سبەی
یەکەمین کارگەی دروسـتـکـردنـی مـۆبـایـل لـە هەولێر دەسـتـی بـە بـەرھـەمـھـێـنـان کـرد، دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، مۆبایلەکە زیرەکە و مانگانە 30 هەزار دانەی لێ بەرهەم دەهێنرێت.
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە "سبەی" ڕاگەیاند، کـارگـەی ئـیـنـفـیـنـیـکـس وەک گـەورەتـریـن کـارگـەی دروسـتـکـردنـی مـۆبـایـل لـە ڕۆژھـەڵاتـی نـاوەڕاسـت لـە ھـەولـێـر دەستی بە بەرهەمهێنان کرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو مۆبایلەی بەرهەم دەهنێرێت چینییە و هەموو کەرەستەکانیش هی ئەو وڵاتەن بەڵام لەسەری نوسراوە لە هەرێمی کوردستان پارچەکانی لێکدراون و بەرهەم هاتووە.
یەکەم بەرهەمی کارگەکە مۆبایلێک بوو کە بە سمارت 8 ناسراوە و بڕیارە مانگی داهاتووش مۆبایلی سمارت 9 وەک بەرهەمێکی نوێ بەرهەم بهێننن.
مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکات، تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی ئەو مۆبایلە زیرەکانەیە کە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
بازاڕی ساغکردنەوەی مۆبایلەکانی کارگەکە بازاڕی ناوخۆیە و بڕیاریشە هەناردەی وڵاتانی سوریا، ئوردن، جەزائیر، لوبنان و چەند ولاتێکی دیکەی عەرەبی بکرێت.
تا ئێستا بە فەرمی نرخی مۆبایلەکە دیاری نەکراوە بەوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی مۆبایلەکە لە ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت چاوەڕوان دەکرێت نرخەکەشی هەرزان بێت.
لە قۆناغی یەکەمدا نزیکەی 300 کەس کار لە کارگەیەکەدا دەکەن، بە دروستکردن و تەواوکردنی پڕۆژەکە، چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە هەزار کەس کاری تێدا بکەن.
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕونیکردووەتەوە، هەرێمی کوردستان بـە ھـاوکـاری شـارەزایـانـی چـیـنـی لـە بـواری تـەکـنـەلـۆژیـا مـانـگـانـە دەتوانێت 30 هەزار مـۆبـایـل بـەرھـەم بهێنێت.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان 97% دەسـتـی کـار لە کارگەکەدا نـاوخـۆیـیـن و خاوەن بڕوانامەی پەیمانگا و زانکۆن لە بەشی "ئای تی" و لەلایەن چینییەکانەوە ڕاهێنانیان پێکراوە.