لە فێستیڤاڵێکی عەشایەری لە باکوری کوردستان 300 مەڕ سەربڕدران

#عەشیرەتی دۆسکی#فێستیڤاڵ#گەڤەر
8 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 8 مانگ نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • خەڵکانێکی زۆر لە باشور و ڕۆهەڵاتی کوردستان و ئەوروپاوە بانگهێشت کران بۆ فێستیڤاڵەکە.
Primary Asset

وێنە: میدیاکان

سبەی

بە بەشداری نزیکەی 20 هەزار ئەندامی عەشیرەتەکە بۆ یەکەمجار فێستیڤاڵی گەنجانی عەشیرەتی دۆسکی لە گوندی مەمکان (بوڵکاڵی) لە قەزای گەڤەر سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ (هەکاری) ئەنجام درا.

خەڵکانێکی زۆر لە باشور و ڕۆهەڵاتی کوردستان و ئەوروپاوە بانگهێشت کران بۆ فێستیڤاڵەکە و 300 مەڕ سەربڕدران.

پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا و سەرۆکی عەشیرەتی دۆسکی، ئەسەد جانان لە میانی فێستیڤاڵەکەدا ڕایگەیاند بە مەبەستی قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی، ئاشتی و ئارامی فێستیڤاڵەکە ئەنجام دەدەن، گوتی: "کۆبوونەوەی ئەندامانی عەشیرەتەکەمان بەیەکەوە زۆر گرنگە و خۆشحاڵ بووین بە هاتنتان".

کەرەم ئۆزجانان کە یەکێکە لە گوێلێگیراوانی عەشیرەتەکە ئاماژەی بەوە دا یەکەمجارە فێستیڤاڵێکی هێندە گەورە لە گەڤەر بەڕێوە بچێت و سوپاسی تەواوی ئەوانەی کرد بە دەم بانگهێشتەکەوە هاتوون و ئامادە بوون تیایدا.

ئەنجامدانی هەڵپەڕکێ لە لایەن ئامادەبووانەوە، جۆشوخرۆشێکی تایبەتی بە فێستیڤاڵەکە دا.

 

 

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی