یاری عێراق و کوەیت.. دێربی کەنداو بە یادگاری ڕابردوەوە

#یاری هەڵبژاردەی عێراق و کوەیت
2 ساڵ لەمەوپێش
محەمەد تەیب
پوختە :
  • یاریەکەی ئەمشەوی عێراق و کوەیت بە تامی یادگاریەکانی
Primary Asset

سبەی

ئەمشەو هەڵبژاردەی کوەیت میوانداری هەڵبژاردەی عێراق دەکات، لە درێژەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 .

 

یارییەکە بە کۆمەڵێک یادگاری رابردووەوە بەڕێوەدەچێت، ئەم دوو هەڵبژاردەیە پێشتر بەشێک بوون لە هەڵبژاردە بەهێزەکانی کیشوەری ئاسیا لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکاندا، کە روبەڕوبونەوەکانیان نازناوی (دێربی کەنداوی) وەرگرتبوو، ئەویش بەهۆی گرنگی و چێژی ڕووبەروبونەوەکانیان.

 

هەرچەند بەهۆی هێرشی عێراق و بۆسەر کوەیت لە ساڵی 1991 و داگیرکردنی ئەو وڵاتە، لە ساڵانی نەوەدەکان یاری نێوان عێراق و كوەیت وەستا، بەڵام دوای بەشداریکردنی عێراق لە جامی کەنداو لە ساڵی 2004 دا دووبارە ڕووبەرووبونەوەکانیان دەستیپێکردەوە.

لەو ڕوبەروبونەوانەش کە هاندەرانی هەردوولا باش بیریانە، یارییە پڕچێژ و کلاسیکیەکەی ساڵی 1976 بوو کە لە نیوەی کۆتایی جامی کەنداوی ئەو ساڵەدا بەرێوەچوو. کە یارییەکە لە بەرژەوەندی کوەیت کۆتایی هات بە ئەنجامی 3-2. ئەویش دوای ئەوەی لە کاتی ئاسایی یارییەکەدا 2-2 یەکسان بوون، لە کاتی زیادکراودا ئەفسانەی کوەیتی یاریزان فەتحی کەمیل بە گۆڵی زێڕین بردنەوەی بۆ کوەیت دەستەبەرکرد، لەوکاتەدا یاسای تۆپی پێ وابوو لە کاتی زیادکراودا و ئەگەر یەكسان بوونایە گۆڵیک بکرایە یاریەکە کۆتایی پێدەهات.

هەروەها ڕوبەروبوونەوەیەکی دیكەی هەردوو هەڵبژاردە، کە لە پاڵەوانێتی (جامی کەنداوی5 ) لە ساڵی 1979 شاری بەغدا بەڕێوەچوو. هەڵبژاردەی عێراق لەو یارییەدا بە ئەنجامی ( 3-1) لە کوەیتی بردەوە، لەو پاڵەوانێتیەدا بەهۆی ئاستبەرزی هەردوو ئەفسانەی تۆپی پێی عێراق فەلاح حەسەن و هادی ئەحمەد، عێراق جامی خلیجی ئەو ساڵەی بردەوە.

 

سەرەڕای ئەو مێژووە پرشنگدارەی کە هەردوو هەڵبژاردە لە ڕووبەرووبونەوەکاندا تۆماریانکردووە، بەڵام یاری ئەمڕۆ بەو ئاست و گرنگییەوە سەیرناکرێت، بەتایبەت لە ئێستادا کە وڵاتی کوەیت بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت بەتایبەت لە تۆپی پێدا لە پاشەکشەدایە.

هەڵبژاردەی کوەیت، بەهیوای گەڕانەوەی ئاستی یاریدەکات، بۆ سەرکەوتن و هەنگاونان بۆ قۆناغەکانی یەکلاکەرەوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیال. کە لە یاریگای جابر سەباح بە ئامادەبوونی زیاتر لە 40 هەزار هاندەر میوانداری هەڵبژاردەی عێراق دەکات، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی عێراق و تۆپی پێی عێراق گەشەسەندنێکی باشی بەخۆوە بینیوە لەم ساڵانەی دواییدا

بگەرێ لە سبەی
    2026 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی