یانەی مانچستەریونایتد گەڕایەوە بۆ سەرکەوتنەکانی

#بردنەوەی مانچستەر یونایتد
9 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 9 مانگ نوێ کراوەتەوە
محەمەد تەیب
پوختە :
  • یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی، گەڕایەوە بۆ سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکانی لە درێژەی کێبڕکێکانی خولی نایابی ئینگلیزی. ئەویش دوای بردنەوەی لە یانەی ساوسهامتۆن.
Primary Asset

ئاهەنگی گارناچۆی ئەرجەنتینی دوای تۆمارکردنی گۆڵی سێیەمی مانچستەر یونایتد

سبەی

یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی، گەڕایەوە بۆ سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکانی لە درێژەی کێبڕکێکانی خولی نایابی ئینگلیزی. ئەویش دوای بردنەوەی لە یانەی ساوسهامتۆن.

لە درێژەی کێبڕکێکانی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی مانچستەریونایتد و ساوسهامتۆن بە یەکگەیشتن، لە خولەکی 32 ی یاریەکە کامیرۆن ئارچەر لێدانێکی سزای لە بەرژەوەندی ساوسهامتۆن لەدەستدا، دواتر یانەی مانچستەر لە ڕێگەی ماتیاس دیلێختەوە لە خوولەکی 35، گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد. پاشان مارکۆس ڕاشفۆرد لە خولەکی 41 گۆڵی دووەمی بەخشیە شەیتانە سوورەکان، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە سفر لە بەرژەوەندی مانچستەریونایتد کۆتایهات.

لە نیوەی دووەمی یارییەکە یانەی ساوسهامتۆن لە هەوڵەکانیان شکستیان هێنا بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکە، لە خولەکی 79 یاریزانی یانەی ساوسهامتۆن جاک ستیفنس کارتی سووری وەرگرت. ئەمەش وایکرد یانەی مانچستەر هێرشەکانیان چڕبکەنەوەو تا لە خولەکی شەشی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا گۆڵی سێیەمیان لە ڕێگەی هیرشبەری ئەرجەنتینی ئەلیخاندرۆ گارناچۆوە تۆمارکرد، کە لەسەر شێوازی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاهەنگی گێرا.

بەمشێوەیە مانچستەریونایتد خاڵەکانی گەیاندە شەش خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئینگلیزیدایە، کە ئەمە دووەم سەرکەوتنی بوو لە چوار یاریدا لە سەرەتای ئەم وەرزەوە. هەروەها ساوسهامتۆن بەبێ هەبوونی هیچ خاڵێک لە کۆتایی ریزبەندیەکەیە. 

هەر لە درێژەی یاریەکانی خولی نایابی ئینگلیزی یانەکەی تری شاری مانچستەر،مانچستەر سیتی بە دوو گۆڵی ئێرلینگ هالاند بەرامبەر بە گۆڵێک، لە برێنتفۆردی بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 12 خاڵ، پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی