سبەی
دەنیز ئۆنداڤی تەمەن 28 ساڵ، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی شەوی ڕابردوو توانی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ گۆڵ لە ڕیاڵ مەدرید، پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنزلیگ تۆماربکات.
ئۆنداڤ لە ماوەکانی ڕابردوودا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا بۆچی یاری بۆ هەڵبژاردەی تورکیا ناکات ڕایگەیاند، “ئەو کوردە بۆیە یاری بۆ تورکیا ناکات” ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لە لایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکان ڕوبەڕوی هێرشێکی زۆر بوەوە.
یاریزانە کوردەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بەردەوام بە ئاڵای کوردستانەوە دەردەکەوێت و لە کاتی گۆڵکردندا بە هەڵپەڕکێی کوردی خۆشی دەردەبڕێت و ئاهەنگ دەگێڕێت.
دەنیز ئۆنداڤ تا ئێستا چوار یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردوە و بەهۆی بەرزی ئاستییەوە، یولیان ناگلیسمان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بانگهێشتی کرد بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆی 2024.
ئۆنداڤ بۆ چەندین یانە یاری کردوە لەوانە یانە گەورەکانی، برایتۆنی ئینگلیزی و شتوتگارتی ئەڵمانی.
دوای هاوار مەلا محەمەد، ئۆنداڤ دەبێتە دووەم یاریزانی کورد بتوانێت لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ) گۆڵ تۆماربکات.