هەڤاڵ ئەبوبەکر#سلێمانی
10 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 10 مانگ نوێ کراوەتەوە
ئەرسەلان ڕەحمان
پوختە :
  • پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پەیامێکی لە بارەی هێرشەکەی تورکیا لە سەیدسادق بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامە سەربازییەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگاکەمان و بۆ سەر گیان و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان؛ دەکەین".
Primary Asset

سبەی:

پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پەیامێکی لە بارەی هێرشەکەی تورکیا لە سەیدسادق بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامە سەربازییەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگاکەمان و بۆ سەر گیان و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان؛ دەکەین".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "درود بۆ ڕۆحی شەهیدان ڕۆژنامەوانان خاتوو هێرۆ بەهادین و خاتوو گوڵستان تارا، دەنێرین و، ئومێدی چاکبونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین، کە ئەمڕۆ لە هێرشێکی تردا؛ بوونە قوربانیی".

لە پەیامەکەدا، پارێزگاری سلێمانی هیچ لایەکی بە ئەنجامدانی بۆردومانەکە تۆمەتبار نەکردووە و ناوی بکەری هێرشەکەی نەهێناوە.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە: "دووپاتیدەکەینەوە، شەڕو پەلاماردان و چارەسەری سەربازیی، کێشەکان چارەسەر ناکەن و دۆخەکان خراپتر دەکەن، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بگەڕێنەوە سەر ڕێگای گفتوگۆو لەیەکگەیشتن و ڕێڕەوی ڕاستی ئاشتیی، کۆتایی بەم دۆخە ناهەموارە بهێنن کە ناوچەکەی خستۆتە سەر لێواری کەوتن و ناسەقامگیرییەکی مەترسیدار".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی