خیسوس کاساس بیر لە جێگرەوەی ئەیمەن حسەین دەکاتەوە

#هەڵبژاردەی عێراق
یەک مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک مانگ نوێ کراوەتەوە
محەمەد تەیب
پوختە :
  • خیسوس کاساس، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، دەستیکردووە بە ئامادەکردنی جێگرەوەیەک بۆ شوێنی هێرشبەر ئەیمەن حسەین.
Primary Asset

سبەی

خیسوس کاساس، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، دەستیکردووە بە ئامادەکردنی جێگرەوەیەک بۆ شوێنی هێرشبەر ئەیمەن حسەین. 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەو ماڵپەڕە عێراقیەکان، کاساس هێرشبەر، علی حەمادی دەستنیشانکردووە بۆ شوێنگرەوەی ئەیمەن. کە لە خولەکی سەرەتای  یاریەکەی کوەیت یاریپێبکات. لە کاتێکدا پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە پێکانەکەی ئەیمەن قورس نییە و ئەگەری هەیە بتوانێ بەشداری یاری داهاتوو بکات.

بەڵام کاساس نایەوێت سەرکێشی بە ژیانی یاریزانەکەوە بکات، بە بەشداریپێکردنی. تەنانەت ئەگەر ڕاپۆرتە پزیشکیەکانیش ڕێگەی بەشداری پێکردنی بدەن.

ئەیمەن لە یاری هەڵبژاردەی عێراق دژی هەڵبژاردەی عومان، لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بۆ کیشوەی ئاسیا، توشی پێکان هات. ئەویش دوای ئەوەی تاکە گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەکەی لە خولەکی 13 تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بەخشیە شێرەکانی رافیدەین.

بگەرێ لە سبەی
    2024 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی