باژێڕوانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان: هەرکەسێک بە دانان یان پێشێلکردنی دەستور بۆ هەر کارو ئەرکێک دانرابێ یان دابندرێ جڤاتی نیشتیمانی ڕەتیدەکاتەوە

9 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 9 مانگ نوێ کراوەتەوە
سبەی
Primary Asset

کۆنفرانسی رۆژنامەوانی باژێڕوانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان 21/9/2024

سبەی

باژێڕوانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەنن،  پێشلکردنی دەستوری ناوخۆیی ڕەتدەکەنەوە و دەبێت ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندن لە ڕۆژێکدا هەڵبژێردرێن.

ئەمڕۆ باژێڕوانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەیەکی نائاساییان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدا و لە راگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند، دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان بنەمای کاری یاسایی و ڕێکخراوەییمانە، کە ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا دای ناوەو پەسەندکراوی دوەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانە.

جەختکراوەتەوە، پاراستنی بە ئەرکی ڕێکخراوەیی، یاسایی، سیاسی، ئەخلاقی و نیشتیمانی خۆمان دەزانین، لەم ڕوانگەیەوە پێشێلکردنی دەستور ڕەتدەکەینەوە، هەمو ڕێکارێکی یاسایی و سیاسی دەگرینەبەر بۆ جێبەجێکردنی دەستور.

ئەوەشخراوەتەڕوو،پاڵپشت بە بڕیاری دوەمین کۆنفرنسی نیشتمانی و دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان، پێویستە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بە زوترین کات تەواو بکرێ، هەڵبژاردنی خانەو ڕێکخەر لە یەک کاتدا و بە یەک پاکێج ئەنجام بدرێ، هەرکەسێک بە دانان یان پێشێلکردنی دەستور بۆ هەر کارو ئەرکێک دانرابێ یان دابندرێ جڤاتی نیشتیمانی ڕەتیدەکاتەوە.

باسلەوەشکراوە، لەم کۆبونەوەیەداو بە گوێرەی دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان، کە پەسەندکراوی دوەمین کۆنفرانسی نیشتمانییە، ژوری هەڵبژاردن ڕاسپێردرا بە دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی، بۆ ئەو مەبەستە ڕێکاری پێویست بگرنە بەر.

سەبارەت بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوووە، دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی، جڤاتی نیشتمانی نوێ بڕیاری پێویست دەدات بە بەشداریکردن یان بەشداری نەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە دەدرێت.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی

 

‎ڕۆژی شەممە 21/9/2024 باژێڕوانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەیەکی نائاساییان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدا، دوای تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و کاری ڕێکخراوەیمان، کۆبونەوەی باژێڕوانە هەڵبژێڕدراوەکان کە زۆرینەی جڤاتی نیشتیمانی پێکدەهێنن جەختی کردەوە لەسەر ئەم خاڵانە:

‎یەکەم: دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان بنەمای کاری یاسایی و ڕێکخراوەییمانە، کە ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا دای ناوەو پەسەندکراوی دوەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانە. پاراستنی بە ئەرکی ڕێکخراوەیی، یاسایی، سیاسی، ئەخلاقی و نیشتیمانی خۆمان دەزانین، لەم ڕوانگەیەوە پێشێلکردنی دەستور ڕەتدەکەینەوە، هەمو ڕێکارێکی یاسایی و سیاسی دەگرینەبەر بۆ جێبەجێکردنی دەستور.

‎دووەم: پاڵپشت بە بڕیاری دوەمین کۆنفرنسی نیشتمانی و دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان، پێویستە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بە زوترین کات تەواو بکرێ، هەڵبژاردنی خانەو ڕێکخەر لە یەک کاتدا و بە یەک پاکێج ئەنجام بدرێ، هەرکەسێک بە دانان یان پێشێلکردنی دەستور بۆ هەر کارو ئەرکێک دانرابێ یان دابندرێ جڤاتی نیشتیمانی ڕەتیدەکاتەوە.

‎سێیەم: لەم کۆبونەوەیەداو بە گوێرەی دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان، کە پەسەندکراوی دوەمین کۆنفرانسی نیشتمانییە، ژوری هەڵبژاردن ڕاسپێردرا بە دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی، بۆ ئەو مەبەستە ڕێکاری پێویست بگرنە بەر.

‎چوارەم: دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی، جڤاتی نیشتمانی نوێ بڕیاری پێویست دەدات بە بەشداریکردن یان بەشداری نەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە دەدرێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی